پردی عوسمانی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە کام لادا بڕوا؟ ئەم پرسیارە وروژاندی. ئەو کە تا ئێرە بە گوێرەی پلان و بەرنامەیەکی تا رادەیەک ورد رێگای بڕیبوو، کتوپڕ "رێکەوت" تەواوقەد لە بەردەمیدا وەک پەیکەرێکی رەش قوت بووەوە. لە لای خواروویەوە، بە دەستی راستدا پردێکی بچووک هەبوو، پردێک بۆ رێبواران. پردێکی کۆن و قەدیمی لە رەگەزی عوسمانیی کۆن. رەنگە لەو پردانەی کاتی خۆی سوپا بەسەریدا تێپەڕیبێ،... پەڕینەوەیەکی تر بەرەو شەڕێکی دیکە.
هەناسەی دڕدۆنگی رۆحێکی شەکەت
هاشم عەلی وەیسی
هەناسە رۆحانییەکانی بابا تاهیر
رازێکە و بەم دێڕانەوە لە چڕین دەمئاڵێنێ
لەم بێباکییەت دا
سەیمەرەی لەکستانی و
لەم بوێریەتدا مانیشتی ئیلام و
چیا سەرکەش و جەستە گڕ تێبەربووەکانی
زاگرۆسی لوڕستانمی
لۆری لۆری ئەی چریکە دانەمرکاوەکەی ئاگری
تۆم ئەم بەرەبەیانییەناسی ...
سەباح ڕەنجدەر
تەورات و ئینجیل و قورئان داستانی خودایەکم بۆ دەگێڕنەوە پەرژینی نەشکێنم / گەشەی ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە/ بولبولێک لە پاڵ گوڵێکدا دڕکی لەژێر پێیەکانی لاداوە/ تاسەی خۆی بۆ دەنووسێت و پێی دەڵێت/ تاسە سادەیە وەک دەستخستنە سەردڵی پەیامبەرێک/ پەیامی وەرگرتبێ و لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندندا مابێتەوە
حملات داعش، رمان همینگوی درباره پاریس را پرفروش کرد
منبع: رادیو فرانسە
پس از حملات تروریستی داعش در روز جمعه سیزده نوامبر در مناطقی از پاریس، رمان "پاریس، جشن بیکران" نوشته ارنست همینگوی، نویسنده آمریکایی، در صدر فهرست پرفروشهای کتاب در فرانسه قرار گرفته است.پاسخ به وحشیگری به وسیلۀ کتاب پدیدهای کاملاً فرانسوی است. به گفتۀ پییر آسولین، نویسندۀ فرانسوی و عضو آکادمی گُنکور، پناه جستن در سنت ادبی یکی از ویژگیهای ملت فرانسه است.
میمنۆنی فیلۆسۆف یان ژیریی مرۆڤ
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
میمنۆن کاس و وڕ، دڵشکاوی خەفەت و ئازار، بە ناهومێدی بەرەو ماڵ دەگەڕیتەوە. لە چوونە ژوورەوەیدا کۆمەڵێک ئەفسەر کە خەریکبوون کەلوپەلی ماڵەکەی بە قازانجی خاوەن قەرزەکانی دەبردەدەر، پاڵی پێوە دەنێن بۆدەرەوە؛ میمنۆن وەکوو مردوو لە بن دارچنارێک لیێ دەکەوێ. بەیانی لەوێ ئەو خانمە جوانکیلەی دەبینێ لەگەڵ مامە خۆشەویستەکەیدا لە پیاسەدان؛... شەو کە نزیک دەبێتەوە، میمنۆن جێ خەوێک لە پووش و پەڵاش لای دیواری ماڵەکەی بۆخۆی ساز دەکا.
ژنە سۆزانییەکە و مرۆڤە مێژووییەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەتا لێدەبنەوە ئەو ئەم قسەی هەر لە دڵدایە کە گڵۆپی شەوخەوی سوور یەکێک لە ئارەزووەکانی ئەو بووە، هەر لە سەردەمی مێرمنداڵییەوە. لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار دڵی دایە کوڕێکی جیرانیان، ئەو کوڕەی وا هەمیشە تی شێرتێکی سووری لەبەر دەکرد. بەڵام قسەکە نادرکێنێ. دەزانێ پیاوە مێژووییەکان حەزیان بە بەدی هاتنی ئاواتەکان نیە، بە تایبەت ئاواتی ئەو، ئاواتی ژنە سۆزانییەکان.
سیاسەت (٢)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
گرینگتر لە هەمووی ئەمانە لای فاشییەکان وتە یاخود بۆچوونێکە بە ناوی "بەهێزترین مرۆڤ". بۆ ئەوەی کلتوری بەهێزترین مرۆڤ لە ناو دڵی جەماوەردا چێ بکەن کار لە سەر کاریزما دەکرێ، کە تێیدا کەسایەتیی رێبەر تا ئاسمانەکان بەرزدەکرێتەوە. لە گەڵ ئەمە قورساییش دەخرێتە سەر لایەنگرەکان (فۆڕمی ئەم لایەنگرانە لای فاشیستەکان، نەتەوەیە)، فاشیستەکان هەروەها ناسیۆنالیستێکی یەکجار بەهێزن.
غەزەلی موسافیربڕی نێو باغ
پێشەوا کاکەیی
ئەگەر بێرەدا ڕەت بوویت ئەی موسافیری گوڵچنی نێو باغ / بە یادی سەوزایی دارستانی پڕ تەمومژی لانەی دڵان... / سەیرێكی دیدەی من بكەوە،/ ئێستاش پڕیێتی لە حەسرەت و جوانی نێو چەمەنزارەكان/ ئێستاش هەناسەم پڕیێتی لە شمشاڵی نێو قامیشەڵانی زۆنگاوەكان. / ئەگەر بێرەدا ڕەت بوویت ئەی موسافیربڕی دولبەری نێو باغ / با منیش سەیرێكی دیدەت بكەمەوە،
صفحه388 از436