شێعر و پەخشان
ناڵە حەسەن
هەوڵمدەدا
پەیکەری مەحاڵ بە چۆک دا بدەم
هەرگیز ئاوڕ لە دواوەم نەدەمەوە
هەندێجار وەک ئیبلیسێک گەردوونم پڕ دەکرد لە تاوان
هەندێجاریش دەبووم بە فریشتە
- توضیحات
- بازدید: 96
سیگبیورن ئوبێستفێلدەر (1866- 1900)
دەڕوانمە پیاوە شیک پۆشەکان
دەڕوانمە خانمە بزە لە سەر لێوەکان
دەڕوانمە ئەسپە زەلامەکان
ئەو شوێنەی هەورە شینە خۆڵەمێشییەکان قورس دەبن
دەڕوانم و دەڕوانم...
من پێم ناوەتە هەسارەیەکی هەڵەوە
ئێرە زۆر سەیرە...
- توضیحات
- بازدید: 1257
ناڵە حەسەن
ئەی شازادەی شەوەکان و
شەباهەنگە شلێرییەکەی من / بگەڕێوە
با مەودا دوورەکانی نێوانمان
لەنێو دەفتەری چارەنووس و
لەسەر نەخشەکانی عەشق بسڕینەوە
- توضیحات
- بازدید: 755
ناڵە حەسەن
من شیعرم
لە شەوە تاریکە دۆزەخییەکان
دێم و خۆم دەخزێنمە نێو باوەشی خەونەکانتان
دێم و لە سووچێکی ماڵەکانتان دەمێنمەوە
- توضیحات
- بازدید: 333
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
لەبەر رۆناکی
تەنھا دەمەوێ تاریکی بە پەنجەرەی با ھەڵواسم
چونکە لە وڵاتێکم، ژیان ئەزبەر دەکەین
سەربەستی تەنھا لە گۆڕدا دەبینین
ئەوە تەنھا دەنگ نییە، وشەیە لە نێو خاشاکدا دەجەنگێ
- توضیحات
- بازدید: 1009