گفتوگۆی رۆژنامەی هەولێر لە گەڵ فهڕۆخ نیعمهتپوور
ئامادەکردنی: ئارام سدیق
بە رای من پەیوەندی فەلسەفە بە ئازادییەوە، هەمیشە پەیوەندێکی راستەوخۆ نیە. راستە لە یۆنانی کۆندا لە ژێر دەسەڵاتی "پریکلیس" دا کە مرۆڤێکی دیمۆکرات بوو (یاخود بە گشتی لەو کاتەدا دیمۆکراسی لە یۆناندا هەبوو)، فەلسەفە پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، بەڵام هیگل لە زەمەنی پرۆسیەکاندا سەرهەڵدەدا، یاخود تۆماس ئاکویناس و ئاگۆستین و زۆر فیلسووفی تر، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەردەکەون.
سیانزە بەرد
رزگار لوتفی
نازانم چ رازێکە، کاتێک گرتە ویدیۆییەکە دەگاتە ئەم بەشەی خۆی، دڵەڕاوکێ کۆنەکە دەمگرێتەوە و لەوە دەترسم نەکا دیسانەوە کارەبا ببڕێتو، هورووژمی تاریکی رامـماڵێتەوە سەر وەختی جەڵتە ناوەختەکەی باوکمو ناشتنە باراناوییە پاییزییەکەی پارێکە ئەم وەختانە!
کولتوورى خوێندنەوە
محەمەد نەبى
ئەم کتێبە وێنەیەکى گشتگیرمان نیشان دەدات دەربارەى خوێندنەوە، بەو واتایەى هەموو رەهەندەکانى خوێندنەوە دەخاتە بەر باس و لێوردبوونەوە، لە رێى ئەم کتێبەوە فێردەبین بخوێنینەوە بە شێوەیەکى تەندرووست، وە بەرهەمى ئەم خوێندنەوەیەش لە ژیانى خۆمان لە واقیعدا پراکتیزە بکەین.
نینیتی لە نێوان کلتورى لۆکاڵ و کلتورى گلۆباڵدا
عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
فیکرى مۆدێرنە وەک درێژکراوەى دروشمەکانى رۆشنگەرى، فیگۆرى پیاو و نێرسالارى وەک ئیدۆل (-idolبت) و وەک ئەفسانەیەکى زیندوو و تەماشا دەکات، بۆیە پیاو و هەژموونى پیاو لە زیاد لە کایەیەک بازاڕى هەیە، لە بەرانبەر ئەوەشدا بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ ئافرەت لە دۆخێکى نێگەتیفدا دەبینرێ، وەک پاشکۆ، وەک پلە دوو، وەک بابەتى ئیرۆتیکى، سێکسى... بە کار دەهێنرێت،
دڵدارەکەم پایزە گەواڵەیەک نییە
سەباح رەنجدەر
لە گۆشە نیگاى درەوشانەوەى ئێستێتیکاى ناونیشان و جیاوازیى فۆرم و گەشەى سەرسوڕمانى مانا و پرشنگهاوێشتنى زماندا، ئاگری پرۆمیسیۆس وەک مرۆڤ دەقێکى کراوەیە و بە ناوەندێکی کاریگەرى دەچوێنێت و هەموو ژیانی تێدا کۆ دەکاتەوە و ئامادەی دەکات بۆ بەگەڕخستن و بینینی قووڵییەکان.
مەرگی ئازاد سوبحی
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
ئازاد وەك چۆن لەژیانی خۆیدا خەمساردو كەمتەرخەم بوو، لەبڵاوكردنەوەو چاپكردنی بەرهەمەكانیشیدا دیسان خەمساردو بێپەروا بوو، بۆیە ئێستا پێنج كتێبی ئامادەكراوی هەیە بۆ چاپكردن، ئەو پێنج كتێبە بریتین لەو بابەتە جیاجیایانەی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بڵاوی كردوونەتەوە.
بۆچوونێک لەسەر رۆمانی ساڵەکانی خەون
رزگار لووتفی
ئەم رەوتە ئەدیبانەیە لە درێژەی رۆمانەکەدا بەرزو نزمی پێوە دیارە، تا ئەو شوێنەی نووسەر لە لاپەڕەکانی نزیک بە کۆتاییدا بە، بەتۆکمەکردن و وێکهێنانەوەی سەررشتەی رووداوەکان؛ تۆخکردنەوەی هونەرمەندانەی مانایی و زمانی پێ ئەدا، بەو هیوایەی خوێنەر ئامادە بکا بۆ بڕینی هەورازی بەرەو لووتکە و داگەڕانێکی چێژاوی و گەیشتن بە کۆتاییەکی کراوە.
دیالکتیکی تاک و مێژوو
محەممەد محەممەد مورادی
مرۆڤێک بە ئاگایی دەگات و لەپێناو جاویدانێتیی ئامانجەکانیدا یان هەمان گوڵی سوور کە شۆڕش بێت، نەفی دەبێتەوە و تەنانەت ئەگەر ئامانجەکان لە بڕگەیەکی کاتیدا بەدی نەیەن ڕەوەندێکی مێژوویی کەوتۆتە گەڕ و کۆمەڵگادا ڕیگای خۆی دەپێوێت.
صفحه424 از431