منبع: بی بی سی
جانتایەک لە رەگەزی ساڵەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من کە پێم وابوو من دوواترین مرۆڤی سەفەر دەبم و چیتر هیچ کەسی تر ناچار نابێ وەک من سەفەر بکا، هەستم بە خەڵەتانێکی گەورە کرد. من خەڵەتێنرابووم. بە کێ؟ نەمدەزانی. بە پلانەکەم، بە دووکاندارەکە، یان بەم جانتایە؟ کتوپڕ هەستم بە ئازار و سەرئێشەیەکی گەورە کرد. ئاە، رەنگە بە هەر هەموویان خەڵەتێنرابووم.
شا رامسینیتوس و دزێک
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتیک هەواڵی دزینی تەرمەکە بە گوێی شا گەیشتەوە، زۆر تووڕە و پەست بوو. حەزی دەکرد بە هەر نرخێک بۆی تەواو بێت، ئەو پیاوەی بگرێ کە ئەم فێڵ و تەڵەکانەی بەکار هێناوە و پەنای بردۆتە بەر کاری وا بێباکانە کە باوەڕ پێکردنی زەحمەتە. بۆیە رایگەیاند کچەکەی بەشوو ئەدا بە کەسێک کە باشترین چیرۆکی لە زیرەکی و بەدکرداری خۆی بۆ ئەم کچە بگێڕێتەوە.
هۆگری دووکەڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لای ئەو لە سەر هەسارەی خڕی زەوی شوێنێک نیە ناوی "پێشەوە" بێت، چ بگا بەوەی فرمانیشی بۆ بدەی و بڵێی "دەی یاڵڵا! بەرەو ئەوێ،... بۆ پیشەوە!" لای ئەو لە سەر ئەم جەغزە خڕ و دایرەییەدا هەموو پنتێک هەم پێشەوەیە و هەم دوواوە.
بەرزبوونەوەى گەسکێک تا ئەوپەڕى مان
سەباح رەنجدەر
شیرینیى بنێشتەکەت خستە دەمى منەوە /دیدارى مەیخانە و /گڕوگاڵى یاڵى ئەسپ و /ئاوى نەمرى و /ئەوپەڕی مان /ئەم شیرینییەم لە دەمى بهێڵنەوە و پێڵووشم بەنەرمایى پەنجە خاو بکەنەوە
جلی نوێ!
وهرگێڕان: سهرگوڵ بێتوشی
مهحمی دهیووت: كوڕه بێ هیوا مهبه، مادام زیندووین، هیوایهك ههیه! ئهرێ مادام زیندووین... دواتر ههستان، دهمهو ئێواره بوو، چوونه قاوهخانهی عهباس ئاغا و له سوچێكهوه ههڵكورمان... ئهرێ... له سوچێك ههڵكورمان!
دەمەوێت بە ژنێك ئاشنا ببم
پێشەوا کاکەیی
من دەمەوێت لە تەك ژنێك دانیشم /قسەی لەگەڵ نەكەم /بەس بزانم چۆن سەیری خودا دەكات /بۆنی عیرفانی لێوە بكەم /تێربم لە بۆنی مێخەكەی گەردنی /دۆعا بكەم و ببمە دەنكە دەستبێحەكەی بەردەستی /زیكری تەواوم پێ بكات.
صفحه398 از450