كتێبێك لەسەر كتێب چاپ دەكرێت
ئەم كتێبە بریتییە لە زیاتر لە حەوتسەد وتەی بلیمەت و فەیلەسووف و ئەدیب و زانا و رۆشنبیرانی گەورەی جیهان، دەربارەی (خوێندنەوە، كتێب، كتێبخانە)، دوور لە جیاوازیی ئایین و رەگەز و نەتەوە و توێژەكان. هەروەها زیاد لە سەد وتەیشی، تایبەت كراوە بە بەشێك لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی كورد. لەم كتێبەدا مرۆڤی خوێندەوار هاندەدات كە چۆن عاشقبێت بە كتێب و گەوهەری خوێندنەوە.
ژماردنی مێرولەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من دەمزانی ژمارەی مێروولەکان یەکجار زیاتر لە هەزار و چوارسەد و... بوون، ئەوەندە زیاتر کە دەیانتوانی هەموو حەوشەکەی ئێمە بە جەستەیان داپۆشن و بگرە گەر کونەکەیان دەرفەتی دابا تەنانەت لاشەی پشیلەیەکی مردارەوەبوویش بە ژێر زەویدا کەن، بۆ ئەوەی نەک تەنیا ئەم زستانە، بەڵکو چەندین زستانی تریش بە دڵنیایی بەسەربەرن.
شیعرى بەر سێبەرى سانسۆر
حەکیم مەلا ساڵح
وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم پێکرد (سەباح ڕەنجدەر) سانسۆرى لەسەر خۆى داناوە، بۆیە هەوڵدەدات بە وریایی دەست لەسەر وشە دابنێ، بەڵام بە پێچەوانەى ئەم رەوت و ئاقارەوە ناو بەناو دەبینین وشەى لە دەست دەردەچێت، کە لەناو دنیاى شیعرەکانیدا جێگاى نابێتەوە، بەڵکو وشەى دیکە هەیە، کە ئەو جێگا سەنگینە بگرێت.
پەشێو لە نێوان توڕەیی (ئێرە) و غەریبی (ئەوێ) دا
سەدیق سەعید رواندزی
پەشێو ئەگەر چی بە جەستە، لە مەنفا دەژیت، بەڵام بەڕوح، بە خەیاڵ و بیرکردنەوە، خەیاڵی هەر لای نیشتمانە. ئەو ئەگەر نەتوانێت، بگەڕێتەوە نیشتمان، ئەوا نیشتمان، بە هەموو بوونەکانیەوە، دێنێتە نێو ناخی خۆی. بۆیە هەموو ئەو کاتانەى لە مەنفایە، هەست ناکات لەوڵات دوور کەوتۆتەوە. بەڵکو هەر بە خەیاڵی ئەو کاتانە دەژیت، کە لە نیشتمان بوە.
لە گەڵ فەرهاد عزەتی زادە
و. هاشم عەلی وەیسی
لە شانامەی فارسی زۆربەی رووداوەكان دووانەیین. بەڵام لە شانامەی كوردی رێگاكان سێانەیش دەبنەوە. لە شانامەی فارسی دوو حەوت خانی روستەم و ئەسفەندیار بوونی هەیە. بەڵام لە شانامەی كوردی حەوت خانی جەهانبەخشین بوونی هەیە. لە شانامەی فردەوسی، دوانەی خێر و شەڕ ئێران – تووران و خەسرەو – ئەفراسیاو لە بەرانبەر یەكتر دەوەستنەوە. بەڵام لە شانامەی كوردی وڵاتی رۆژهەڵات و شایەك بە ناوی عەزیم شایش بوونی هەیە.
نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لانیکەم منی خوێنەر کاتێک نیچە دەخوێنمەوە، هەوڵ دەدەم جۆرێکی تر بم و ئیدی رەوە نەبم، بەڵام دەبێ لە بیریشم بمێنێ کە بە پێچەوانەی نیچە رەوە بە شوێن خۆمدا دروست نەکەم! لە هەموو ئەو هەڵس و کەوتانە وا رەوە دروست دەکەن خۆبپارێزم و هەمیشە هەوڵ بدەم بەوی تر بڵێم ئەمەی من دەیڵێم مەرج نیە تەواو راست بێ. رەنگە لە وەها حاڵەتێکدا بکرێ باس لە حاڵەتی سێهەم بکرێ واتە "نە سەرکردە نە رەوە".
پەيڤێكى رەشتاڵ
ئەرشەد ئاسی
كە من كەشكەشانى فەلەكم بينى لە چاوەكانت
رۆندكەكانى دادەكەنى و
هەژمەتى خۆى دەشووشتەوە،
تۆش لە چڕى خامۆشيدا؛
دڵت هەڵدەواسى لەسەر ديوارى فرەوانى پايتەخت
لە چەشنى ناقوورێكى كۆنى نێو زەريايەكى گەلێ سەخت
بهرهو ڕۆمانی كوردی
ئارام سدیق "بهرهو ڕۆمانی كوردی" بڵاو دهكاتهوه
له نوێترین بهرههمیدا نووسهر و لێكۆڵهر ئارام سدیق كتێبی "بهرهو ڕۆمانی كوردی" بڵاودهكاتهوه. كه كتێبهكه كاركردنه لهسهر ههشت ڕۆمانی كوردی كه بهرههمی ڕۆماننووسانی دوای ڕاپهڕینن. نووسهر له پێشهكی كتێبهكهیدا دهڵێت:
صفحه393 از436