ئێرە
یونس حوسەینی
تا بینەقاقام پێکهنین لۆچ کهوتووه و
کرێچی کهوشهکانمم و
کهس و شارێ ڕام ئهدهن
غهریبی ئێسکی خۆیانن!
له کام دهروازهی بیانووا
ئاسودهییت شپرزهییم رسوا ئهکا
له کام شهپۆلی تیشکتا
مناڵیم گهرم ئهکهیتهوه!
شیعر وەک دەرخەرى راستیى بوون
محەمەد نەبى
کەواتە شاعیر ناخزێتە ناو ئەوان و لە وێرانەخاکدا نامێنێتەوە، بەڵکو دەچێتەوە ماڵى زمان و خەیاڵى دەخزێتە ناو جوانی و لە شارێکى تر ژیان رێکدەخاتەوە؛ وەک خۆ رزگارکردنێک لە ژیانى ناڕەسەن، دەچێتەوە ناو ئەدەب و هایدگەریش ئەدەبى بەهێزى رزگارکەر بۆ مرۆڤى سەردەمى تەکنەلۆجى داناوە و پێى وایە ئەدەبیش هاوشێوەى فەلسەفە عەوداڵى دۆزینەوەى راستیى بوونە.
گێڕانەوە وەک مێژوو
رامیار حسەینی
تراژێدیا لە نەبوونی سیامەندا نیە بەڵکو لە بوونی سیامەندی پەسیڤدایە کە هەموو خەجەکان لە باری دەروونییەوە تووشی پاڕادۆکسی ڕزگاری و مرۆڤی ڕزگاری بەخش دەبن و ئەو کاتەیە کە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئارام و بێدەنگ لەناودەچێت و ئەو کاتەی کە سیامەندەکانمان بێدەنگ و بێ کەڵکن و خەریکی ژیانی ڕۆژانەی خۆیانن و ئەوندەی کە ژیان دەکەن قەت بیر لە ژیان و بیر لە جیهانێکی باشتر ناکەنەوە.
وتوويژ لە گەڵ منوچێهر ئاتەشی
هەڤپەیڤین: عادڵ محەمەدپوور
بە باوەڕی من ئەو بەشەی لە شێعری کوردی کە لە گەڵ کۆیلەتی و چەوساندنەوەی گەلی کورد پێوەندی هەیە، ئێستا لە جیهاندا ناسراوە و رەنگدانەوەی هەبوە. پێویستە بەو حەماسەت و پاڵەوانیی و خۆڕاگرییەی خۆیدا بچێتەتەوە و بیکاتە چەمکی جوانکاری و رەنگ و رووی هونەری پێ بدرێت.
بوومە خۆراکی قرشەکان
کاروان محەمەد فەتاح
دوای نەشتەرگەرییەکەی، بەردەوام ئاوی ڕەش لە چاوانی دێنە دەرێ و بەکارهێنانی قەترەکان ناتوانن ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی ئاوەکە بکەن. ڕۆژانە دایکی لە دووکانەکەی نزیکی ماڵیان کیلۆیەک گێزەری بۆ دەکڕێت، ئەم لە جیاتی ئەوەی بیانخوات، قاچەکانی پێ دەخورێنێت. جەستەی تووشی هەستیارییەکەی زۆر بووە و بە قسەی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی پێویستە بەردەوام بیخورێنێت.
جیهانێکی بەتاڵ لە هیوا
عەتا نەهایی
دووبارەی دەکەمەوە، دادگایی رۆمانێکی کراوەیە و هیچ خوێندنەوەیەک، خوێندنەوەی یەکلاکەرەوە نییە. دەشێ ملدانی «ک» بە مەرگ و کوژران، بە تەسلیم بوون نەزانین، چونکا دەسەڵاتی ئەو سیستەمە بەناو دادوەرییە خوازیاری مەرگی ئەو نییە، بەڵکوو خوازیاری مەسخ و لە خۆ نامۆ بوون و دوور کەوتنەوەی ئەو لە مرۆڤایەتییە.
کورتە شیعرێکی غەمگین بۆڵی بە فارسی و کوردی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شەویار گولابی
بەم پێڵاوە دڕاوانە
ناگەمە ماڵی مردن!
بە مەرگ بڵێن
با چاوەڕێم نەکات.
رەنگێکی جیاواز لە ساباتی شیعرەوە
ئەحمەد حەقناس
شیعری (غەمگین بۆڵی) ئەو سێوە لاسوورەیە کە هەموو خوێنەرێک گازی خوێندنەوەی لێدەگرێت. لە شیعرەکانیدا قۆناغ بە قۆناغ گۆڕانکاریی تێدا کردوون، زۆر زیرەکانە داڕشتن و مانای لێک نزیک کردۆتەوە. بە ئاشکرا شیعرەکانی بۆ گەمەیەکی خوێندنەوەی زیاتر خستۆتە بەر زەینی خوێنەر.
صفحه418 از429