دەقی تەمەن / ٣٦
ناڵە حەسەن
خۆم لەبۆنی خۆڵی پاش باران هەڵدەسووم / وردە ئەستێرەیەک لە تەنیایی خۆی بێزارە و / بەدوای خۆرەتاودا ڕادەکا / منیش بە تەباشیرێکی سوور / لەسەر دیواری قوتابخانەیەک دەنووسم / ڕووناکی ڕاستەقینە سەرچاوەکەی لە ئاگرە / ئاگر چەند جوان و دڵگیرە ئەی خودا
جەنگەکان
نەجمەدین فارس
ئەوجەنگانەی ئێستا لەناوچەکەو جیهاندا ڕوودەدەن، جەنگی تورکیا دژی کوردی دانیشتوی سوریا و تورکیا و جەنگی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا و جەنگی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان و بەتایبەت تر دژی غەزەییەکان ،جەنگێکی نەگریسی خوێناویەو بەرۆکی بە دانیشتوانەکانیان گرتووە، ناڕەوایەو مرۆڤێکی زۆری تیادا دەبێت بەقوربانی و سوتەمەنی، وە هیچ ئەندامێکی خێزانی دەسەڵاتداران و خۆیان تیاناچێت، بەڵکو دەبێتە زیاتری بەدەستهێنانی قازانج بۆ بازرگانانی جەنگ وفرۆشتنی زیاتری چەک لەلایەن ووڵاتانی بەرهەمهێنیەوە.
قاب خشک
فرخ نعمت پور
بەخودم می گویم شاید سالها گذشتە،... شاید گذشتە را باد و یا شاید آب با خود بردە. و قورباغەای زیر درخت گردو در حیاط می خواند. با چشمان بزرگ و گشادش مثل بلبلان چهچهە می زند. شعری است از سعدی: شربتی تلختر از سم فراقت. ملت روی دیوار زیر باران چمباتمە می زنند، و مشتاقانە گوش می سپارند. قورباغە را شوق بیشتر فرا می گیرد، و اینبار ویگنی می خواند. و روی دیوار را ارتفاع رقص بلندتر می کند. می شنوم انگار کسی "با لبای بستە فریاد می کنە".
کەژ
ئاڵا محەممەدزادە
کوڕە بە چاوە زەقەکانی لە کچە ئەڕوانێت. دەم پان ئەکاتەوە و، پێئەکەنێت. دیانە چەپ و چیڕ و کرمۆڵەکانی هەمووی دەرئەکەون. کچە چاو دائەخات. سەیری دەستە ڕەش و پیسەکانی کوڕە ئەکات کە گرێیەکی تر لە کەژ ئەدات سەری کەژەکە ئەگرێت مریشکە حەوائەدات؛ مریشک باڵ لێ ئەدات و دورئەکەوێتەوە. لە ناکاو کەژ ئەیکشێنێتەوە بۆ دووایەوە... بۆ بەردەمی؛ کوڕە بە قاقاکێشان خۆی بە پشتدا ئەخات.
آوای خمیدەها
میدیا ئەمین نژاد
بگذریم، صدایش آشناست، آن صورت سراسیمه، پر از احساس نیاز ولی گریزان، آن هیکل کوچک، همچون گمشدەای مضطرب اما آرام. من مشغول تماشای چه چیزی هستم؟ انگار به عکسی نگاه می کنم که سوژه به فکر فرورفته است. تماشا کردن کسی که نوزده سال است در زندان زندگی می کند بسیار فریبنده است. مردی که رویاهایش فریبش دادەاند و حتی زمان، بوی تهوع آور فاضلاب و زندان هم نتوانسته او را از کاویدن بیشتر مسائل منصرف کند، بلکه خود تبدیل به ضرورتی برای تکمیل این کاویدن ها شده است. حس کرد از گوشەی تاریکی دوباره بهش خیره شدەام و به خاطراتش نفوذ کنم.
ترس
ئاراس سەعید
بیرتە ئەوکات لەجێگەکەتدا ڕاپەڕیت و دەتویست باوەش بەدایکتدا بکەیت، کەچی دایکت لە جێگەکەی نەمابوو. ترسێک بەتەواوی تووشی دڵەڕاوکێی کردی، هەموو جەستەت دەلەرزی، دەنگێک لە ژوورەکەی تەنیشتەوە تای شەهوەتی بەرزدەکردەوە، نازانم لەبەر ئەوەی بەباردۆخێکی دەروونی ناجێگردا تێدەپەڕیت، لەوباردۆخە تێنەدەگەیشتی یان بەهۆی ئەوەوە بوو هێشتا تەمەنت هەشت ساڵان بوو.
هاوشێوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کتوپڕ دەنگی قریوەی منداڵ هاتەگوێی. چووە سەر تەنیشت و بەلای چەپی خۆیدا رووانی. بنەماڵەیەک لەولاترەوە بۆ سەیران هاتبوون. سەماوەر و نان و چا. گوڵەبەڕۆژەیش. سێ منداڵ بەشوێن یەکتردا هەڵدەهاتن و ئاوێزانی یەکتر دەبوون. دایکیان زووزوو دەنگی دەدان. بزەیەک هاتە سەر لێوانی. هەستی بە برسیەتییەکی سەیرکرد. هاتەوە بیری لە نان و ماستەکەی کانی خانەوە هیچی نەخواردبوو. تەنانەت جگەرەیشی نەکێشابوو. تەح لەم هەموو غیرەتە! ئەمەی گوت و، ئازا رابووە سەرپێ.
بە ئاگا لە تاریکی بەرەبەیان
سوهیل زەهاوی
لە عەرەبییەوە: هاورێ نەهرۆ
بەروحێکی پڕ خەون و گڕگرتوو
رێگا هەڵدەبژێرم
ئاوێزانی نێوان ئەرزو ئاسمان
لە کوڵانەکانی درێژو تاریکی رۆژگار
صفحه20 از414