هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (٢٥)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
بۆ ژینڕوانگەی هیومانیستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئایینەکان پڕبووە لەفێربوون. زۆر هۆکار ژینڕوانگەی هیومانیستی دنەداوە بۆ ئەوەی لە پرۆژەی دیالۆگ لەگەڵ ئەوانی تردا بەشداری بکا: هۆکارێک دەتوانێ درووستکردنی رێز و تێگەیشتنی دوولایەنە بێت لە نێوان باوەڕداران و باوەڕنەداران بە خودا. کاتێک هیومانیسم باوەڕی بە وەها شتێک هەیە، گرینگیشە بە کردەوە بەڕێوەی ببات.
چوار تیۆر دەربارەی...
کامۆ ئاراز ئەحمەد
زمانەوانی سویسرایی فێردیناند دێسێسور دەڵێت ‘بە بێ زمان، هزر تەمەئەستێرەیەکی نادیار و ڕێکنەخراوە’. وەلێ، زمانەوانانی دیکە دەکرێت هاوڕانەبن و لە هەمان کەشتی دێسێسور هەمسەفەر نەبن، هەندێک لە زمانەوان تەواو پێچەوانەی ئەو لە زمان دەڕوانن و هزر بە سەرەکیتر و زمان بە دووەمی لە قەڵەم دەدەن.
له شاعیری تورک (روشتو ئونور)هوه
نەژاد عەزیز سورمێ
من ئازاردهر نیم
من
وەكو هەنگم لە شانە و
وەك مەل لە هێللانەیدا
بە ئیشوكاری خۆمەوە سەرقاڵم و
لەژێر شەپقەی خۆمدا دەژیم
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (٢٤)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
گاندی ئایینیی خۆی لە تێکەڵکردنی هیندویسم و پانتەئیسمەوە هێنا هاوکات لەگەڵ رێزێکی قووڵ کە بۆ ژینڕوانگەی ئەخلاقییەکانی تر بۆ وێنە ئەخلاقی ئاتەئیستی هەیبوو. بڕوا بەوەی هەموو زیندەوەرەکان، بە گوێرەی پرینسیپێکی گەورەتر، پێکەوە گرێدراون ئەوی بەوە گەیاند هەموو ژیانەکان پیرۆزبکات و لایەنگری لە ئەخلاقێکی سیاسی بکات کە هەمیشە کەڵک لە ئامرازە ئاشتیخوازەکان وەردەگرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من بۆ ئەوەی دوودڵیەکەم ئاشکرا نەبێ و نەکەومە بەر تەوس و توانجی زیاتری ئەو، دەڕۆم. وەک هەمیشە دەڕۆم. رۆیشتن باشترین شێوازی تێگەیشتنە لە دونیا، یاخود نواندنی تێگەیشتنە. بە هەمان ریتمی قسەکەی ئەو "تێگەیشتن دەنوێنێ". لانیکەم هەر خۆت دەزانی کە درۆ لەگەڵ خۆت دەکەیت. پێم وابێ مرۆڤ باشتر لەگەڵ درۆکانی خۆی رادێ تا درۆی ئەوانی تر.
شێر و کۆیلەی هەژار
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
چەند رۆژ دوواتر سەرۆکی کۆیلەکە بە مەبەستی راو بۆ دارستان هات، گەلێک ئاژەڵی گرت و لە قەفەسی هاویشتن. کۆیلەکەیش لەلایەن پیاوانی سەرۆکەوە دۆزرایەوە، گیرا و بردیانەوە بۆلای سەرۆکە بێ بەزەییەکە. سەرۆک ئەمری بە پیاوەکانی کرد فڕێی بدەنە قەفەسی شێرەکەوە.
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (٢٣)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
جگە لەبەشەیتانیکردن و بەگرووپکردنی مرۆڤەکان، فۆڕمێکی تری بەنائینسانیکردن بریتییە لە بەشتکردن. مەبەستی من لەمە ئەوەیە کاتی لەبەشتکردن، لە مرۆڤ وەک سوبیەکتی (کەس) خاوەن کردار ناڕووانین، بەڵکو وەک شت هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین کە ئەمەیش بە مانای ئەوەیە دەبێتە بابەتی کردار یاخود هێزی کەسێکی تر. لەوەها حاڵەتێکدا کەسەکە ئیتر دەرفەتی ئەوەی لێدەسێندرێ لەسەر چارەنووسی خۆی بڕیاربدات.
صفحه230 از417