شێعر و پەخشان
سەردار جاف
سبەی دێم و گوێ لە سەدای ئاوێنە دەگرم
بە نەشئەوە بۆ دامێنی پەرژێنی خوار ماڵان هەست ڕادەگرم
سبەی دێم و شەو دەکەمە چراخانی دوای دابڕان
- توضیحات
- بازدید: 27
سەردار جاف
لە ساتە خەمينەکان
سێبەری بن مەمکەکانی بوونە سابات
بە دەم ڕێوە بووينە گرينۆکی دەم شەوانێ
کە دڵە کوتێ و لەرزينم دێ
- توضیحات
- بازدید: 10
سەردار جاف
نازانم لە کام تراويلکەييەوە ئاشنای کۆچەربوونت بووم و لە مێرگی کام بەهاردا بۆ لەوەڕگای تەڕتەڕی مەستيت بردم. نازانم لە کام بەهارەوە بۆ بوێری شەهلاییت ئاوازەکانی ديتەوە و لە دامێنەوە چەپاوکردنی حەرفەکانت تەڕوەک زرێبار لێم ئاڵاو سورێن ئاسا جوان و مەريوان مينا رەنگين بوو.
- توضیحات
- بازدید: 116
سەردار جاف
هەردوو لە نێو شەمەندەفەرێکين
تاپۆی دوا وێستگەمان لە تەنگەی باخەڵناوە
ئەوانيش زۆرن و ئيرەیی دەبەن، ئاخۆ کەنگێ دووکەڵی رەش لە فارگۆنەکەمانەوە هەڵسێ
- توضیحات
- بازدید: 183
سەردار جاف
ئێمە سواری کەشتييەکەی نووح بووين و بە ئەگلەنجەوە سەوداييمانە، لە تراويلکە هەڵاتووين و لە يەقينا ئاوادەبين
ئەم بەزمی نينۆک کرۆشينە کۆتایی نايە نا، خۆ خواردنەوەيەکە لە کۆڵوانەکەی دايکم دەچێ وەک شين لە ژينا ئاوا دەبين
- توضیحات
- بازدید: 76
سەردار جاف
لە نيوە جەستەی خۆرا بەر لە ئاوابوون، بۆ زەردەپەڕی ئاوابوون دەگريم، نابا رۆژێ دابێ و ئەو وەک خۆر هەڵپەڕکێی ئاوابوون دابەستێ
سێبەرەکەم غەريبی سەفەرێ دەکا و لە تەک تێکەڵبوونی نيگاکان، بە حەسرەتەوە هەنسک دەدا بۆ ئاوێزانێ گەرم وخەستێ
- توضیحات
- بازدید: 86
لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
وەک بڵێی چرکەژمێرەکانی کاتژمێریش پەلەیانە!
بگەنە دووانیوەڕۆی هەینی
ئێوارەی دڵتنگی...!
- توضیحات
- بازدید: 459
رۆستەم خامۆش
ئێـوارە بــوو
دڵـم گریـا پـڕ لـە حەسرەت
غـەمـگـیـن و مــات
کـپ و نـامـۆ
ئـەشـکـم چـۆڕا
بـۆ جودایی و ژانـی غوربەت
- توضیحات
- بازدید: 913
دڵی رۆژهەڵات
ئەزمەڕ
دەبێتە پارچەیەك سەوزایی
ئەوە من و منین
دەبینەوە
بەشێک لە نایادەوەری و
تۆش دەبیتەوە جوزئێک لە یاد
- توضیحات
- بازدید: 561
و: نهژاد عزیز سورمێ
لوبنانی ئێوه تایهفه و حزبه
لوبنانی من ئهو كچه جحێڵانهن به گابهردان ههڵدهگهڕێن و
لهگهڵ جوێباران ڕا دهكهن و
تۆپ له گۆڕهپانان ههڵداوێن
- توضیحات
- بازدید: 225
مطالعه بیشتر: ئێوه (لوبنان)ی خۆتان ههیه، منیش (لوبنان)ی خۆم