کوچە بن بست
فرخ نعمت پور
شبی برایمان مهمان می آید. غرق بحث در مورد اخلاقی ترین کوچە دنیایند. پدر بعد از نوشیدن چایی و روشن کردن سیگارش رو بە مهمانها، کە خانم و آغایی از همسایەها هستند، می گوید کە از کوچە ما هیچوقت دزد و لات و آدمکش بیرون نخواهدآمد. می گوید کوچە ما انسانی ترین کوچە دنیاست. آرە اخلاقی ترین. بعد لبخندی می زند و می گوید کە حاضر است سر یک میلیون تومان شرط ببندد. مهمانها تائید می کنند، و می گویند کە حالا خوش بحال شما کە تە کوچەاید! پدر از سر شوق سیگاری بە مرد همسایە تعارف می کند، و خودش هم یکی دیگر آتش می زند. بە مادر می گوید چای دیگر بریزد. دود از پنجرە رو بە کوچە بن بست بە بیرون می زند.
گێژاوی چارەنووس
موحسین ئەمینزادە
خو باش دەزانم هاوپۆلەکانم و منداڵانی گەڕەک لەو شەوەدا کاتی هەڵات هەڵات ڕەنگە هەر کامەیان بەرەو شوێنێک، بە گوێرەی توانا و دارایی خۆێان، دەرچووبن. ئەو چی؟ ئەو بە بێ باوک خۆی و بنەماڵەکەی گەر جێ نەمابن، لەو بارودۆخەدا زیندوو مابێتەوە، ئەویش وەک من، لە گێژاوی چارەنووس گێژ نەخواتەوە. ئەویش وەک من بووەتە دیلی هەڵەکان، هەڵەی ئەوکەسانەی کە باوکم و ماموستای کۆمەلایەتی زۆر جار باسیان دەکردن و، دەیانوت: ئەوانە تەنیا بەشوێن بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن. هەرچەند دایکم زۆر جار لەسەر ئەم بابەتە بە دوای تماشای کاناڵی سەتەلایتی، دەمەدەمەی باوکمی دەکردوو وەک دۆست هیچیان دانیان پێدا نەدەهێنان.
گێژاو و چارەنووس
زەمانە محەممەدی
ئەو شتەی کە لەم رۆمانەدا بەرچاوە، لێکچوونی بەسەرهاتی پرشنگ و دایکیەتی کە زۆر دڵتەزێنە. جوانیی پرشنگ بە بۆنەی بەسەرهاتە ناشرینەکەیەوە گوم ئەبێت و، پرشنگ مەحکوومە بە ژیانێک کە بۆخۆی هەڵینەبژاردوە و بەسەریا داسەپاوە. لەم چیرۆکەدا بە جۆرێک غیرەتی پیاوانی کورد نیشان دراوە کە بەداخەوە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم غیرەتی پیاوانەیە لە ناو کۆمەڵگایا بەرچاوە. فلاشبەک و گەڕانەوەی داستان لە هەندێک شوێنا بۆ ڕابردوو، زۆر داستانەکەی جوانتر کردوە. کۆتایی داستانەکە ئەتوانم بڵێم هەم خۆش و هەم ناخۆشە! ناخۆشە چونکا سەری لێ شێواندم. خۆش بوو چونکا بەو وەهم و خەیالەوە تەواو دەبێت.
یەک ڕەنگی و هەمەڕەنگی لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا
هاوڕێ نەهرۆ
لەرووی بروا و عەقیدەوە لە رۆژهەڵات دەبێ هەموو خەڵک ئیسلام بێ و نوێژ بکا. لە رۆژهەڵات جیگای ئاتەئیست و ئەگنوستیک نابێتەوە، بۆ نموونە لە ئیران تاوانباری ئەکەن بە لادان لە خەتی ئیمام. کەچی لە رۆژئاوا مروڤ ئازادە چ ئاینێک هەڵدەبژێرێ یان دەتوانی بڵێ ئاتەئیستم یا ئەگنوستیکم کەس لومەی ناکا، لە رۆژئاوا ریز لە کەمینە دەگیری و جیاوازیەکان ڕەچاو دەکەن، بۆ نموونە لە نێوان ڕەنگی ڕەش و سپی ڕەنگی خوڵەمێشی هەیە، رۆژئاوا ئەم ڕەنگە خوڵەمێشیە بەدیقەتەوە ئەیبینی کەچی رۆژهەڵات زۆر جار بینینی ڕەنگی خوڵەمێشی فەرامۆش دەکەن بەداخەوە.
کۆترباز
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تا ئەو جێگایەی من تێگەیشتبووم تەنیا کەسێک کە زۆر رقی لە من و لە کۆترەکانم بوو، کابرایەکی بەتەمەنی دراوسێمان بوو. تەمەنێک لە نێوان شەست تا هەفتادا. حاجی عەبدوڵا دەڵێم. بە جامانە و کەواوپانتۆڵێکی رەنگ خۆڵەمێشییەوە کە هەمیشە مۆڕەی لێدەکردم و جوابی سڵاوی نەدەدامەوە. رۆژێک دایکم گوتی رۆڵە ئاگات لە کۆترەکانت بێت با ئەوەندە نەچنە سەر بانی حاجی عەبدوڵا، توڕەیە، بە باوەگەورەتی گوتووە زۆر حەزی بە بەزمی کۆترەکانی تۆی نیە.
ئێوارانە ٤٦
سەردار جاف
شەوێ شەپۆل و تەوژم / لرفەيەک لە هەناسەی خەم / جەستە نوقمی عەوداڵييە و ناديارە/ لە هەفتەی رابردوو هات و / هوخريديش لە دوێنێوە / مۆتەکەيە و هێزی دەستی وا لە ئەوکم/ يادەکانمان شەقار شەقار و ورد دەکا / زنەی ئەشکێ رێم پێدەگرێ / دابڕانە، دابرانی شەهلای يارە / جوانی رووخسار / لە گڵۆپە کزەکانی شەقام دەچێ
خۆزگەم بە یووسف
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەو زیۆس پاشای خواکان دێتە خەوم. دەستێک بە سەرمدا دێنێ و، دەڵێ ئاپۆلۆ خودای مۆسیقا و هونەر و هەتاوتان نیە بۆیە واتان لێ بەسەرهات. دەڵێ گرینگە خوایەک هەبێ لە دڵەوە ئاشقی ئەوەی بێت وا خوڵقاندوویەتی. لە زیۆس دەڕوانم. کە لە خەو رادەبم تەنیا ریش و تاجەکەی سەریم لەبیر ماوە. روخسارێکی بێ روخسار. وەک خوداکەی لای ئێمە. ئەو رۆژە تا ئێوارە گوێ لە مۆسیقا و گۆرانی دەگرم و، هەوڵدەدەم ئەو مرۆڤانە بێنمە بەرچاوی خۆم کە چلۆن دەتوانن بە بێ مۆسیقا بژین. ئاپۆلۆ دەڵی ئاسانە زۆریش دژوار نیە، تەنیا ئەوەندەی دەست بە هیچ دوگمەیەکدا نەنێی.
صفحه28 از417