پهراوێزی پێنجهمینی تێكست
نهژاد عزیز سورمێ
بهكورتی: ڕهگهزی كات له میدیادا دوا ههواڵ، گهرماو گهرم لهشێوهی پێویست بگاته بهرامبهر…ئهمهش بێگومان بهوه دهكرێ (كات) له خودی دهزگا ڕۆژنامهنووسیهكاندا بهها و نرخی خۆی ههبێ و پێ درابێ و لهو قهیرانه دهرباز بكرێت تێی كهوتووه كه لهدواكهوتن و پێڕانهگهیشتن بهدهر چیدی بهرههم ناهێنێ.
ئاشـتـبوونەی رەنگـەکان
رەزا شوان
پـەلـکە زێـڕیـنـەیـەکی کەوانـەیی حـەوت رەنـگی، لە ئاسـمـانی گـونـدەکـەدا کـێـشـا. لە سەربانی قـوتابخانەی گونـدەکەشـدا، لە قـەدی سەروی سـتوونـێکی داری زۆر بەرزدا، ئـاڵای رەنگـینی کوردسـتانی بە هـەر چـوار رەنـگەکـەی کـێـشـا. منـداڵـەکە تابـلـۆیەکی رەنگـینی زۆر جـوانی، بـە هـەمـوو رەنـگەکان رازانـدەوە. لەژێـر تابـلـۆکەیـدا نـووسی "دیـمەنـێکی کوردسـتان". ئیـنجـا لەپـێـشی رەنـگەکانـدا هـەڵـیواسی. رەنگەکان کە ئەو تابـلـۆ رەنگـیـنەیان بـيـنی. زۆر سەرسام بـوون! هـەسـتـیان بـەوە کرد، راسـتە کە هەر رەنگـێک جـوانی و دڵخـوازی خـۆی هـەیە، بەڵام کە پـێکەوەبـن، جـوانـتر و رەنگـینـتر دەبـیـنـرێـن و دەبـن بـە تـەواوکـەری یەکـتری.
ڕۆمانسیزم ڕاپەڕینێک لە دژی سەردەمی ڕۆشنگەری
موحسین ئەمینزادە
بیرمەندان و هونەرمەندانی ڕۆمانسی، جەختکردنەوەی لە ڕادەبەدەر لەسەر عەقڵیان بە سنووردارکردن و ستەمکارانە بۆ ڕۆحی مرۆڤ دەزانی. هەروەها جەختیان لەسەر پێکهاتەکانی وەک هونەر، سۆز، وروژاندن، خەیاڵ، تەوەری ڕۆحی، ڕێوڕەسم، هێماکان دەکردەوە و ئاگاداری ڕۆڵی ئەفسانە بوون لە بنیاتنانی شوناس لە کۆمەڵگادا. لە نێو هاوەڵانی ڕۆمانسیدا، بابەتی تایبەت لە بابەتی گشتی بەنرختر بوو و تایبەتمەندی کولتوورە ناوخۆییەکان، فرەچەشنی و فرەیی زمانی مرۆڤ، شوناسە ناوخۆییەکان و تایبەتمەندی مرۆڤەکان ستایش دەکرا.
کچۆڵە ئابیجیتا گوپتا
رەزا شوان
بێجگە لە ئارەزووی دڵخوازی خوێندنەوە و نووسین، خولیای وێنەکێشانە، لەگەڵ دایکی و باوکیدا سەیری فـیلم دەکات. لەگەڵ بـووکە شووشەکەی و هـاورێکانیـدا یاری دەکات. هـۆنراوەیەکیشی ئاوازیان بۆ دانـاوە و کراوە بە گۆرانی، لەلایـەن کۆمەڵـێک منـداڵەوە. لە رۆژی جەژنی جیهانی منداڵان لە ساڵی (٢٠٢١) دا، پێشەکەشیان کرد و تۆمارکراوە. گۆرانییەکیشی لەسەر ژینگەپارێزی، بە بۆنەی (رۆژی زەوی) یەوە نووسیوە، لە ساڵی (٢٠٢١) دا پـێشکەش کرا و تۆمارکراوە. بەرەوامیش سەردانی لای پەرتووکفرۆشەکان دەکات. دەڵـێت: "گەر نەتـازانی لە کوێـم، لەلای پەرتـووکـفـرۆشەکان دەمـدۆزنەوە".
لە تفەنگم بیستبوو
فەڕۆخ نێعـمەتپوور
خۆنمایش کردنی ئیمانداران
هاوڕێ نەهرۆ
بەڵام لە هەمانکاتدا رێکەوتن و هەماهەنگی یەک هەیە لە سەر بازاری هەمەجۆری، لە ڕاستی دا پروسەی ژیان بە شێوەی میتافوری وەک بازار وایە، بازار دیالۆگ دەهێنێتە کایەوە، بازاڕ زمان دەپژێنێ، بازار خاوەن ڕای هەمەجۆرە، بازار خاوەن بەرهەم و کاڵای جیاوازە، بازار وەک چەمک ئەگەر سەرت لە نهێنیەکانی دەرنەچێ، واقت وڕ دەمێنێ، بازار یاسای تیایە مافی پیاوانی ئاینی و ئازادی لەش فرۆشیک وەک یەک دەپارێزێ.
سبحەینێ
شەهلا نووری
دەردی جگەر سووتاو بە مەرهەم ناگات ئیتر
بە سیمفۆنیای ناتەواوی دڵ ناگەین ئیتر
بولبولی سەرمەستانە بە سەردار ناگات ئیتر
داستانی عیشق ناگات بە دەستانی عاشقان ئیتر
ژیان و بیرى نیچە لە زارى خۆیەوە
دڵشاد کاوانى
هەرچەندە بیرۆکەکانی نیچە خەڵکی بۆ شکۆمەندی بانگ دەکرد، بەڵام ئەو ئازادییەی کە نیچە بۆ خەڵکی هێنابوو، جۆرێک لە بارگرانی بوو، چونکە نیچە زۆر باش دەیزانی کە لەگەڵ مردنی خودادا ئەو شتانەی کە بە تەواوەتی بە ڕاست و پیرۆز لە لای مرۆڤەکانەوە دادەنرا. بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، نیچە دەبوو کارێک بکات کە پێشتر کەس نەیکردبوو و بۆیە نیچە باجێکی زۆری بۆ دا. نیچە دەیویست ئەخلاقی جیهانێکی بێ خودا بنیات بنێت، بۆیە ئەرکێکی بۆ خۆی دانا کە کەسی تر نەیتوانی جێبەجێی بکات. کەواتە وەهمە دەمارگیرەکانی نیچە بوون بە حەتمییەتى تەواو.
صفحه4 از431