چاپی سێ کتێبی شیعری پێشەوا کاکەیی
ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی سەرەتای نوێی شاعیرە لەمەڕ بوونێتیی هەبووەکان، کاکەیی لەم بارەوە دەڵێت: ئەم بەرهەمەم لەمەڕ دنیای ڕۆحانیی و هەبوویەتیی بوونەکانەوەیە، کە بوون تێیدا ناوەندی دەقە. ڕوانینە لە جیهانبینیی مرۆڤ بۆ بوونەکان، کە لە پێناو خودێتیدا بوونەکان دەخەنە ژێر حەز و ویست و دەسەڵاتی خۆیانەوە. مرۆڤ وەک بکوژی لێ هاتووە لە پێناو خواستەکانیدا، هەبوویەتیی دیکە وەک پێویستی بۆ هەبوویەتیی خۆی تەماشا دەکات. لەم بارەوە، لە پێشەکیی پەڕتووکەکەیدا دەڵێت: «گوڵ، ئەو ڕۆحە موقەددەسەیە، کە وەک گشت ڕۆحە خوڵقاوەکانى دیکەى خودا، بە دیار پشووى درێژى ژیانهوه ڕاوەستاوە و هەمیشە لە دەلاقەى جوانيى خۆیەوە دەڕوانێتە ژیان.
'ئێوارەیەکی بابۆس' لەژێر چاپ هاتەدەر
رۆمانی 'ئێوارەیەکی بابۆس' لە نووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەژێر چاپ هاتەدەر. ئەم بەرهەمە لە لایەن کتێبی چل و نۆ لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاوکراوەتەوە و خوازیارانی دەتوانن بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەم وەشانخانەیە، دەستەبەری بکەن. ئێوارەیەکی بابۆس، ئاوڕدانەوەیە لە دۆخی ساڵی پەنجاوهەشتی هەتاوی کاتێک شەڕی سێ مانگە لە کوردستان هەڵگیرسا. گێڕانەوەی بەسەرهاتێکی ئەدەبی کە بەجۆرێک تیشک دەخاتە سەر دۆخی ئەو ساڵانە.
لە یادی (٣٤) رەمین ساڵـڕۆژی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان
رەزا شوان
منـداڵە بەدبەخـتەکانی کوردستان، وا نـزیکەی دوو مانگە قـوتـابخانە نەکـراوەتەوە، تا ئەمڕۆ بە هـۆی بایکـۆتکـردنی دەوام و خۆپێشانـدانی مامۆستاکانتانەوە، کە سێ مانگە مـووچەیان وەرنەگـرتـوون، دەسـتان بە خـوێـنـدنی ئەمساڵ نەکـردووە. بە داخـەوە کە دەسەڵاتی کوردی زۆر بێـباکـن و بە خەیاڵـیانـدا نایـەت، چونکە منـداڵەکانی خۆیان، لە قـوتابخانەی تایبەتی و مامۆستای تایبـەتی وانەیـان پێ دەڵـێـنەوە. گیرفـانیشـیان پـڕ لە پارەیـە، جـا چ خـەمی منـداڵانی هـەژاری گەلەکەمـانـیـان هـەیە.
ژیان لە نێوان ماناکردن و بێ مانایی دا
دڵشاد کاوانی
مەسەلەکە ئەوە نییە کە ژیان مانادارە یان بێ مانا. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت، کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت.
من و دیوار
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دیوار کە هەر رۆژەی لە شوێنێک و هەر ساتەی لە لایەکییەوە بە سەریدا دەپەڕیمەوە، ئێوارەیان گریان و ناڵان گلەیی و گازندەی دەبردەوە لای دایکی. خوا زەخمەکانی برین پێچ دەکرد، دڵنەوایی دەدایەوە و بە دەم گێڕانەوەی چیرۆکە ترسناکەکانی دێوی رەش و دێوی سپی دەیخەواندەوە... بە هومێدی رۆژێکی باشتر بۆ سبەی.
قرمز و غلیظ
کاوه نعمت پور
وقتی که داخل خزینەی کثیف حمام عمومی می شدند هنوز هوا تاریک بود. مادر آرام در گوش دخترش گفت «به هیچکس توجه نکن... گوشا کر چشما کور... خودتو به نشنیدن و ندیدن بزن» دختر سرش را به نشانەی تایید تکان داد و سرش را داخل آب کرد. ناگهان درد ناخوشایندی را در شکمش احساس کرد. کمی سرش گیج رفت. با خود گفت نه الان وقتش نیست. خودش را جمع و جور کرد. سنگینی نگاه ها را برروی خودش حس می کرد. پچ پچ های زنانه را می شنید و مثل سوهان روحش را خراش می داد.
شـوانی بۆشـایی
و: نهژاد عزیز سورمێ
برادهر!
ههوری ڕهشن
له دڵ دا دهبارن
ئێمهش به چهتره بچكۆلهكانمانهوه
ڕا دهكهین
جیهان به شیعری خهمبارهوه
تهنگ بووه
توولەڕێکانی پاییز
ئیلهام موڕادی
توولەڕێیەکان حەز دەبەنەوە سەر دوا نشینگەی هەناسە
لێوم بە هەناسەکانتەوە
سەرگەردانە و
چاوم مۆمی هیوا کز کز ئەسووتێنێ
لە شوێنکی ئەم چیرۆکەدا
صفحه3 از403