با بڕۆین!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جل و بەرگ لەبەر دەکەم و، ملی رێگا دەگرمە بەر. لە دەور و بەرم دەڕوانم. حەز ناکەم وەک چیرۆکنووسە کلاسیکییەکان بڵێم: ئاسمانێکی تاریک و بەرز، نوقمی ئەستێرە خەمگینەکان، بێ سرتە وەک هەمیشە، خانووە تاریک و خامۆشەکان، کۆڵانە بێدەنگ و تامەزرۆی رێبوارەکان و شتی لەم بابەتە. نا، ئەمانە ناڵێم. حەز دەکەم بڵێم شەوێک پڕ لە خولیای سەفەرێکی کتوپڕ بە هۆی تەلەفۆنی هاوڕێیەکەوە. نا، راوەستن! ئەی خۆم؟ رستەکە دادەڕێژمەوە: شەوێک پڕ لە خولیای سەفەرێکی کتوپڕ بە هۆی تەلەفۆنی هاوڕێیەکەوە لەکاتێکدا خەو بوو بە منداڵێکی لاسار بە حەوت تەبەقی ئاسمانەوە.
دواتر وەرە
شەهلا نووری
ئـۆپـەرێـتی نـــــەورۆز
رەزا شـوان
نـەورۆزە، نـەورۆز، نـەورۆزە
جــــــەژی کـــــوردە پـــــــیـرۆزە
خـۆشـتریـن مانـگی ئـەم وەرزە
دنـیـــــا رەنـگــــيـن و ســـــەوزە
فرمێسكێ له گوزهرگای مێـژوودا
نەژاد عزیز سورمێ
قسه له سهر سیس بوونی گهڵایێ نییه
وای، ئهوه دارستانان دهكهنه بیابان
دهستی خوێنمژان
لهبهر چاوی خهڵكی دهشارنهوه
هیچ گیاندارێ
به گیاندارێكی دی ڕهوا نابینێ
ئهوهی ئهو نامهردانه
به گیانی مرۆڤی دهكهن.
پەنجەرەی تاریکی
ناڵە حەسەن
لەژێر برژانگەکانی برووسکە دەمێنمەوە
باندجی تاریکی مەچەکم توندتر دەکەم
کلێتەی باران دەکەمە سەرم
خۆم لە خۆڵەمێشی بەفر وەردەدەم
سییەکانیشم نەرم نەرم لە شەودا
سەمفۆنیای ڕووبار و گیا دەژەنن
سەوداسەر
شەهلا نووری
رووداوێکی سەیر
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قسە و باسی نێوانیان هەتا دەهات زیاتر پەرەی دەسەند. سێ سەربازەکە کە قۆلیان شل ببوو و هێزیان تیا نەمابوو، بەردەوام چاوەڕووانی ئەوە بوون ئەفسەرەکە ئەمریان پێ بکا. دەیانویست تا جەماعەت بە ئاکامێک دەگەن، دەست داخەنەوە. بەڵام وادیار بوو فەرامۆش کرابوون. سەرئەنجام خۆیان نەگرت و، بە هێواشی لە کاتێکدا یەکجار دەترسان و نادڵنیا بوون بەناچار تفەنگەکانیان هێنایە خوارێ.
رۆڵی زیـرەکیی دەستکـرد لە وێـژەی منـداڵان
رەزا شـوان
زیرەکیی دەستکرد، لـقـێکی فـراوانە لە زانستی کۆمپـیوتەر، کە مامەڵە لەگەڵ واکردنی ئامـێرە زیـرەکەکان دەکات. کە "بيـربکەنەوە" و تـوانای ئەوەیـان هـەبێـت چارەسەری کێشەکان بکەن. تـوانای ئەوەیان پێبـدرێت، کە بە ئامانجەوە بە دوای شتێکدا بگەڕێن. لەسـەر بنەمـای چـەمکی مێـشکی مـرۆڤ دامـەزراون و هـەنـدێک کاری هـاوشـێوەی زیـرەکیی مـرۆڤ ئەنجام بدەن. زیـرەکیی دەستکـرد، لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە، کۆمپیـوتەرەکان دەتـوانن لە رووی تیۆرییەوە، هـۆشیارییەکی هـاوشێوەی هـۆشیاریی مرۆڤ پەرەپێبدەن.
صفحه1 از444