دەقی تەمەن ٣٧
ناڵە حەسەن
ئەی شۆخ
کە هاتمەوە
قژی خاوی تۆ دەکەم بە ڕەشماڵێک
با کور و کچە عاشقەکانی گەڕەکەکەمان
لە ژێریدا عەشق بکەن
چیرۆکێکی راستەقینە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گوتم ئەوەی لێی دەترسای روویدا... لێمگەڕە خەوەکەت بۆ بگێڕمەوە! هەر بەهەمان پێداگرییەوە گوتی نا، بەخوای نایگێڕیتەوە. گوتی بچۆ دەرێ و شوێنێک ببینیەوە و سێ جار تفی پێداکە! گوتم دایکم کە بەیانیان هەڵدەستا هەمیشە خەوەکانی دەگێڕایەوە. گوتم هەموو شەوێکیش خەوی دەبینی! کەمێک لێم مۆڕبووەوە. پرسی دایکت موسوڵمانە؟ گوتم ئەیچۆن، ئەویش موسوڵمانی چاک. ناوچاوی کرایەوە و گوتی مافی خۆیەتی، ئەوە خودای تەباڕەک و تەعالا ئاگای لێیە، ئەوانە دەتوانن باسی خەوەکانیان بکەن... بەڵام تۆ... تۆ نا. بەخودای دونیا کاول دەبیتن!
نیگا خەیاڵییەکانی چاوەکانم
دڵکەش قادر
خوسان، شێتبوونی دواچرکەی ژیانە
لەنێوان گەمارۆدان و هەڵگۆفین
خاڵیکردنەوەی حەزە
لەنێوان دوو بەرداش و
تێکئاڵانی دوو خەیاڵ.
کۆڕی ئەدەبی
رۆژی ١٣ی مانگی یانوار لە شاری 'لیللەسترۆم' ی وڵاتی نۆروێژ کۆڕێک لە لایەن کۆمەڵەی کلتوریی رۆمەریکە بۆ فەڕۆخ نێعمەتپوور سازدرا. لەم کۆڕەدا ناوبراو قسەوباسێکی لەسەر رۆمان پێشکەش کرد کە لێرەدا گوێتان لە فاییلی دەنگی ئەم کۆڕە دەبێ. دیارە بەشێک لە کۆبوونەوەکە بۆ پرسیار و وەڵام تەرخانکرا کە بەداخەوە بە شێوەی دەنگ تۆمار نەکراوە.
كـۆلاژ له تـاراوگهی شیعردا
نەژاد عزیز سورمێ
بۆ من كۆلاژ، دیوهكهی تری شیعر بووه، بۆیه دهبینی له ڕووی تهكنیكی كاركردنیشمهوه پابهندییهكی ڕۆمانسڕهمزی له تابلۆكانمدا دهردهكهون. من له كۆلاژدا ههست به ئازادییهكی ڕههاتر دهكهم، ههست بهو شێتیهتی و بهو وههمانه دهكهم كهپێموایه كهم و زۆر له ههمووماندا ههیه.
کەمڕەنگبوونی ڕێکخراوە مەدەنییەکان
موحسین ئەمینزادە
بەڵام بێ گومان ئەمە هەمووی ئەو شتانە نییە کە حکومەتەکان دەیانەوێت، که ڕێکخراوه مەدەنییەکان خۆیان له ژێر دەسەڵاتی خەڵکدا بن و له هەر حاڵەتدا دەبێت لەلایەن حکوومەتەوه سەرپەرشتی بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان به سەرکەوتوویەتی ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەک لە پەیڕەوەکانیان لانەدەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستی بە چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێکخراوانە هەیە.
گـریگـۆری سـمیـس باڵـیۆزی ئاشـتی و منـداڵان
رەزا شوان
گـریگـۆری سـمیس، لە پێـش تەمەنی (٢٠) ساڵـیدا، لە تاقـیکردنەوەکانی (مـیـنسا)دا، بـۆ پـێـوانـەکـردنی تـێکـڕای زیـرەکی، پـلـەی زیـرەکی و بـلـیـمـەتـی گـریگـۆر (٢٠٠) پـلـەیە، واتـە (٤٠) پـلە لە سـەرووی زیـرەکی (ئەلـبـێرت ئەنیـشـتایـن)و پـرۆفـیسۆر (سـتـیـڤـن هـۆکـنـیگ) ەوەیـە. كە پـلـەی زیـرەکی هـەریەکەیـان (١٦٠) پـلـەیە.
هـۆی بەکارهـێنانی نـاوی ئەنیشتایـن بەرانبەر بە زاراوەی بـلیمەتی، چونکە ئەلـبێرت ئەنیشـتایـن روونـاکـبـیرێکی ئـەقـڵی سـەدەی بـیـسـتەم بـوو. بـۆیـە کە باسی بـلـیمەتی کەسـێکی زیـرەک دەکـرێـت، بـە ئاسـتی بـلـیمـەتی ئەنیـشـتایـن هـەڵـدەسـەنـگـێـنرێـت.
صفحه18 از425