فەلسەفە و ژۆرنالیزم
بو كوردی: هاشم عەلی وەیسی
رەخنەگر بە بۆچوونی من كەسێكە كە بتوانێت لە سەر بابەتێك كە زانیاری تەواوی لە بارەیەوە هەیە لە چوارچێوەیەك كە بە راستی رەخنە تێیدا مانا و بایەخی خۆی هەیە گەڵاڵە بكات. بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە رەخنە قەت نەیتوانیوە جێ بكەوێت. زۆربەی كەسانێك كە رەخنە دەنووسن یان بۆ ئەوەیە كە كەسێك خراپ بكەن یان بۆ ئەوەی دەستخۆشانەی لێ بكەن.
هونه‌ری نوسینی کورته‌چیرۆک
میران ئابراهام
زۆرێک له نوسه‌ره ناوداره‌کان، له کات‌و شوێندا ده‌ستگیرۆیی ده‌که‌ن، زۆر کات به ڕوداو ده‌ست پێدهکهنو پێشبینی یان بنه‌ما خۆشکردن بۆ هۆکاری ڕوداو فه‌رامۆش ده‌که‌ن، به‌م ته‌کنیکه ده‌توانرێت ده‌ستگیرۆیی له کات‌و شوێندا بکرێت، بێگومان له زۆرینه‌ی چیررۆکی مۆدێرندا شیکاری‌و هۆنینه‌وه‌ی باس‌و خواستی چۆنیه‌تی به‌رپا بوونی ڕوداوێک درێژه‌ی ئه‌وتوی پێ‌نادرێت.
سەقای مێژوویی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خولە لەو رۆژەوە نەک تەنیا بۆی مەعلوم نەبوو کە داخۆ ئەوانەی سەعاتی چواری بەیانیان دەمردن، لە فرۆشتنی ئاوەکەی ئەو خۆشحاڵ بوون یان نا، بەڵکوو پەشیمان لەوەی کە شوێن وەها پرسیارێکیش کەوتبوو، ئیستا لە پشت پەنجەرەکەیان بە غەمگینی دادەنیشێ و چاوەڕوانی کەرەبەڕەڵڵایەکی تری ناو بیابانە. ئەو کەرەی کە تەنیا ئەو دەزانێ تاقە کانیی ناو بیابان لە ساڵانی وشکە ساڵیدا لە کوێدایە.
کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی
کردپرس
ئه‌م کۆنفڕانسه له‌لایه‌ن زانکۆی کوردستان و به تایبه‌ت به پشتیوانی جێگری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانکۆ و هاوکاری دیکه‌ی به‌شه هاوپه‌یوه‌نده‌کانی زانکۆی کوردستان له نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له هۆڵی مه‌وله‌وی ئه‌م زانکۆیه به به‌شداربوونی مامۆستایانی ناوخۆیی و بیانی، توێژه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و کارناسانی بواری هونه‌ر و مۆسیقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چیرۆکی رووس
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بواز که له به‌یتله‌حم گه‌ڕاوه، ماندوونه‌بوونی له دروێنهوانهکان کرد. ئه‌وانیش دۆعای خێریان بۆ کرد. پاشان بواز له له خزمه‌تکاره‌که‌ی که سه‌رپه‌رشتیی دروینهوانهکانی ده‌کرد، پرسی: ''ئه‌و کچه کێیه؟'' ئه‌ویش وتی: ''کچێکی موابییه و له ته‌ک نوامی له مواب گهڕاوەتهوه. داوای لێکردم، ڕێگای بده‌م له دوای دروێنهوانهکانهوه، له نێو ئه‌و باخه گهنمانهدا گوڵه گه‌نمان بچنێته‌وه. ئه‌وه له به‌یانییه‌وه تاکوو ئێستا خه‌ریکه و ماوه‌یه‌کی کورت له ماڵه‌وه حه‌ساوه‌ته‌وه.
نقد دین چیست
ناصر اعتمادی
کم‌تر دوره ای به اندازۀ زمان حاضر دین مایه و دستاویز خشونت و خودکامگی های غیرقابل وصف بوده است به طوری که برای یافتن موارد مشابه باید سده ها به عقب بازگشت و مثلاً به سیاه ترین دوره های قرون میانه و جنگ های خونین و طولانی مذهبی رجوع نمود. آیا خشونت های معاصر فی نفسه ماهیتی دینی دارند یعنی اینکه از ذات دین برمی خیزند یا اینکه بالعکس ریشۀ آنها را باید خارج از قلمرو دین جستجو کرد؟
کڵاشینکۆف
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حەمەی دراوسێیان کە رقی دونیای لە مارکس بوو، ئیستا پێی وایە مارکس بیرمەندێکی گەورەیە! بەڵام تەنیا بیرمەندێک و بەس. رێک وەک هەموو بیرمەندەکانی تر. ئەو تەنانەت جاری وایە بۆ ئەوەی بیروڕا ئاینییەکانی خۆی بسەلمێنێ، کەڵک لە مارکس وەردەگرێ. دەڵێ "لە کۆمەڵگای بۆرژوازیدا، ئایین لە خۆنامۆ بووە!"
ئێشکگر
ئازاد نەجم
بیرکەوتنەوەی ماڵ بۆخۆی دڵگەرمی و ئومێدێک بوو. لەم کاتەدا لەناکاو گوێی لە دەنگی پێ بوو. ھەستی ڕاگرت، دواتر لە نێو خاڵی چاودێریەکە ھاتەدەرێ و سەیرێکی ئەملا و ئەولای کرد، بەڵام ھیچی بەرچاو نەکەوت. لەدڵی خۆیدا گوتی لەوانەیە پشیلەیەک، یان سەگێکی بەرەڵڵا بووبێ. بەسێ چوار ھەنگاوی خێرا، گەڕایەوە نێو خاڵی چاودێریەکە و، دەستەکانی لێک خشاندن و بە فوو گەرمی کردنەوە.
صفحه405 از431