سەباح ڕەنجدەر
زەوى لەبەر لاوازى هەموو پەراسووى دەژمێردرێن / ئاڵاى شەکاوە نە بەرە نە سێبەرە / کراس گومانى مارە / ساڵى جارێک هەموو گومانەکانى فڕێ دەدات / گومان فڕێدان / نانێکى گەرم و بۆنخۆشە / تەنوورى ناخ / گوێى لە ئاواز و ئازارى دار ڕاگرتووە و برژاندوویەتى / ڕاهاتووم سەرنجم لەو شەقامانەدا ورد بکەمەوە / ڕوخسارە بێ گومانەکان پێیدا تێدەپەڕن / لەسەر نووکى پەنجەکانت دێیت / لەپشتەوە چاوم دەگریت و مژدەیەکى لەپڕیت / تێناپەڕیت و لەگەڵمدا دەمێنیتەوە و دەبینە سڵاوى خودا
-
توضیحات
-
-
بازدید: 1223
مطالعه بیشتر: وا خەریکە دڵم دەکوژم