یادەوەریی تاک و کۆ
هاوڕێ نەهرۆ
مرۆڤ لەم گەردوونە زەبەلاحە پڕ وزە کارەبایە هەرگیز سەربەخۆ نییە، مرۆڤ لەسایەی یادەوەریی و شوناسی کۆ هەرگیز سەربەخۆ نییە، یادەوەریی تاک هەر بۆیە لەنێو یادەوەریی کۆ دا ئەتوێتەوە تا وەکو بەرگەی دەسەڵاتی یادەوەریی گەردوونی سروشت بگرێ و هاوئاهەنگ و هاودەنگ قەدەری فیزیکی لە خزمەتی تاک و کۆی کۆمەڵگا بێ، دوور لە خەم و خەفت و گریان و بیهۆدەیی .
کۆپێک قاوەی بەتاڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من پێم وایە درۆ دەکا. بە رای من مەرگ نە کەسی خۆش دەوێ و، نە رقیشی لە کەسە. نە لەگەڵ کەس دەژی و، نە بەخیلیشی بەوانەدا دێ کە پێکەوە دەژین. ئەو بوونەوەرێکی دەگمەنە. تەنیا خۆی لە خۆی دەچێ. شانازیش بەمە دەکا. دڵنیایشم قەت نە هیچ دەخوا و نە هیچیش دەنۆشێ. دەنگۆی خواردنەوەیش دیسان درۆیەکی دیکەیە. ئەو تەنیا وای نیشان دەدا کە وەک ئێمە دەژی. هەر ئەوەندە. پێم وابێ زیاتر لەبەر ئەوەی کە ئێمە زۆر لێی نەترسین. ئەگەرچی نازانم بۆ وا بیردەکاتەوە. پێم وابێ کەس لێی ناترسێ تا ئەو بەم شێوەیە بۆی دابنیشێ و حسێب و کتێبی بۆ بکا. خەڵکی گەڕەکی ئێمە ئەوەندە سەرقاڵی ژیان و پارە پەیداکردنن کە قەت بیر لە مەرگ ناکەنەوە.
گوڵبانگی عاشقان
شەهلا نووری
ئەترسم بوخچه سپێکەت وا کەل و پەلی جوانت تێ دا قەمچ کردبوو، عەتری خۆشی تێدا ڕژابوو
کەڕەکیڤه لێیان بدات و لەبەر نەکرێن
خودایا بارانێکی خۆش ببارێنه سەر دارەکان، سەوز سەوزیان بکەرەوه
ستارەکان ڕوون بکەوه بۆ بەزم و خۆشی گوڵبانگی عاشقان
چـیرۆکی ژیـانی هـێـلـین کـیلەر
رەزا شوان
یەکەم وشـە کە مامۆسـتا ئـان سولـیڤـان فـێری کرد، وشەی "ئـاو" بوو. هـێلـینی بـردە بەردەم پەمپی ئاو و ئاوی کرد بە دەستیا، ناوی ئاوی فێرکرد و لەسەر پشتی دەستی بە پەنجە نووسی (ئاو) ئەویش هەستی پێ‌کرد و ناوەکەی وت و نووسینیشی فـێربوو. هەر ئەو رۆژە فـێری (٣٠) وشەی کـرد. هـەر لەو شـوێنەدا، لە بەردەم کۆشکی (کاپـیـتول) پەیکەری پەمپی ئاو و هـێلـین کیلەری تەمـەن حـەوت ساڵان بە بـرونـز دروستکـراوە. ساڵانە گەشتیارانێکی زۆر وێنەی لەپاڵدا دەگرن و بە پەمپەکە ئاو دەکەن بە دەستیاندا.
ئازاری ناو ئێسکەکان
و: کۆڕش وه‌حید
مرۆڤه‌کان که ده‌خه‌ون ده‌توانم ته‌ماسیان له‌گه‌ڵدا بگرم، وه‌لێ مه‌خابن گوێ له‌داوا و په‌یامه‌کانم ناگرن و جێجهجێیان ناکه‌ن، ئەوان هێشتا خه‌ریکی شهڕهسهگی دنیان و هه‌ست به لانهوازیی و ده‌م وشکیی من ناکه‌ن. که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م مهزارگانهیان له‌بیره و، وه‌فایان هه‌ر ماوه و سه‌ردانی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌که‌ن. رۆژ به‌رۆژ ژماره‌مان زیاد ده‌بێت و، باری پتر ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره به هۆکاری ناپاکی دۆستانه. لێرهههمووان چاوه‌ڕوانن سیسته‌می کات له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت و، هه‌ردوو جیهانه‌که ببێته‌وه یه‌ک.
پـهراوێـزی چـواره‌مینی تێـكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌وه‌ی له ئافره‌تایه‌تی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و له خۆبنووسێن و فشار بۆ خۆیان بهێن... یان لاسایی لاساییكاران بكهنهوهلهمهیدانی میدیای كوردیدا ئه‌مڕۆ پۆلێك ئافره‌ت به دوای عه‌شقی وشه‌و گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا هاتوونه‌ته‌پێش كه زۆربه‌یان نه‌ك هه‌ر له قۆناخی تاقیكاریدا ده‌ربازبوون به‌ڵكو هه‌ندێكیان هی ئه‌وه‌ن لایه‌نی به‌رهه‌ستیان له‌ونێوه‌نده‌دا پێ بسپێرێ…ڕه‌هه‌ندی ئافره‌تایه‌تی ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو مه‌یدانێكدا كاری كاریگه‌ری خۆی هه‌بێ له‌بواری میدیادا ئه‌و ڕه‌هه‌نده ده‌گاته‌وه سه‌رچاوه... له‌وه‌ڕا جورئه‌ت و بوێری ئافره‌تانی كورد له هاتنه ناومه‌یدانی میدیا ، وه‌ك بهیانیدانه دوای نیوه شه‌وێكی تاریك و نووته‌ك.
هەزار دەستان
شەهلا نووری
كوا چەهچەهەی شیعرت
کوا نەغمەی دڵی مەوزونت
سەراسەر کاشانه، عیشقه شەهلا
بێستانسەرای
هەزار دەستانیت
ئازووقە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دایە شوکری لە کێوەکەی ئەو بەر دەڕوانێ. وەک بڵێی لەوێ هیچ خەبەرێک نەبێ. سروشت بەپێچەوانەی ئێرە، ناو شار، چەند خۆیەتی. دایە نیوە بزەیەک لێوەکانی هەڵدەقرچێنێ. بۆ دڵنیایی زیاتر، ئەگەرچی پشتی ئارەقاوی جوان هەست بە کۆڵەکەی دەکا، بەڵام لادەکاتەوە و بەلاچاو لێی دەڕوانێ. دەروونی دەگەشێتەوە. دونیا بە پێچەوانەی رووداوەکانی نێوانی، چەند گەشە.
صفحه6 از431