فەڕۆخ نێعمەتپوور
یەکەمین پێشبینی ئەو ئەوە بوو کە هاوین، یەعنی چوار مانگ دووای زیندانی کردنەکەی لە ژێرخانەکە، میوانی تریان لە هەمان شارەوە بۆ دێ و ئەمجارە دەچن بۆ پارکی شار. لەوێ باوکی بەناچاری دەبێ بەستەنی بۆ میوانەکان و بۆ ئەمیش، کە ئەو رۆژە لە رووداوێکی سەیرو سەمەرەدا لەگەڵیان دەبێ، بکڕێ. ئەم کە یەکەم جارە لە ژیانیدا ئایسکرێم دەخوا، ئەوەندەی پێ خۆش دەبێ و ئەوەندەی پێ گەشکە دەبێ کە جورئەت دەکا داوای دانەیەکی تر بکا. دیسان لە دووای لێدانێکی باش بۆ ئێوارە دەیخەنەوە هەمان ژێرخان کە تیایا توانای پیشبینی کردنی داهاتوو تێیدا سەری هەڵدابوو.