ئێوارانە ٣٤
سەردار جاف
پوورە مەنيج لەو ديو پەنجەرەکەوە /بانگ و سەڵای غەريبانی بوو /ئارەقەی بە ژوورە تەنهاييەکانی هووخيرد هەڵواسراو /باران و لوونسە /شنەی ئێوارانيان بە گۆنا و سەر و شان و مل دەسپارد /کەشتييەکە تەڕتەڕ ببوو /رۆخی دەرياکە بێ سەوڵ جوانتر بوو /چارۆکەی بەلەمەکە فرمێسکەکانی بەر لە زەردەپەڕيان دەسڕی/ شەرابێکی سوورسوور خۆی بەوديوی پەنجەرەکەدا کرد /شەو و بەفر تابلۆيەکی کلاسيکی بوون /لە يەک نەدەبوونەوە
چاپ چهار اثر توسط نشر ٤٩ کتاب در سوئد
چاپ چهار اثر توسط نشر ٤٩ کتاب در سوئد ـ چاپ و بڵاوبوونەوەی چوار بەرهەمی ئەدەبی
ـ شبی ماهی سیاە کوچولو بە خوابم آمد (داستان برای نوجوانان)، نویسندە: فرخ نعمت پور
ـ پرستوهای کوچ (رمان)، مترجم از کردی: سامان حسینی. نویسندە: فرخ نعمت پور
ـ همراە با زمزمە برگها (مجموعە داستان)، مترجم از کردی: ماجد فاتحی، نویسندە: فرخ نعمت پور
ـ ماجراهای بابا (رمان)، نویسندە: فرخ نعمت پور
تێكست و پهراوێز
نهژاد عزیز سورمێ
ههموو ئهو ههستانهوه و دابڕانان له چهقبهستووی رۆژگارێكی دیاریكراو كه دراونهته پاڵ ئهو زاتانهی خزمهتی مرۆڤایهتییان كردووه، له چهق و ناوهندی واقیعی خۆیانهوه دهستیان پێكردووه و بهچاوی واقیعخوێنی له كۆمهڵگهی خۆیان ڕوانیوه و پرس و كێشهكانیان داوهته بهر شهوقی ڕوناهی و لێی خوردبوونهتهوه و هێزی بینینی ئایندهیان تێدا ورووژاوه، چونكه واقیعی خۆیان خوێندۆتهوه، نهك كولتووری واقیعێكی دیكهی نامۆیان به نابهڵهدی بۆ داڕشتبێتهوه.
هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەو سەری شەقام هاورێیەکی تر دەردەکەوێ. مشتێک گوڵەبەڕۆژەی پێیە و خەریکی ترووکاندنیەتی. جاری وایە تۆخڵەکە بە لێویەوە دەمێنێتەوە و، تفیان دەکاتەوە. بە خۆم دەڵێم کە گەیشتم تۆزیک بەشی منیش دەدا و، پێکەوە دەیانتروکێنین. وەک جاران. ئەوسا باسی نیشتمان دەکەین. تۆخڵەکان بە مندا دەپڕژێن و، لێمەوە گوزەردەکەن. سوێردەبم. هاوڕێکەم لە خەیاڵی شتێکدایە کە من نازانم چییە. حەزدەکەم بقیژێنم. دەستێک دەنیشێتە سەر لێوەکانم و، دەڵێ لەبیرت بێ تۆ هێشتا لە ژووری هۆتێلە پەرپووتەکەی ئانکارادای.
شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا
رەزا شوان
گـەر بمانەوێـت بە وردی، گـرنگـترین بنەمـا و تایبەتـمەنـدییەکـانی شـێوازی دروسـتی وێـژەی منـداڵان پێناسـە بکەیـن، دەڵـێـیـن: بـریـتیـیە لە خـستنەڕووی بیـرۆکەکـان، بە شێوەیەکی وێـژەیی ئەوتـۆ دایانبڕێـژیـن، کە منـداڵان ئاڵـۆز و رامـان و دامـان و بێـزار نەکەن. بە وشەی سـووک و ئاسان و شـیرین و نەرم و نیان و یەک واتا و بە رستەی ناسک و کورت دایانبڕێژین. زیادەڕۆیی نەکەین و کورت پوختبن. بە پێی قـۆناغەکانی گەشەی زمـان و تواناکـانی دەروونی و جەسـتەی و هـۆشی منـداڵان بـن.
ئێوارانە ٣٣
سەردار جاف
خانمە شەهلاييەکە / بە سەر باڵی مەسيحەوە رووەو ئاسمان سەرەو ژێر ببۆوە/ هێڵنجەکان بەدەم فوارەی بيرکردنەوە قوڵپی دەدا /دەرگاکانی ماڵان چرای تەنهاييان لە خۆ شەتەک دابوو /زەردەپەڕ لە ماڵئاوایی نزيک دەبۆوە /تەنهاییش وڕکی سارد و سڕی داڵانێکی گرتبوو
پیاوەتیم دەڕژێتە نێو سێبەرتەوە
ناڵە حەسەن
چیتر لە دوورەوە سەیرم مەکە /وەرە /جلە شینەکانی مردنم لەبەر داکەنە /لەژێر بارانی خۆشەویستی /سەمایەکی سێرناداییم لەگەڵ دابەستە /بە تەنها جارێکیش بیت /بە زمانی عەشق بم لاوینەوە
گوڵدانە بێ گوڵەکە
رەسوڵ سەفەریانی
ها دیسان بەرەو ئەوێ دەچیت؟ ئەمە ئەو رستەیە کە هەموو جارێک قوتار بەوە دەست پێدەکات. ئەو، هەموو شوێنەکان کە پێشتر چوبێتین دەناسێتەوە. زۆر جار شوێنەکانی بە رووداوەکان، یان کەسەکانەوە گرێداوە. بەم شێوە پێم دەڵێت: ئەها دەچیت بۆلای ژنە ناوچاو تاڵەکە، کابرا درێژەکە، کچە جوانەکە، یان دەڵێت ئەو شوێنەی وا مناڵەکەی لێبوو هەر دەیقیژان و هەموویانی هەراسان کردبوو. بەم جۆرە هەموو شوێنەکان دەناسێتەوە.
صفحه14 از394