نه‌ژاد عزیز سورمێ
دیاره پێشه‌كی (وه‌ك نه‌ریتێكی ڕۆژههڵاتیانهش بێ) له ئه‌ستۆی حكوومه‌ته هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ناوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان ئالیه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه پێكبهێنرێ و كاری بۆ بكرێ و ئاسته‌نگه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووانی دێهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێ ، له پێشه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌ی ئه‌من و ئاسایش و ڕێگاوبان و خوێندن و ته‌ندروستی و پرۆژه‌ی ڕاكێشه‌ری گوندییان و نه‌وه‌كانیان و خزمه‌تگوزاری دیكه و هاندانیان به ده‌سپێشخه‌ری له‌بار و به‌كار، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كشتوكێڵ و وه‌ناوهێنانی سامانی ئاژه‌ڵه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان كه له وه‌ختی جیاجیادا له دێهاته‌كانی كوردستاندا چێنراون و تائێستاش كاری جیددی نه‌خشه‌بۆكێشراو بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان نه‌كراوه.