دوو قەسیدە لە 'ڕامبۆ'وە
له عهرهبییهوه: نهژاد عزیز سورمێ
ئەی سرووشت !
بە گەرمی ڕایژەنە
سەرمایەتی
ئەو بۆن و بەرامەیە
كار لە لووتی ناكەن
ئەوەتا لەژێر خۆردا دەنوێ و
دەستی ئارام لەسەر سنگییەتی
دوو كونی سووریش لەكهلهكهی ڕاستی
جامخانە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پەرداخێک ئاو دەدەمە دەستی هاوکارەکەم و، بیری کوڕەکەی دەکەومەوە. بەخۆم دەڵێم بەس نەبوو جاران بیرەوەرییەکەی زیندوو بوو. ئەوسا بەو ئاکامە دەگەم کە بیرەوەری دوو جۆرە: لە نەوعێکیدا کەسەکە هێشتا ماوە و، لە نەوعەکەی دیکەیدا مردووە. پێم وابێ ئەمەی دووهەم خراپترین جۆریەتی. دۆلکەکە لەسەر تەرمۆزە شکاوەکە دادەنێم. ئەو تەرمۆزەی توێژاڵێکی تەپ و تۆز بەسەریەوە شەوق دەداتەوە.
پێویست بە ژماردنی شەوەکان ناکا
دڵکەش قادر
باسی ڕووناکیم بۆ مەکە
من شەوگارم پڕە لەتەنهایی
سینەم چرچ بۆتەوە
سێوی باغی ئیرەمم
پڕە لە گریان.
ئەمشەو
شەهلا نووری
چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو کتێب
دوو کتێبی نووسەر و وەرگێڕ سامان حسێنی لە لایەن وەشانخانەی کتێبی ٤٩، چاپ و بڵاو کرایەوە. کۆمەڵە چیرۆکی 'مەرهەم و مەرام' کە لە نووسینی خودی نووسەرە و 'برووسکەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی هیچ کات لە دایک نەبوو' کە وەرگێڕانە و لە نووسینی 'ئۆریانا فالاچی'یە، هەنووکە لەبەر دەست خوێنەران و هۆگرانی ئەدەبدایە. سایتی قەڵەم دەستخۆشی لە کاک سامان دەکاو، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازێ.
نیوە پیاو
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دیسان زەمەن تێپەڕی. گوێی لە هەناسە قورسەکانی بوو. ئاگای لە دارشەقەکەی بوو کە هەروا لەسەر عەرزەکەی بەردەمی کەوتبوو. کتوپڕ نیوە پیاوەکە لای کردەوە و، لەمی رووانی. درەنگ بوو، نیگای خۆی بۆ نەشاردرایەوە. نیوە پیاوەکە، نیوە پێکەنینێکی کرد، یان رەنگە نیوە شتێکی تر بوو... نازانێ. لێکدانەوەی نیوە روخسارێک زەحمەت بوو. نیوە پیاوەکە بە بێ چاوترووکان بە نیوەیی گوتی ئە... کا... ئە... بە... رۆژ... دەڕ...، وا؟... بەر... بەرل...، پار... یان لەن..،... وا...؟ ئەم دەستبەجێ تێگەیشت کە دەڵێ "ئەرێ کاکە ئەمە بەرەو رۆژئاوا دەڕوا، وانیە؟... بەرەو بەرلین، پاریس... یان لەندەن،... وانیە؟"
مەملەکەتی ئادەم و مەملەکەتی حەوا
هاوڕێ نەهرۆ
وەک لە سەرەتا دا گوتم ئێمە دەبێ باسی ڕەگەزی نێرو مێ بکەین پێش و پاش مێژووی ئادەم و حەوا، پێش ئادەم و حەوا ئاماژەمان بە پەرتووکی ئینگلس دا سەبارەت بەم بابەتە هەروا باسی پەرتووکی جان جاک رۆسۆمان کردووە لەم بارەیەوە، لە نێوەندەش دا ئاماژەمان بە ئەفسانەی میتافوری ئادەم و حەوا دا، بۆ نموونە لەم ئەفسانەیەدا دەڵێ سەرەتا خۆداوەند ئادەمی لە قوڕ دروست کردووە ئەوجا فووی تێکردووە، حەواش لە پەراسووی ئادەم دەرهێنراوە و ئەفرێندراوە شایانی ئاماژەپێکردنە لێرەدا، هەندێ خەڵکی کونەپەرەست دەڵێن ئافرەت وەک پەراسوو چەوتە ڕاستکردنەوەی زەحمەتە.
تارمایییەکی بەرجەستە
ئەدیب نادر
لەمێژ بوو پێویستم بە گەورەبوون بوو، بەڵام هەر دوام دەخست، ئەوا ئیتر کاتی بەدیهێنانی هات و هیچ پاساوێكیش بۆ دواخستنی نەما. سەداکەی قەرەباڵغییەکی پەرتوبڵاوی لەدەوروبەریدا خستە گەنمگردەوە. سەداکەی. ئاخر ڕووی مەتاڵەکەت بۆ کردبووە من؟! نەدەبوو ئاڕاستەکەی بگۆڕیت؟ ئاخر. ئاخر. لەوێوە بە جادە سەدییەکەدا پەڕییەوە و لەلای مزگەوتەکەی خەدیجەی کوبرا لایدا و خۆی بە کۆڵانەکەیاندا کرد و تاریکییەکی لە تاریکییەکانی تاراوگەیش ڕەشتری بەدوای خۆیدا بەجێهێشت و گەیشتە ماڵەوە.
صفحه12 از433