جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان
و: سولەیمان سۆفی ساڵحی
هەڵبەستی عاشقانەی باباچاهی لە کۆمەڵەی هۆنراوەکاندا ناڕاستەقینە نییەو لە هۆنراوەی ناسپاسی دلبەر. هەڵبەستی ئەو جۆرێک یارمەتی خواستنە. بەڵام جار کە ملی بە ڕەخنەکردنی شیعری کەسانی دی لە هۆنراوەکانی خۆی دا دەکا، لە هەموو گەرموگوڕی و کۆکی و هەڵبەستێکی ئەوینداری دادەماڵدرێ، چونکە تایبەتمەندی هۆنراوەی ئەو، نەوعێک هۆنراوەی ناوچەییەو پاڵپشت بە پەیوەندی شارستانیەتەوە.
لە بەرداشی کات دا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان هەر دووکی ئەم بۆچوونانە لە سەر "کات" رەخنەی خۆیان لە سەرە، بەڵام ئەم رەخنانە نابێتە هۆی رەچاونەکردنی هەر دوو بۆچوون لانیکەم لە ژیانی رۆژانەدا. مرۆڤ جاری وایە بە دووپاتبوونەوەکان دڵخۆشە و چێژیان لێوەردەگرێ و جاری وایە بە بەجێهێشتنەکان،... جاری وایشە بە ئاوێتەیەک لە هەر دووکیشیان.
رۆمانى "مایا" حەقیقەتی دەرکەوتنى دواین وەهمى پشت حەقیقەت
بەنگین پیرۆت نورى
ئەوەى لەم رۆمانەدا گرنگە باسکردنى ئادەمە. کاتێک خودا دروستى کرد و فووى ژیانى بە کونە لوتیدا کرد، ئادەم بە دروستکراوەکانى خودا سەرسام نەبوو، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئادەم بۆ سەرسام نەبوو؟ ئایا بۆ مرۆڤەکانى دواى خۆى چ بە خۆى چ بە دروستکراوەکان سەرسامە! ئادەم لەبەرئەوەى سەرسام نەبوو پرسیاریشى نەبوو، بەڵام مرۆڤەکانى دوواى ئەو نەک پرسیار دەربارەى خولقێنراو دەکەن، کە ئایا ئادەم بە گەورەىی دروستکرا، یان خودا وا دروستى کرد وەک هەر مرۆڤێک قۆناخەکانى تەمەن ببڕێت؟
شیعرى تام و شیعرى پاریس
د. ئەحمەدى مەلا
شوێنەکان خزن
شەقامەکان تەڕن
دونیا رەش و سپییە
وەک فلیمەکانی گابان
جادەکان چەورن
بە یادەوەری لینجی پەناهەندان
تۆش شۆڕ دەبیتەوە
چەند شیعرێکى شاعیرى ئەڵمانى (باربارا ئێنگلمان)
لە ئەڵمانییەوە: عەبدولغەنى کاکۆ
تامەزرۆیی
بێکۆتا دەڵێیت: زەنگی تەلەفۆنەکەت لێدەدەم
تاماندوودەبم
لەو سەرەکەی تری دونیاوە
بۆخۆم چاڵێک هەڵدەکەنم بۆ ناخی زەوی
لەوێش
هەر تەنها بەخۆم دەگەم....!
"خوێنەری تارمایی" چەکوشی سێبەرشکێن
بەنگین پیرۆت نوری
کە ڕۆمانێکی باش دەخوێنینەوە، "مەبەستم وەرگێڕانی باش و ڕۆمانی باشە"بەخۆشمان نازانین چۆن قوتمان دەدات و چیە وامان لێدەکات لەناویدا بزر دەبین لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین دیوی ناوەوەی کەشف بکەین. دیوی پشتەوەی ھەر ڕۆمانێک بارگاویە بە کۆمەڵێک پەنھان، ھەر ئەمەشە وا لە خوێنەر دەکات بەدوا گرێ کوێرەی پاشخانە ڕۆشنبیریەکەیدا وێڵ بێت.
خۆڕاگری و پەتاتە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەو گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە دوژمن لە یەکێک لە شەوەکاندا بە شێوەی ژێرزەمینی هوروژمی هێنابوو. ئەوان پەتاتەکانیان لە هێرشێکی ناجوامێرانەدا راگواستبوو بۆ ئەو شوێنانەی وا ئێستا شەڕی تێدا بوو. دوژمن بە پەتاتەکانی ئەوەوە خەریکی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکانی بوو. هەواڵی سەرکەوتنەکانی دوژمن کە لە رادیۆکانەوە هەموو رۆژێک بڵاو دەبوونەوە بە تەواوی ئەوی لەم راستیە دڵتەزێنە دڵنیاکردبوو.
روشنفکر ایرانی کجا ایستاده است؟
مهرداد لقمانی
آنچه روشنفکری میطلبد، نخست فهم پیچیدگیهای زمان و مکان است. به کلام دگر درک درست از ساختارها، معانی و مفاهیم زیر بنایی است. شناخت وضعیت جامعه و تاریخ از نخستین گامها در ترسیم تصویر درست از امکانات، کمبودها و فرصتهای جامعه به دست میدهد. بدون اعتراف به نقصان نمیتوان به پیشرفت امید داشت. البته میان واقعبینی و احساس حقارت تفاوت بسیار وجود دارد.
صفحه409 از433