ئەو وێنەیە
زەمانە محەممەدی
ئەو ماڵانە وەکو ئەلان نەبوون، چکۆلە بوون، دیوارەکانیان لە گڵ، حەوشەیان هەبوو، بانەکانیان کورت، هەموو سەربانەکان ئانتێنی تەلەفزیۆنی لێ بوو، شتومەکیان نەبوو، بەڵام دڵیان زۆر گەورە بوو. خەڵکی گەرەک جلوبەرگی جوانیان لەبەرا نەبوو. هەموو رۆژێک خەبەریان لەیەک بوو. یەکتریان ئەدی، بەخەمی یەکتر خەمبار بوون و بەخۆشی یەکتر شاد. یادی بەخێر کە من ئەچووم زۆر بۆم خۆش بوو. لەگەڵ دایەگەورەم ئەچووین بۆلای خەڵکی گەڕەک،... دائەنیشتین، قسەمان ئەکرد، شۆخیمان ئەکرد. بەراستی ئەو وێنەیە ئەو رۆژانەی بیرهێنانەمەوە، ڕۆژێک وەرە، ئەچین تۆش بیبینە!
ساعت لبخند
کاوە نعمت پور
دو روز است که عکس را در جیب شلوارم قایم کرده ام... آنقدرها هم که فکر می کردم بدقیافه نیستم. آخر می دانید این اولین عکسی است که از خودم تا به حال دیدەام. صدای رادیوی کهنەی دیپاک پیر را از لوله ی بالای سرم می شنوم که گوینده اخبار می گوید مقامات هلندی از نیروهای امنیتی ایالت مهاراشترا درخواست تعجیل در رسیدگی به روند پرونده ی گم شدن شهروند هلندی که دارای همسر و دختری ۱۰ ساله است می کند.
ئێوارانە ٤٣
سەردار جاف
ئەم ئێوارە لە جەژنە شەختەيەکدا / سەوزە داراکان بە لادا دەهاتن / گوڵەکان دەپوکانەوە / تارماييەکان دێوەزمەی بڕينەوەی هەناسەی من و تۆ بوون / بە سەر باڵی رچين دەچوون / پەنجەی پەنهان / لە ئاسمانی تەنهاييدا / بە سەر رۆحم لەرانەوە / گڵۆپ کزکز ....چراکان فوو لێکراون
ڕۆد ماکوین و قەسیدەی (گوێگرتن لە گەرمایی)
لە ئینگلیزییەوە: ناڵە حەسەن
سێبەرەکانی دوای نیوەڕۆ /کۆبوونەتەوە ، وەک ئەوڕۆژانەی / دەیانەوێت بڕۆنە ماڵەوە /پێش ئەوەی شەویان بەسەردابێ /لە سەرووی بەندەرێکی خۆڵەمێشییەوە / شارێک لە سەر خانوویەکی سپی دانیشتووە /چاوەرێ ڕووداوێک دەکات /هەموو بەلەمەکانیش لە نێویانەوە / بایەک هەڵدەکات / ئێمەش بەیەکەوە لە ماڵەوە گەرم دادێین / ناتوانم سەیری تۆ بکەم /بۆ ماوەیەکی درێژخایەن /لە دەرکەوتنت لە نیو شووشەکانی /پشت بارەکەوە
فیستیڤاڵی بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان
عەلی حەمەڕەشید
لەشانۆدا دەق و هۆنراوە وەک ئەدەب ئاوێزانی نواندن و جوڵە و سەماو دەنگ و مۆزیک و گۆرانی و شێوەکاری دەبن و پێکەوە ئەو پەیامە پەروەردەیی و مرۆڤدۆستی و ژیان دۆستی و ژینگە دۆستییە دەگەیەنن و جوانییەکی تر بە ژیان و خوێندن و قوتابخانە و پۆل و مامۆستا دەدەن.ئارایشتێکی ڕازاوە و جوان دەبەخشن بە پرۆسەی پەروەردە و دەبنە تەواوکەری بەشێوەیەکی دروست و گونجاو.
ماڵئاوا تا ساڵێکی تر!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەنگی مەلا و، کەڵەشێرەکە وندەبن. بێدەنگییەکی سەیر وڵات دادەگرێ. لەگەڵ ئەوەی پاییز نیە، سروەیەک دوو گەڵا لە لقێکی درەختی سێوەکە لەگەڵ خۆی هەڵدەوەرێنێ؛ بەڵام نایانبا. لە ماڵە دراوسێکەمانەوە دەنگی قاپ و قاچاخ دێت. بۆنی نۆکاو بە ناو هەوادا پەخش و بڵاو دەبێتەوە. دەڵێم دەڕۆم کاتی ژەمی نیوەڕۆیە. دەڵێم رەنگە تازە ساڵێکی تر بگەڕێمەوە، هەڵبەت مەبەستم ساڵە تازەکەی خۆمانە. دەڵێ کەواتە ماوەیەکی زۆر یەکتر نابینینەوە. دڵم دادەخورپێ. بەس هیچ ناڵێم. جا چییە لە پێناوی درێژیی تەمەن با جارێکە یەکتریش نەبینینەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە عادەتی پێدەگرین و، ساڵە درێژەکانیش وەک کورتەکانیان لێدێتەوە.
رۆژنامهگهریی تهنزئامێز به كوردی
نهژاد عزیز سورمێ
پاش ڕاپهڕین ههندێ لهو بڵاوكراوانه دهرچوون كهدهچنهوه ناو ڕۆژنامهگهریی تهنزئامێزی كوردی كه زۆربهشیان له شێوهی گۆڤاردا بوون. لهوانه گۆڤاری (مهلای مهشهور) لهههولێر، ههروهها گۆڤاری (سیخورمه) لهسلێمانی و گۆڤاری (دههۆڵ تایمز) لهههولێر و گۆڤاری (مێرووله) ئهویش ههر له ههولێر. وهك دهبینین ژمارهی ئهوبڵاوكراوانه ناگهنه پهنجهی یهك دهست! سهرهڕای ئهوهش زۆربهیان به بهردهوامی دهرنهچوون.
بهترین دورە زندگانیم همان ایام اسارت من بود!
فرخ نعمت پور
صادق هدایت متوجە هست کە تاریخ روایتی همگون نیست. او کە پیش از هر چیز با انسان سروکار دارد، از تجارب درونی و بیرونی آنها می گوید، حال فارغ از امواج بزرگی کە می توانند معرف بخش عمدەای از تاریخ باشند. و آیا اگر عنصر فرد را وارد بازگوئی تاریخ کنیم، تاریخ همانی می شود کە رسما بازگو می شود؟ آیا حتی فراتر از دو تاریخ جریان پیروز و جریان شکست خوردە کە روایتهای عمدە هستند، ما با خردە روایتهای بیشمار دیگر مواجهە نخواهیم شد؟ درست اینجاست کە ادبیات، تاریخ را بە چالش می کشد. تاریخ بدون روایت داستان فرد، بسیاری چیزها کم دارد.
صفحه17 از403