هەواڵی هونەری
لە كتێبی گرفتی دەقدا هاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆماننووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 171

ئەم كتێبە بریتییە لە زیاتر لە حەوتسەد وتەی بلیمەت و فەیلەسووف و ئەدیب و زانا و رۆشنبیرانی گەورەی جیهان، دەربارەی (خوێندنەوە، كتێب، كتێبخانە)، دوور لە جیاوازیی ئایین و رەگەز و نەتەوە و توێژەكان. هەروەها زیاد لە سەد وتەیشی، تایبەت كراوە بە بەشێك لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی كورد. لەم كتێبەدا مرۆڤی خوێندەوار هاندەدات كە چۆن عاشقبێت بە كتێب و گەوهەری خوێندنەوە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 1539
دواتریش پێویستە ئاوڕ و خزمەتی نووسەرانی خۆمان بکەین. کتێبەکە بەبەرزترین کوالێتی چاپ دەکرێت لە وڵاتی ئێران بە تیراژی هەزار دانە. لەم ماوەیە چاپەکەی دەکاتەوە کوردستان، بەڵام ڕەنگە مەڕاسیمی بڵاوکردنەوەکەی بکەوێتە دوای جەژن.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 868
مطالعه بیشتر: کتێبی (زمانی حەیزەرانی) د. فەرهاد پیرباڵ چاپ دەکرێتەوە
ئەم کتێبە، شیکاری و ڕاڤەکردن و ڕەخنەگرتنە لە هەندێک لە فۆرم و دیدگا و بۆچوونەکانی ژان پۆل سارتەری گەورە فەیلەسووفی جیهان، بەتایبەتی لە کتێبی بوونگەرایی جۆرێکە لە مرۆڤگەرایی. سەبارەت بە ڕوئیا و بینینی بۆ ئێگزستانسیالیستی و چەمکەکانی بوون و خودا، ئازادی، لێپێچینەوە و بەرپرسیارییەتی هەڵنەهێندراو، نۆرمە ئەخلاقییەکانی پەیوەست بە سەربەستی و نا سەربەستی، لە دیارکردنی هەڵبژاردە ئەخلاقییەکانی مرۆڤ باسکراوە.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 320
كۆمهڵه شیعری (مرۆڤێك له نزیكمانه) له لایهن ماڵی وهفایی چاپ و بڵاو كراوهتهوه، نوێترین بهرههمی شاعیر، (دهستێك له دهرهوهی خۆی تهنیایه)، بڕیاره له ئایندهیهكی نزیكدا له لایهن ناوهندی كلتوور چاپ و بڵاو بكرێتهوه.
- توضیحات
- دسته: هەواڵی هونەری
- بازدید: 947
دڵشاد کاوانی
هەرچەندە ئەم کتێبە لە ناو و ناونیشانەکەی تایبەت کردووە بە تەکنیکی گۆشەنیگا لە ڕۆمانەکانی بەختیار علی دا، بەڵام نوووسەر ڕاستەوخۆ ڕووی لەسەرجەم نووسەرانی کوردە و لە خەمی جواننووسی و ڕێک نووسی نووسەرانی کورد دایە، تاڕادەیەکی زۆر خرواتانی سەرکەوتوو بووە لەوەی کە زانیارییەکانی ورد و درشت بە نووسەران بگەیێنی.