سێ کورتە شێعر
رەسول سەفەریانی
بەیانی زوو
ژیاننامەی خونچەیێکم دەخوێندەوە
چاوی هەڵدا و هات پێکەنێ
بایێکی سارد
خەندەی لێوی کردە سەهۆڵ
باخەوانیش لەخۆشیدا
گوڵی لێوی دەپشکووت و
دەس بە چەپڵە سەنای دەکرد
لەناو چەند ھەواڵێک ھەواڵێک
سەباح ڕەنجدەر
باڵندە لە تەمی بۆردوومانیشدا ئاسمانی بچووک نابێتەوە / بە تاسەوەش بۆنی گەرمایی ھێلکەکانی دەکات / ھەمیشە درەنگانی شەو وێنە دەکێشم و پەڕەمووچ ھەڵدەفڕێنم / پێش ڕۆژبوونەوەش ھەستم خۆش دەبێت / شیعر و یەکەمین ھەتاو دەخەمە بەرپێی سواران / ئیدی کارم لەناو جێدا نەماوە / بفەرموون نان و پەنیری ماڵان بوونەتە شیعر و یەکەمین ھەتاو/ لە ژیانی تایبەتیمان دەپرسن / تیشکێک مێزی نووسینمی کردووەتە دوو بەش / بەشی سێبەری زۆر / بەشی ڕووناکی کەم /
شوناسی تراژیدی
هاوڕێ نەهرۆ
ئەم درامایە گەرچی بە رواڵەت باسی خۆشەویستی دەکا بەڵام لە ناوەرۆک دا باسی کێشەی چینایەتی دەکا لە کۆمەڵگای تورکیا لە نێوان بازرگانی سەرمایەدار کە مەقسود و قارەمان نوێنەرایەتیان دەکەن هەروا چینی کرێکارو جووتیار کە ئەلیف نمایندگی یان دەکاو بۆتە جێ تەماحی هەردوو بازرگان کە ئەوەندە سەرمایەیان هەیە وەک گروپێکی مافیا مامەڵە لەگەڵ ڕاکێشانی ئەلیف دەکەن.
تەنیایی
هاشم عەلی وەیسی
دیل و بەندی سیاقیری پرچەکانتە / شاهۆ بەژنی سەرسام کەری / لار و لەنجەی وردە شاخی مەمکەکانتە / بمتوێنەوە /بە سەر بەژنتا / بەفری لوتکەی دوندەکانتم /باڵاپۆشی جڵەوکێشی حەز و خولیای / مەستە چاوی رۆندک رێژی روتی روتم.
لهگهمهی زمانهوه بۆ گهمهی تهكنیك
ئارام سدیق
رهنجدهر لهو شاعیره گهمهكهرانهیه كه بهردهوام یاری به وشهكان و فۆرمهكان و دونیابینییهكان دهكات. ئهو له سهرهتای ئهزموونی شیعرییهوه ههرگیز له خاڵێكدا نهوهستاوه و بهردهوام ههوڵی دۆزینهوهی رێگهی دیكه و زمانی دیكهی گوزارشتی داوه. ئهمه بهو مانایه نییه كه رهنجدهر لهسهر ستایلێك بهردهوامی نهبووه. بهڵكو ئهمه بهو مانایهیه، كه رهنجدهر لهو شاعیرانهیه بهردهوام رۆحێكی گهڕیدهئاسای ههیه بۆ گهڕان بهدوای وشه و گوزارشتی نوێدا.
دراکولا و سەفەر بۆ رۆژهەڵات (٦)
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە بیری ئەوەیدا داخۆ خوێنی تراو چەندە زانست لەخۆدەگرێ، باڵەکانی وەک داڵ کردەوە و خۆی بە ئاسمانی سەر کۆڵانێکدا کرد. ئەو کە هەمیشە رقی لە شیعرگوتن بوو و شاعیرانی بەو هەوەسبازانە دەشوبهاند کە نە بە کەیفی خۆیان ژنیان دەست دەکەوت و نە دەیانتوانی بە جوانی دەستپەڕبکەن، حەزی نووسینی شیعرێک رووی تێکرد.
ساڵێک بێ شەرمەزاربوون
رزگارلوتفی
لای کەسێک گەر بە درێژایی تەمەنی، شوێنێک ناوەند بووبێ و ئەوێی دی پەڕاوێز، ئەستەمە بتوانێت لە ئانێکدا جێ گۆڕکێیان پێ بکات و جۆرێکی تر بڕوانێت. قەڵا، پارکە گچکەکەی ئێستای قەڵا، لە زەینمدا، نەقشی هەمان ناوەند دەگێڕێ و شاریش، بە هەموو نەگریسیەکانیەوە رۆڵی پەڕاوێز. بۆیە تا دەگەینە بیستی رەشەمە، ئەوەی لە هەموو شتێکی دیکە زەینم هەڵاوگیر دەکا جووڵان بەرە و هەمان شوێنە.
مەسیحی بچکۆلە لە ...
سەباح ڕەنجدەر
چیا سینگی چل حۆرییە و زەماوەند ڕادەگرین / تەرمی نوێژ بۆ نەکراوی مەسیحی بچکۆلە / لەبەر خۆر دادەنێین / تیشک لەناوی پشوودەدا و خۆی تێدا بەھێز دەکات / وزە دەداتە باڵی باڵندە و درەخت و گژوگیا / وزەی باڵی باڵندە / فەنگ و ئەسپی سواران دەلاوێنێتەوە/
صفحه399 از436