فیلمی ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی
سەرچاوە: کوردپرێس
سامان حسێن پوور، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، ساڵی ١٣٧١ له شاری سه‌قز له پارێزگای کوردستان له‌دایکبووه. حسێن پوور کاریی ده‌رهێنه‌ریی له ساڵی ١٣٨٦ و به به‌شداریی له ٢٢ه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان له هه‌مه‌دان وه‌کوو داوه‌رێکی تازه‌لاو ده‌ستپێکرد. یه‌که‌مین کورته فیلمی حسێن پوور له ژێر ناوی "یه‌ک هیچ" له ساڵی ١٣٩٣ و دووهه‌مین کورته فیلمی ئه‌و له ژێر ناوی "گه‌ڵا پاییزییه‌کان" له ساڵی ١٣٩٤ به‌رهه‌م هێنراوه.
شوناسی دۆڕاوی ژن
هاوڕێ نەهرۆ
یان هەر وەک سیمۆن دی بۆڤوار لە پەرتوکی (رەگەزی دیگەر) یان جنسی دووەم باسی دواکەوتنی شوناسی ئافرەت دەکا لای هەندی کەس گوایا بۆ لایەنی بایلۆجی و سێکسی دەگەرێتەوە بۆ نموونە هەندێ پێیان وایە هێلکەی ئافرەت تەمبەڵەو لە حاڵەتی پاسیڤ دایە. بەڵام تۆی پیاو جوڵەی زیاترە، لە پروسەی موتربەکردن دا ئەوە تۆ وەکەیە دەچێ بۆ تروکاندنی هێلکەکە.
دراکولا و سەفەر بۆ رۆژهەڵات (٤)
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەمشەو دووهەم شەو بوو کە خەریک بوو بە بێ دەستکەوت تێدەپەڕی. حەزی خوێن لە خۆی بێ خۆی کردبوو. چاوێکی بەو تابلۆیانەدا گێڕا ناوی اللە یان لە سەر نووسرابوو، ئەو ناوەی کە بە پێچەوانەی خاچی مەسیحییەکان هیچ ترسێکی تیا نەدەبزواند. پێی سەیر بوو چلۆن ناوونیشانە جۆربەجۆرەکانی یەک خودا دەکرێ ئەوەندە کارتێکەریی دوور لەیەکیان هەبێ.
بەرزبوونەوەی گەسکێک تا ئەوپەڕی مان
سەباح ڕەنجدەر
لەناو ئەم بیر و بەھرە و بیرەوەرییانەدا
بەدوای چیدا دەگەڕێی و لە چیشدا دەمێنیتەوە
نان و ئاوی منداڵی فرمێسکێکی تکاو و نەتکاوە
کێوی سەھۆڵیش دەپوکێنێتەوە
گیانێك له‌ودیو دیواره‌که‌وه
سۆران محه‌مه‌د
شه‌و به هیواوه به‌ڕێده‌که‌ن
له چاوه‌ڕوانی سبه‌ینێدا
ده‌ستی خۆری باڵابه‌رز
چه‌پکێ به‌خته‌وه‌رییان تێگرێت
وه‌كو جاران گه‌ش ببنه‌وه
دۆخەکان
سەباح ڕەنجدەر
تاووسێکی بەرچاوڕوون لەسەر دیواری بەندیخانەدا
ھێلانەی شکۆ و بەخشندەیی چێ کردووە
لەپێخەفی چاوی بەندییەکانیش دەنوێ
بەندییەکان پێیان خاو و نەرم
دەماری دڵیان توند و گەرم و کاسەی سەریان پوورەھەنگ
نیازی دەموچاویان ئاشکرا و درەوشاوە و درێژە بەژیاندان
بووکی سەربازێک
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەمن زۆر رقم هەستا. ئەمجا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: " دوایین قسەی من ئەوەیە، تۆ نابێ بچی بۆ قوتابخانەی ناوەندی. ئەزانم تۆ هەمیشە لە پۆلەکەتدا یەکەم بووی و لە تاقیکردنەوەکانت دەرچووی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەتۆ کچی تا کۆتایی تەمەنت لەگەڵ ئەم خانەوادە نامێنیتەوە، رۆژێک پیاوێک ئەدۆزیتەوە و لەگەڵیدا زەماوەند دەکەی و دەڕۆی. بۆیە بەفیڕۆدانی پارەیە تۆ بچی بخوێنی.
شوناس و زەمەن
هاوڕێ نەهرۆ
شوناسی زەمەنی تەنانەت لە نێو ئاینەکان کاری لەسەر کراوە بۆ نموونە چەمکی دەرکەوتنی ئیمام مەهدی لای مەزهەبی شیعە ئیش کردنە لەسەر شوناسی زەمەنی ئایندە، هەروا لە لایەن ئاینی جوولەکەوە گوایا لە دواجاردا پیاوێکی چاکساز دەرئەکەوێ بەناوی (ئیلیا) لای مەسیحیەکانیش گوایا عیسای کوری مەریەم زیندودەبێتەوە و دونیا چاک ئەکاتەوە تەنانەت لای ئاینی هندوسیش کە ئاینیکی ئاسمانی نییە (بهمن کلا) دەرئەکەوێ.
صفحه408 از443