ڕەنووی منداڵێکی ساوا
دڵکەش قادر
کەس لە پشتی پەنجەرەوە سەیری
کشانی نەیزەک ناکا
کەس هەواڵی ڕۆیشتن نادات
ئەوەی هەڵی کردوە زیکرەیاتێکی کۆنە لە خەیاڵی بەندبێژاندا
هیچ کەس دڵی نایە لاوی محەبەت لە پووچیدا بڕووخێنێ.
خەڵاتگـرانی خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان لە ساڵی ٢٠٢٤
رەزا شـوان
لـیژنەی دادەوریی بۆ هەڵـبژاردن، ئاماژەیـان بەوەکرد کە: کارەکانی سـیدنی سمیس، لە گـێڕانەوەی بیـنراوی یان یادەوەرییەکی کورتی مـوزیکی دەچـن. ئەمەش رەنگـدانەوەی قسەکەیەتی کە: "گوێگـرتـن ئەو.. شـێوازی مامەڵەکـردنیەتی لەگەڵ چـیرۆکەکانـدا" وا دەردەکەوێت کە تەکنیکی سادە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانی بەکاردەهـێنێت. لە راستیشدا ئەمە لە ئەنجامی پـراکـتیک و ئەزمـوونێکی چـڕەوە هاتوون. کە کەسایتییەکانی خاکین، بـەڵام لە راسـتی و رەسەنـایەتیـدا، هـاوسـۆز و میهـرەبـانـن. بۆیـە رەنگەکـان بۆ ئـەوە بەکاردەهـێنێت، کە سروشت و بـۆن و درامـا بخاتە هـەر کـتێبێکەوە. هەروەهـا دەکرێت وتـەی (کەمـترە زیـاتـرە) بـۆ کـارەکـانی پـراکـتـیزە بـکـرێـت. ئێـمـەی کوریـش دەڵـێـین: (نەخـت و پـوخـت.. نـەک زۆر و بـۆر).
خەیاڵاوی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گەڵا لەژێر پێمدا خشەی دەهات، دەنگی خوێندنی باڵندە دەبیسترا، لە ئاسمان پەڵەهەورێک سپی سپی تێدەپەڕی. هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی و، بە ئەسپایی دامەوە دەرەوە. دەستێکم بە سەروسینگ و بە شانو باهۆی خۆمدا هێنا،… نا، خراپ نەبوو، هێشتا بەهێز و توند و تۆڵ بوون! بەخۆم گوت تەمەن تەنانەت ژمارەیش نیە. ئەوسا بزەکەم بوو بە پێکەنین. درەختەکان بە گوێی یەکتردا چرپاندیان. گوێم لێبوو یەکیان گوتی لای وایە وەک ئێمە دەتوانێ هەموو بەهارێک بژیەتەوە!
پیکاسۆ
نەژاد عزیز سورمێ
- : ئایا دژه پیكاسۆ چییه؟
+ : به تهبیعهتی حاڵ پیكاسۆیه… لێرهشدا من نامهوێ دیالیكتێكی ماركس بهكار بێنم كه شت دژه خۆیشی تێدایه و له ململانێی ههمیشهییشدا…
من لهو بڕوایهم دژ له دهرهوهمانه و ئێمهش به دوای دا ڕادهكهین... ئهگهر له ناوهوهماندا بووایه، ئهوا له بهردهم حاڵهت و ناحاڵهتمان تێدا دهمرد… چار نهبوو یهك ئهوی دی دهكوشت.
ریژەی کۆتای ئافرەت...
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر هەندی حاڵەتی ڕاستەوخۆی فیزیکی بەرچاو تێپەڕێنین ئەوە دیوی ناڕاستەوخۆو میتافوری هەیە، لە ئەگەری میتافوری زانستی دا یادەوەری هەر تاکێکی بایلوجی کۆدو کلیل وقوفڵ وفرینکیونسی دیاریکراوی خۆی هەیە تا دەگاتە ئاستی یادەوەری ئاینی و نەتەوایەتی دیاریکراو، وەک ئاشکرایە هەر نەتەوەیەک فرینکیونسی و کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە لە نێو زەمەنی ڕایەڵەکانی گەردوونی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کایەی خۆی دەکا.
گـرنگـییەکانی چـیرۆک لە گـۆڤـارەکانی منـداڵان
رەزا شوان
گۆڤـارەکانی منداڵان، رۆڵ و گرنگییەکی چارەنووسسازیان هـەیە، لە بنیاتنانی مێشک و هـزری دروستی منـداڵان. هـۆشـیاریـان دەکـەنەوە و هـانیان دەدەن بـۆ خوێنـدنەوە و بۆ خۆرۆشنبیریکردن. گـۆڤارە کوردییەکان بۆ منداڵان، یارمەتیی منداڵانی کورد دەدەن، کە بە دروستی فـێری زمانی کوردی ببن. هـانیشیان دەدەن بۆ نووسینی چـیرۆک و شیعـر.
تاوان
غەفوور ساڵحی
ئەمجاریش ملم سووڕاند. چاوێکی دیم بە ژوور و وەتاغەکەمدا خشاندەوە. هەموو هی خۆم بوون. وەک خۆی. هیچ شتێک نەگۆڕابوو: «ئەقەلی کەم، دەزانم کە لە ماڵی خۆمم.» ئەوەی جێی گۆڕابوو، تەنها کراسە هەڵوسراوەکە بوو. ئەویش ئێستا لەبەر دایکمدا بوو. دایکم تێگەیی: «دەی بۆ وا تماشام ئەکەی ڕۆڵە؟ ئاها ئەتگوت دایە ئەو کراسە قەسرییەت زۆر لێ جوانە.» هیچم بۆ نەگوترا. نەمدەتوانی. ئەگەر بمتوانیایە، پێم دەگوت: «ئاخر دایە گیان، خۆ فریانەکەوتی ئەو کراسەت ئەوەندە لەبەر کەی...»
فڕین
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بۆ پاییز، مامۆستا لەبەر تەختەڕەشەکە بە دارەکەی دەستی ئاماژە بە نەقشەی دونیا دەکا و، دەڵێ ئێرە رۆژهەڵاتە، ئێرە رۆژئاوا، ئێرە باکوورە و ئەوێیش باشوور. من بیری ئەو رۆژەی هاوین دەکەمەوە، دەست هەڵدەبڕم و دەپرسم داخۆ ئەگەر فڕۆکەیەک لە پشت دیوارەکەی ماڵی ‘خا سوعدا’وە بەرەو ماڵی حاجی برایمی بەزاز بفڕێ، لە رۆژهەڵاتەوەیە بەرەو رۆژئاوا، یان بەپێچەوانەوە؟ هێشتا پرسیارەکەم تەواو نەبووە کە منداڵ دەستدەکەن بە پێکەنین. مامۆستا تووڕەدەبێ و، بێدەنگیان دەکا. پاشان بە تاوانی پرسیاری بێ ئەدەبانە دەمباتە بەر تەختە رەشەکە، رێک لە ژێر نەقشەی دونیا چەند شووڵی چاکم تێدەسرەوێنێ و لە پۆل دەرم دەکا. کاکی مودیریش دەمنێرێتەوە بۆ ماڵەوە و، دەڵێ دەبێ بۆ سبەی لەگەڵ باوکم بێمەوە.
صفحه16 از431