هەواڵی هونەری
كتێبی 'چێژی نووسین' كە پێکهاتووە لە كۆمەڵێک دیدار لەگەڵ چەند نووسەرێک و تایبەتە بە پرسی نووسین و شێوازەكانی بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە. ئەم كتێبە لە بڵاوكراوەكانی دەزگای نووسیارە و لەلایەن نووسەرو ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق)ەوە ئامادەكراوە. لەم کتێبەدا یەکێک لەو نووسەرانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە 'فەڕۆخ نێعمەتپوور'ە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 851
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 996
سەرچاوە: کوردپرس
مهریوان ههڵهبجهیی، وهرگێڕی کتێبی "دواههمین ههناری دنیا" ڕایگهیاند: ئهم بهرههمه به لهبهرچاوگرتنی دنیای فیکری و سیمبۆلیکی بهختیار عهلی وهرگێڕاوهتهوه سهر زمانی فارسی و ئهم کتێبه خاوهن ڕاکێشییهکی شاعیرانه، ڕۆمانتیک و مێژوویی له حاڵی نووسهره که توانیویهتی دنیای ڕهمزئامێزی وشهکان بدۆزێتهوه.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 1487
سایتی قەڵەم
سایتی قەڵەم بە بۆنەی مەرگی نابەوختی سینەماکاری کورد 'کاک رەحیم زەبیحی' و براکەی 'کاک کەیوان'، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە نازدارە و هەموو رێبوارانی رێگای هونەر، گەلی کورد و کۆمەڵگای ئینسانی دەکات و یادی بەنرخ رادەگرێت.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 975
کتێبی خێراتر لە مەرگ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ کراوەو لە ئێستادا لە پیشانگای کتێب لە سلێمانی دەکەوێت بەردەستی خوێنەران. لە دووتوێی ١٤٣ لاپەڕەدا، محەمەدعەلی دەستماڵی ٧٣ چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە. یەکەم خاڵ کە لەم کتێبە یەکدەست و خجیلەدا بەرچاو دەکەوێت شێوازی کورتی و چڕی چیرۆکەکانە، کە بە تێکڕا لە لاپەڕەیەک، یاخود لاپەرە و نیوێک تێپەڕ ناکەن
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 144
ئەدەبی زانستییانە ناونیشانێکە بۆ هەوڵەکانی «پێشەوا کاکەیی»ـى دادەنێم، کە لە دەقەکانیدا تەقـەڵای ئاشتکردنەوەی سروشت و مرۆ دەدات. ئاخر هەر لە ئەزەڵەوە مرۆ وای ڕوانیوە كه خۆی لە گەردوون قەبەترە و چۆن «بوون»ـی لە خزمەتدایە، بەو چەشنە لە دەقەکانیشدا خۆی بەسەر سروشت و گەردووندا دەسەپێنێت.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 1004
لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێدا پەڕتووکە شیعری (پیاوێك لە شەختە)ی شاعیر سۆران محەمەد بڵاوبووەوە، بە قەوارەی مامناوەندیی و لە دووتوێی ٢٠٦ لاپەڕەدا کۆمەڵە شیعرێکی نوێ و فرە ڕەهەند لەخۆ دەگرێت، ئەم کۆمەڵە شیعرە لە دوو بەشی کوردی و ئینگلیزی پێکهاتووە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 617
ئهم کتێبه که لهبهردهستتان دایه له زمانی سویدییهوه کردوومه به کوردی. کتێبهکه به زمانێکی ساده نووسراوه؛ ئهوه لهگهڵ ئهوهیدا گهلێ تیۆری دهربارهی چۆنییەتی هاندانی حهز و ئارهزووی خوێندنەوەی منداڵان و گەنجان له دووتوێی ئهم کتێبه ههیه. باسهکانی ئهم کتێبه تێکهڵێکه له بۆچوونی پرۆفیسۆری پێداگۆگ، مامۆستایان، زمانزانان و ئهزموونی دایک و باوکان و منداڵان و گهنجان.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 1382
خوێندنەوەیەکی رەخنەگرانە بۆ چەند کۆمەڵە چیرۆک و شیعر و پەیوەندییان بە پانتای کولتوورەوە.
بەشداران: رزگار لوتفی، خالید خاکی، دکتۆر ئەمین کەرەمی، هاوڕێ یوسفی، فەرهاد بێهێشتی، محەممەد محەممەدمرادی، رامیار حسەینی
کات: رۆژانی شەممە ٦،١٠،٩٣ یەکشەممە ٧،١٠،٩٣ لە چەند پانێلی جیاوازدا، کاتژمێر ٢ تا ٦ پاش نیوەڕۆ
شوێن: هۆڵی کتێبخانەی گشتی شاری سەقز
بە یارمەتی ئیدارەی ئیرشادی سەقز و نەشری گوتار
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 1522
سیانەی شین سێ کتێبی سەربەخۆ و لە هەمان کاتدا تەواوکەری یەکن و لە پەیوەندی لەگەڵ یەکدی دان. واتە سەر بە فەزا و دەلالەتی شیعرییەتی یەكترین و یەكدی تەواو دەكەن. شین هەڵات بە فۆڕمی"نۆڤلێتە-شیعر" وەک درێژەی نۆڤلێتی شین لە ساڵی ٢٠٢١ دا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 954