گەشتی ئەمستردام
هێمن بەرزنجی
ههفتهیهك دهبێت گهییشتوومهتهوه ئهمستهردام، ههفتهیهكه له ههمان دۆخی تهنیاییی دا، به شوێن كاری تازهوهم، تهلهفزیۆنهكهم داگیرسان، بۆ یهكهم جار بینیم وهفدێك، كه پێك هاتبوون له كۆمهڵێك سیاسیی سواو و قێزهون… سیاسیی درۆزن… سیاسیی بێ شهرم، كه ئهوانم بینی هاوارم كرد، ئێوه كێن كه ئهم ژیانهتان ناشیرین كردوه، سیاسییهكان؟ ئێوه كێن كه جیهانتان پرِ كردوه له رِق و خوێن و كێشهی ئایینی؟ ئهوهتا من ههڵفریوی دهستی ئێوهم… ئهم دۆزهخه لهم وڵاته بهههشته دا، ئێوه پێتان بهخشیم.
ئاوێنە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
فڕۆکەوانەکە بە دیتنی فرمێسکەکان ئەوەندەی تر شێت بوو. سوێندی خوارد کە گەڕایەوە بۆ وڵات، بەڵێن بێ هەرچی ویسکیی باڕەکانی بەغدایە بیانکڕێ و بە یەک شەو بیانخواتەوە و ئەوسا بۆ رۆژی دوواتر مەستی مەست باسی هیچ و پوچیی شەڕ بکا، باسی ئەوەی کە لەو وڵاتەی ئەو وا بەڵێن بوو بوردوومانی بکا، کچێکی ئەوەندە جوانی لێدەژی لە رەگەزی خودی خۆشەویستی. ئەوەی کە لە سەرۆکەکان گەمژەتر و نامەردتر لە دونیادا دەست ناکەون، ئەوەی کە فڕۆکە تەنیا بۆ تەقلەلێدان باشە و بەس.
دفترهای سیاه یا افکار سیاه هایدگر؟
منبع: رادیو فرانسە
در پایان جنگ جهانی دوم هایدگر حتا یک کلمه نسبت به قتل عام میلیون ها یهودی، کمونیست، لیبرال و سوسیال-دموکرات ابراز تأسف نکرد. "پتر تراونی" ناشر دفترهای سیاه و مدیر "مؤسسۀ مارتین هایدگر در دانشگاه ووپرتال" گفته است که هایدگر همواره بر این عقیده بود که "یهودیت جهانی" همواره خواسته است آلمان را به زانو درآورد و با شکست آلمان در سال ١٩٤٥ این روح مدرنیته بود که عاقبت بر آلمان ظفر یافت.
لباسها
فرخ نعمت پور
محلە ما، تا من، و نسل من و نسلهای بیشمار قبل از من بە یاد دارند، مهربان و مهمان نواز بود. آنچنان کە جلاد هم می توانست در کنار هر خانەای اطراق کند، و بە یکی از عادی ترین همسایەهای دیوار بە دیوار مردم مهربان کوچەهای تودرتو تبدیل شود. و ازقضا جلادها، همسایە هم بودند. سر هر کوچە و در انتهای هر گذری یکی از آنها اطراق کردەبود.
هەمیشەموسافیر (دووابەش)
رەسوڵ سەفەریانی
چونە نێو هۆڵەکان بابی و دایک و براکانی بینی کە لە خەودا بوون. نیشتمان خۆی بینی کە دووکەڵەکە رایدەکێشا. هەر دەرۆشت و لایدەکردەوە. هەمیشە موسافیر دەستی بە توندی گوشی هەوڵیدا بفرێت و خۆی و نیشتمان لە دووکەڵەکە دەرباز بکات بەڵام نیشتمانی بۆ نەدەهات. دووکەڵەکە گەمارۆی دابوو و وەک گەردەلولێک، وەک گێژەڵوکەیێکی رەش نیشتمانی هەڵدەلوشی و دەیبرد.
هەمیشەموسافیر (بەشی دووهەم)
رەسوڵ سەفەریانی
کاتی سەفەرێکیتر هات و نیشتمان خەفەت دایگرتەوە. ئەو هەمیشە لەسەفەر و رێگا دەترسا. دەیگوت رێگاکان هۆی جوداییەکانن. کە ملی رێگات گرت ناچار بەشێک لە خۆشەویستی و خۆشەویشتییەکانت جێ دێڵیت. رێگا دووری دێنێت. هەمیشە دەیگوت خۆزگا رێگا قەت نەبووایە. هەمیشەموسافیریش لەم کاتانەدا هەمیشە دەیگوت هەر ئەم رێگانە جارێکیتر دەمانباتەوە لای یەک.
پاییز
پەشێۆ مەریوانی
ئێوە بەهار، بۆنی گۆڵی لێ دزیون / ئێوە هاوین، / تامی هەموو مێوەی خۆشیی / عەرزی خودای / لێ بڕیون / بۆ دەبێت من لە بر ئەوان / ببمە سەرچاوەی پەرۆشی و / دەرد و ڕەنج و ئازار و ژان./ ئەوا نیە؟ / ڕۆژێک / دەبمە بووکی پرچ زەرد / ڕۆژێک هێمای بێ وەفایی و / ڕۆژێک کانگەی هەناسەی سەرد. / ئێوە کاتێک / هەموو دەرد و ڕنجی خۆتان / لە هاتنی من دا دەبینن / لام سەێر نیە / لە ناو هەموو ئەو رەگانەدا / کە وەکو تابلۆ دەینەخشێم /تەنیا ڕەنگی زەرد دەبینن.
من و کتێب
سەباح ڕەنجدەر
ئەو ئاوە ڕوون و ڕەوانەی ڕشتی بۆ ئەبەد ڕۆحی تەڕ کردووم و لە ناخی دڵەوە لەگەڵم دەدوێ و ناخی کردووم بە مێزگرد و مێزی گفت و گۆ، بەڵام ھەستی شیعریی من لەسەر ھەستی شیعری ئەو دانەمەزرا، ھەروەھا بەھیچ ڕێبازێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژیش کاریگەر نەبوویمە، بێجگە لە شیعر خۆی نەبێت، شیعری بێگەرد. دوای ئەوەندە ساڵە و بڕینی ھەزار و یەک ڕێگای سەخت، نازانم چۆن دەربڕین لە پایە و بەھای تۆ بکەم و پاداشت بدەمەوە.
صفحه393 از439