سیاسەت (دووابەش)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لە دیمۆکراسیدا هەموو ئەو پرسانەی پێوەندی بە لێ نزیکبوونەوەی خەڵک لە یەکتر هەیە، لە لایەن زۆرینەوە بڕیاری لەسەر دەدرێ. کە ئەمەیش لە گەڵ خۆیدا ئەوە دەهێنێ دیمۆکراسی لە گەڵ سوسیالیزم و سەرمایەداری ناچنە خانەیەکەوە. لە سوسیالیزمدا بۆ وێنە ناتوانرێ مافی خاوەنداریەتی هەبێ و لە سەرمایەداریشدا ئەم مافە ناتوانرێ بخرێتە ژێر پێ،. کەواتە دیمۆکراسی وەک فۆڕمی دەسەڵات نزیکە لە دەوڵەتی خۆشگوزەران.
بە تەوزیف بوونی دیاردەکان
هاوڕێ نەهرۆ
کاتێ نووسەر لە رۆمانێک دا باسی تەرزی ژیانێکی دیاری کراو دەکا مەبەستی ئاشنا کردنی خوێنەرە بەو تەرزە ژیانە، دراماکانی خۆشەویستی مەبەستی تەوزیفی لێ یان جێگیرکردنی بەهای خۆشەویستی یە لای ئەندامانی کۆمەڵگا و جوشدانی ئەو پەیوەندییە کە وەک ئەکسیر ژیان پیویستی پێیەتی.
تیکنۆلۆژی ئایتی و گۆران لە ناوەرۆکی دەرسەکان
شاهۆ حەسەنپوور
لێکۆلینەوەیەکی سەرنج ڕاکێش کە لە بواری ئایتی و کاری قوتابخانەدا خویندمەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو قوتابیانەی ئاستی زانستییان لە سەرەوە بووە بە بەکار هێنانی ئایتی ئاستەکەیان باشتر بووە و ئەو قوتابیانەی کە لە ئاستێکی باشی زانستی دا نەبوون کاتێ ئایتییان بەکارهێناوە ئاستی زانستیان زۆرتر هاتۆتە خوار.
کۆڵانی تێلێگرام
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پەیامەکە تەواو ناکا، رادەوەستێ. هەڵەیەک لە ئارادایە. بیردەکاتەوە ئەم وێنانە هی ئەون، تەنیا هی ئەو. ئەو مافی ئەوەی نییە لە گەڵ کەسی تر دابەشیان کا. کەسی تر،... نا نا! راوەستە! ئەم،... ئەم وێنانە تەنانەت هی ئەویش نین، ئەوان تەنیا هی خۆیانن و بەس، ئەو ناتوانێ لە گەڵ خۆیشی دابەشیان کا. بە یەک کلیک هەموو رستەکە دەشواتەوە.
شا رامسینیتوس و دزێک
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
جاڕی لێخۆشبوون لە دزە درا و بەڵێنی پاداشتێکی زۆریشی پێدرا، ئەگەر بێتوو خۆی بناسێنێ. دزەکە فەرمانی شای قبووڵ کرد و ئازایانە هاتە لای شا؛ ئەوسا، رامسینیتووس، وەک زیرەکترین مرۆڤ زۆری رێز لێگرت، کچەکەی خۆی لێ مارە کرد و گوتی: "میسرییەکان لە هەموو خەڵکی دنیا زیرەکترن و ئەم پیاوەش لە هەموو میسرییەکان زیرەکترە."
نامەیەکی کراوە بۆ سەباح ڕەنجدەر
عەبدوللا سەڕاج
کاکە ڕەنجدەر! ئەفراندنی ڕۆمان، نە کرداری وەڵامدانەوەی پرسیارەکانە، نە دۆزینەوی چارەسەری دیاردەکانە، بەڵکو ھەڵمەتبردنە ڕووە و چەمکی جوانی. دەستگیرکردنی مەعریفەت (ھۆشەکی نەک غەیبی)، ئەوجا ورووژاندنی پرسیار لەھۆشی خوێنەردا، چونکە دۆزینەوەی چارەسەری ئاستەنگ و نالەبارییەکان، وەڵامدانەوەی پرسیارە ڕیشەییەکان کەوتووەتە گەردنی. کۆمەڵناس، فەیلەسووف، ئابووریزان، مێژوونووسان.
ناوی تۆ له سهر دڵم، تاتۆ دهكهم
گۆران رهئوف، ئهڵوهن حسهینی
ناوی تۆ دهگهڕێنمهوه ئاماری مێژوو
تا سهدهی ئادهم
ناوی تۆ، لهگهڵ دیزاینی گشت كتێبهكاندا،
ههمووجارێك دادهڕێژمهوه
ناوی تۆ، له پهراوێزی ههموو ئهفسانهكاندا نوێ دهكهمهوه
لە نێوان وەهمی ئایدیالیستی و راستی رەهاو گومان دا
هاوڕێ نەهرۆ
دەتوانم بڵێم لەم قوناغە ئێمە شاهیدی شورشی فەرەهەنگی و تەکنۆلۆژیین و دونیا بوەتە گوندێکی بچکوڵانە لە رووی کومونیکەیشن و ماس میدیاوە، ئەم قوناغە هاوتای گومانی میتافیزیکی یە، گومان لە رابردوو، گومان لە میژوو، گومان لە فەلسەفە،... هومانیستەکانی نەرویج لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن دەبێ بەشێوەیەکی رێژەیی سەیری زانست بکەین.
صفحه386 از436