دواتر وەرە
شەهلا نووری
ئـۆپـەرێـتی نـــــەورۆز
رەزا شـوان
نـەورۆزە، نـەورۆز، نـەورۆزە
جــــــەژی کـــــوردە پـــــــیـرۆزە
خـۆشـتریـن مانـگی ئـەم وەرزە
دنـیـــــا رەنـگــــيـن و ســـــەوزە
فرمێسكێ له گوزهرگای مێـژوودا
نەژاد عزیز سورمێ
قسه له سهر سیس بوونی گهڵایێ نییه
وای، ئهوه دارستانان دهكهنه بیابان
دهستی خوێنمژان
لهبهر چاوی خهڵكی دهشارنهوه
هیچ گیاندارێ
به گیاندارێكی دی ڕهوا نابینێ
ئهوهی ئهو نامهردانه
به گیانی مرۆڤی دهكهن.
پەنجەرەی تاریکی
ناڵە حەسەن
لەژێر برژانگەکانی برووسکە دەمێنمەوە
باندجی تاریکی مەچەکم توندتر دەکەم
کلێتەی باران دەکەمە سەرم
خۆم لە خۆڵەمێشی بەفر وەردەدەم
سییەکانیشم نەرم نەرم لە شەودا
سەمفۆنیای ڕووبار و گیا دەژەنن
سەوداسەر
شەهلا نووری
رووداوێکی سەیر
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قسە و باسی نێوانیان هەتا دەهات زیاتر پەرەی دەسەند. سێ سەربازەکە کە قۆلیان شل ببوو و هێزیان تیا نەمابوو، بەردەوام چاوەڕووانی ئەوە بوون ئەفسەرەکە ئەمریان پێ بکا. دەیانویست تا جەماعەت بە ئاکامێک دەگەن، دەست داخەنەوە. بەڵام وادیار بوو فەرامۆش کرابوون. سەرئەنجام خۆیان نەگرت و، بە هێواشی لە کاتێکدا یەکجار دەترسان و نادڵنیا بوون بەناچار تفەنگەکانیان هێنایە خوارێ.
رۆڵی زیـرەکیی دەستکـرد لە وێـژەی منـداڵان
رەزا شـوان
زیرەکیی دەستکرد، لـقـێکی فـراوانە لە زانستی کۆمپـیوتەر، کە مامەڵە لەگەڵ واکردنی ئامـێرە زیـرەکەکان دەکات. کە "بيـربکەنەوە" و تـوانای ئەوەیـان هـەبێـت چارەسەری کێشەکان بکەن. تـوانای ئەوەیان پێبـدرێت، کە بە ئامانجەوە بە دوای شتێکدا بگەڕێن. لەسـەر بنەمـای چـەمکی مێـشکی مـرۆڤ دامـەزراون و هـەنـدێک کاری هـاوشـێوەی زیـرەکیی مـرۆڤ ئەنجام بدەن. زیـرەکیی دەستکـرد، لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە، کۆمپیـوتەرەکان دەتـوانن لە رووی تیۆرییەوە، هـۆشیارییەکی هـاوشێوەی هـۆشیاریی مرۆڤ پەرەپێبدەن.
هەرەسی یادەوەریی
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر هوشیاری بەراورد بکەین لەگەڵ چەمکی کارەبایی، ئەوە هوشیاری بەواتای فریکوینسی دێت، ئێمە کاتێ لە دەرەوەی گروپ و دام دەزگای حزبیین، فریکوینسی بەواتای هوشیاریمان لە خوارەوەیە یان روو لە ئاراستەیەکی دی دایە، بەڵام کە دێنە ریزی حزبەوە ئاستی فریکوینسیمان دەگاتە ئاستی فریکوینسی ئەندامێکی کۆنی حزب، کەباسی شێوازی ڕایەڵی هاوتەریبم کرد بەشێوەیەک کە فوڵتیە نەگۆڕە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە سەرکردایەتی بە کۆمەڵ هەیە لە نێو ریزەکانی حزبی شیوعی دا، کاتێ ئەندامێکی نوێ دێتە ریزەوە بەواتای داگیرساندنی گڵۆپێکی نوێ بە فریکوینسییەکی نەگۆڕ بە دیوێک دا و گۆڕاو بەدیوێکی دی دا.
صفحه1 از444