جوانی داڕشتن و شیرینی زمان
گەشبیر ئەحمەد
بە زمانێکی شیرین و داڕشتنێکی نایاب توانیویەتی ڕوداو لە دوای ڕوادو بچنێتەوە لە کۆتایەی پەیامەکەیدا بە ڕوونی ئەوەمان بۆ ئەسەلمێنێت کە ئەو پیاوانەی لەگەڵ ژندا توند و تیژن، ئەو ئەو کەسانەن کە خاڵین لە ھەست و خاڵین لە ویژدان، بوون بە جەلاد و بەخۆشیان نازانن، تژی بوون لە دڕندەیی، ئاسانترین کردار بەلایانەوە خوێن ڕشتن و کوشتنی مرۆڤە.
محمد علی سپانلو
سایتی قەڵەم
سپانلو لە دامەزرێنەران و یەکەمین ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێران بوو و تا دوا رۆژەکانی ژیانی هەر وەک ئەندامێکی چالاکی ئەم کانوونە مایەوە. ئەو هەمیشە لەریزی یەکەمین کەسانی ئیمزاکەری راگەیاندراوەکان و داخوازینامەکانی کانوونی نووسەران بووە و نەترسانە تا مابوو لە مافەکانی خۆی و کانوونی نووسەران بەرگری دەکرد.
مارسل پرۆست و ئاشناکانی من
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاتێک رۆمانی "لە شوێن زەمەنی لەکیس چوودا" دەخوێنینەوە، دەبینین مارسل پرۆست بە وردەکارییە سەیرو سەمەرەکانی خۆی چەندە لە هەوڵی هێنانەوەی رابردوویە بۆ ئێستا و کاتێکیش ئێمە لە ژیانی رۆژانەی خۆماندا یادەکان دەگێڕینەوە چەندە بە شێوەی گشتی و بە دوور لە زۆربەی وردەکارییەکان دەیانگێڕینەوە. رەنگە هەر ئەم وردەکارییە بێت کە بە پرۆست ئەو ئیزنە دەدا باس لە هەبوونی یادەوەرییەکان لە دەرەوەی ئێمە لە شوێنێکدا بکات و هەر ئەم گشتی گۆییە لە ئێمەیشدا بێت وا دەکات کە پێمان وابێت یاد تەنیا لە رابردوودایە و بەس.
ماڵاوا کۆردێرا
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
رۆزا وەک هاوڕییەکەی ئازا و بێباک نەبوو. ئەو زۆرتر حەزی لەو دنیا نەناسراوە بوو، دڵخۆش بوو بەوەی چەند ساتێک لەسەریەک لە بن ئەو دارە تەلگرافە دانیشێ و گوێ هەڵخا بۆ ئەو دەنگە سەیر و نائاساییەی لەو تەلانەوە هەڵئەستا و تێکەڵ بە سروەی ئەو بایە دەبوو کە لە نێو دڵی ئەو نزارەوە دەهات.
هەرگیز فریشتە ناكوژم
و: هاشم عەلی وەیسی
رئالیزم لە و بەرهەمانەدا دەتوانین بناسینەوە كە هونەرمەند لە ئاستی رواڵەتی بینراو سەروتر بڕوات، راستیگەلێك لە پێوەندیگەلی جۆراوجۆر و چروپڕی مرۆڤەكان لە گەڵ یەكتر و لە گەڵ ژینگەیان باس دەكات و بە شێوەی گشتی لە گەڵ مژاری "مرۆڤ چیە و دەتوانێت چی بێت؟" رووبەڕوو دەبێتەوە. نیگاركێشگەلێكی وەك "رامبراند"، "فرانسیسكۆ گۆیا، "وانگۆگ"، "پیكاسۆ"، "فرنان لێژە" و زۆر هونەرمەندی دیكە، بەرهەمگەلێكی واقعخوازانەیان ئافراندووە.
خوێنهر و چێژی خوێندنهوه
ئارام سدیق
نووسین جۆرێكه ههم له بهرپرسیارێتی و ههم له عهزاب. بهرپرسیارێتییه ئهوكاتهى زیاتر دهخوێنیتهوه و بهرامبهر پرۆسهی نووسین وشیارتر دهبیت، عهزابه بهوهی ههموو نووسینێكی ڕاستهقینه بهشێك له ڕۆحی نووسهرهكهی تێدا جێ دهمێنێت. ههركهس بیر له چێژی خوێندنهوه بكاتهوه، یان كهم دهنووسێت، یان كه نووسی بۆ ئهوه نانووسێت نووسهر بێت، بهڵكوو دیسان بۆ ئهو چێژه دهنووسێت، كه نووسین ههیهتی.
سێ پەخشان
هاشم علی ویسی
ئەوکاتەی تەنیاتر لە رۆحی خۆت بە ناو بادا پیاسە دەکەیت تازە پێوەنەکانت لێنابنەوە لە رابردوودا شتێک هەڵیواسیویت بە خۆت و چیدی نازانی داخۆ حەقیقەت لە چاوانی ژووری بی رەنگی رۆحت دەبنەوە سەردەمانێک پێم دەگوت کوڕی خۆم خەم مەخۆ چارەی من و تۆ تازە قەتیس مانەوەیە لە غوربەتەکانی چاوانی ئێوارانی بێ چاویلکە و پردی ئاوێزان و هەڵواسراو بە غوربەتی نوقسانی ماڵێکی داڕوخاو .
شش شعر کوتاە
محمد علی دستمالی
ای چشمه ی تاریک!
ای آب اندوه!
دل تنگ من،
خاموش تر از سنگ های بستر توست.
صفحه396 از425