هەواڵی هونەری
رمان "جنگ و گلهای یاس مادر"، اثر فرخ نعمت پور توسط نشر '٤٩ کتاب' در سوئد چاپ و منتشر شد. علاقمندان می توانند برای تهیە این کتاب بە آدرس زیر مراجعە کنند:
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 99
ئەمریکانامە، بە تامی شیعر؛ قەسیدە- ڕۆمانێکی قووڵە، قووڵ بە قەد سەفەرکردن بەسەر ڕێگەی ئاوریشمی مارکۆ پۆلۆدا. ئەمریکانامە، گەڕانە بە دووی سوبێکتێک، خودێک، لەسەر ئەم زەویە ونبووەدا. ون بووە لە ناو خۆیدا، بە جۆرێک «خودی شیعریی» لە ناو کایەی خۆیدا، بە دووی کایەی گەورەتردا دەگەڕێت.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 973
چاپی دووەمی لە ساڵى ٢٠٢٣ لە دووتووێی بەرگێکی جواندا لە لایەن وەشانخانەی 49books چلونۆ کتێب لە وڵاتی سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا چاپ و بڵاوکرایەوە. نووسەرى ڕۆمانەکە ئاماژەى بەوەکرد کە ڕۆمانى بەڕێگاوە لەلایەن وەرگێڕى کورد عادل قادرى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى فارسى لە دەرەفەتێکدا لە وڵاتى ئێرانیش بە زمانى فارسى چاپ و بڵاودەبێتەوە. ڕۆمانی بە ڕێگاوە ڕزگار کاوانی هەڵەچنیی کردووە و سیپان دیزانی بەرگ و ناوەڕۆکی لای شارۆخ ئارژەنگی نەخشەسازیی بۆ کراوە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 29
ئەم ڕۆمانە بە شێوە و تەکنیکی جیاواز و تایبەت بە ڕۆماننووس نووسراوەتەوە، ڕۆمانی فڕینی پردەکان، ڕۆمانێکی فرە ڕەهەندی سادیستی، مێژویی سیاسییە، دەروونی و فەلسەفیی عرفانییە، کە تێیدا کوشتن و دەسەڵات و ململانێی مانەوە، پێکهاتەی سەرەکی ڕۆمانەکەیە. هەروەها باس لە دروستبوونی میتۆلۆژیا و ئایینێک دەکات، کە دوای کۆتای هاتنی ئاییەنەکان بەناوی ئەهلی حەق و کتێبی قینات کە لە سێ لەوحەکانی سوور و ڕەش و شین، پێکهاتووە و هێمان بۆ فەلسەفە و سیستەم و دەسەڵات.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 44
ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی سەرەتای نوێی شاعیرە لەمەڕ بوونێتیی هەبووەکان، کاکەیی لەم بارەوە دەڵێت: ئەم بەرهەمەم لەمەڕ دنیای ڕۆحانیی و هەبوویەتیی بوونەکانەوەیە، کە بوون تێیدا ناوەندی دەقە. ڕوانینە لە جیهانبینیی مرۆڤ بۆ بوونەکان، کە لە پێناو خودێتیدا بوونەکان دەخەنە ژێر حەز و ویست و دەسەڵاتی خۆیانەوە. مرۆڤ وەک بکوژی لێ هاتووە لە پێناو خواستەکانیدا، هەبوویەتیی دیکە وەک پێویستی بۆ هەبوویەتیی خۆی تەماشا دەکات. لەم بارەوە، لە پێشەکیی پەڕتووکەکەیدا دەڵێت: «گوڵ، ئەو ڕۆحە موقەددەسەیە، کە وەک گشت ڕۆحە خوڵقاوەکانى دیکەى خودا، بە دیار پشووى درێژى ژیانهوه ڕاوەستاوە و هەمیشە لە دەلاقەى جوانيى خۆیەوە دەڕوانێتە ژیان.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 53
خوێنەری تارمایی كارەكتەرێكی ناو تارمایی رۆمانی (خوێنەری تارمایی) تازەترین بەرهەمی نووسەر و شاعیر (غەمگین بۆڵی)یە. ئەم رۆمانە وەك نووسەر ئاماژەی بۆ كردووە، بەرهەمی چوار ساڵ ژیان لەگەڵ كارەكتەر و رووداوەكانی ناو رۆمانەكەیە. (خوێنەری تارمایی) خوێنەری ناو كتێبانەو گێڕەرەوەی تارمایییەكانیشە. ئەم كتێبە لەلایەن خانەی (موكریان چاپ كراوە. دیزاینی بەرگ لەلایەن شێوەكار و شاعیر (ئاریان ئەبووبەكر) كراوەو دیزاینی ناوەشە (هێمن خدر) كردوویەتی.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 1275
ئاست و ئاستەنگ لە کۆمەڵە وتارێک دا ڕاڤەی بۆ دە ڕۆمانی نوێی کوردیی کردووە کە ناوەڕۆک، زمان، گێڕانەوە، تەکنیکی ڕۆمانەکانی خستۆتە بەر ڕەخنە و کەموکوڕییەکانی ڕۆمانەکان بە زمانێکی ڕەخنەیی دەخاتەڕوو و ئاستی ڕۆماننووسان لە نووسینەکانیان دەردەخات.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 225
مطالعه بیشتر: چاپی کتێبی ڕەخنەیی ئاست و ئاستەنگ لەبەردەم ڕۆمان و چیرۆکی نوێی کوردی
سایتی قەڵەم
کتێبی 'هەڵبژاردەیەک لە کورتە چیرۆکە کۆنەکانی دونیا' لە وەرگێڕانی محەممەدئەمین مەجیدیان لە ١٠٠٠ نوسخەدا لە لایەن نەشری 'گوتار'ەوە چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە کە لە دوو توێی ٤٦٠ لاپەڕەدایە و لە زمانی ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی، بەم شێوەیە کەوتە بەردەست خوێنەرانی هۆگری ئەدەب وهونەر.- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 927
خوێنەرانی بواری ئەدەب ئاگاداردەکەینەوە کە کۆمەڵە چیرۆکی 'پێڵاوەکانم' لە نووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە لایەن نەشری ناوەند لە ئەژماری پێنج سەد دانە چاپ و بڵاوکرایەوە. ستافی سایتی قەڵەم هیوای بەردەوامی زیاتر بۆ نووسەر دەخوازێ و بە هیوای بەرهەم و چالاکیی زیاتر.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 552
ئا. هاوڕێ جەمال
لە رۆمانی کەچە کۆماردا دەتوانین زیاد لەمانەیەک ببەخشینە شۆڕش و لە بۆتەو جوغزە سیاسیە مێنتاڵیەکەی دەریبھێنین و لەچەندین ئاستی جۆراو جۆرو جیاواز شیکردنەوەی بۆبکەین، ھەروەک لەخوارەوە چەند ئاستێکی شۆڕش بەپێی گێڕانەوەی رۆمانەکە دیاریدەکەین.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 808