یارییهكانی جیهانایهتی
نهژاد عزیز سورمێ
ئێستاش بهههمان پێودانگ، بهڵام ئهمجاره به تهوژمی بێ ئامانی، سهروبن نادیاری جیهانایهتی )لهگهڵ جیاوازی ئاراستهكان)، له نهداریمان بێ یا له ڕوون نهبوونهوهی ڕهههندهكانی خهریكه بێ پهروا و بێ ئاوڕدانهوه له ڕابردوو و سهیركردنی ئاینده، وهك لهوه خاترجهم بووبین بۆ كوێ دهچین، بێ ئهوهی تێشوویهكی نیمچه تێرمان پێ بێ لهگهڵیدا كهوتووینهڕێ.
باڵندەکان بانگی دەکەن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
زەردەخەنەیەکی تاڵ نیشتە سەر لێوەکانی. مۆسیقا چەند دەتوانێ سیحری دونیا و بوون فراوانتر بکاتەوە. ئەوەندە فراوان کە خەیاڵ نایگاتێ. مۆسیقا، ئامرازێک خەیاڵ دەیخوڵقێنێ و، کەچی خۆیشی لێی بەجێ دەمێنێ. هەنگاوەکانی ئارامتر کردەوە، پاڵی بە دیوارێکی گڵینەوە داو و کەمێک راما. لە دووای ساڵانی ساڵ هەستی بە ئازاری قاچەکانی کرد، بە قورسایی هەنگاوەکانی،... بە جەستەی کە چین چین نیشتبووە سەر یەک. زەمەن چەند نامەردانە گوشیبووی. بە خۆی گۆت "ئەمەیش ئیعجازێکی تری ژیان، هەمیشە کەسێکی تر هەیە هەست بە بوونت بکا... ئەگەرچی درەنگ."
باخچە هەڵواسراوەکانی بابل
دڵشاد کاوانی
چەندین مێژوونووسی کۆن ستایشی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلیان کردووە بەهۆی قەبارە و جوانی و لێهاتوویی تەکنیکییەوە. بەداخەوە گێڕانەوەکانیان جیاوازە، ئەمەش وایکردووە مێژوونووسان و شوێنەوارناسانی مۆدێرن بتوانن بە چاوی باخچەکە ببینن یان بەڵگە بۆ بوونی بخەنەڕوو. ئەو باخچەکانی بە شێوەیەک نەخشەسازی کردووە کە وەک شاخێک لێوار بن، کە پێیان وایە حەسرەتی شاژن ئارام دەکاتەوە. لە میدیای باکووری ڕۆژئاوای عێراقەوە هاتووە کە ناوچەیەکی شاخاویتر بووە. (سەدەیەک پێش نەبوخودنەسری دووەم). ڕەنگە باخچەی هەڵواسراو لەلایەن تیمێکی تەلارساز و ئەندازیار و پیشەسازییەوە دروستکرابێت کە لە ژێر ڕێنمایی پاشادا کاریان دەکرد. لە کاتێکدا هیچ زانیارییەکی دیاریکراو نییە سەبارەت بەوەی کێ نەخشەسازیی باخچە هەڵواسراوەکانی کردووە، بەڵام بەردەوامن لە بوون بە سەرچاوەی سەرسامی و نهێنی بۆ خەڵک لە سەرانسەری جیهان.
ئێمە و ئەوانی دی
هاوڕێ نەهرۆ
دەسەڵاتی جیهانی
بەرخێک سەردەبرێ
دڵەکەی ئەداتە تورکیا
جەرگ و هەناوەکەی ئەداتە ئیران
گوشتەکەی سەراپا ئەداتە ئیراق
ئەوانیش ئێسکەکەی ئەدەنە کورد
هێشوویەک ترێ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قادر سەری هەڵبڕی. وەک هەمیشە لە نیگاکانیدا هیچ نەدەخوێندرایەوە، بەڵام عەتا سات بەسات زیاتر لەوە دڵنیا دەبوو کە هەڵەناکا و هاوڕێکەی چیرۆکێکی شاراوەی ساڵانی دووری لایە. متمانە لەمە، بێدەنگ بوو. نا، نەدەبووایە لەمە زیاتر بچێتە پێشەوە. دەیترساند، دەیسڵەماندەوە. دەبا چاوەڕوان بێ. سێو کە گەیی خۆی دەکەوێتەخوارەوە. چی بکا چی نەکا، خۆی بە خەیارماستەکەوە خەریک کرد. خەیارێکی تری پاک کرد و لەگەڵ سیر تێکەڵی ماستە مانگاکەی کرد. بۆنی خەیاری تازەی گوڵ بەدەم بە ژوورەکەدا ئەوەندەی تر بڵاوبووەوە.
شاعیر ستار ئەحمەد و مانفێستی مەرگ!
لەتیف بێوار
ستار ئەحمەد بەس شاعیری ئەمڕۆ نییە، بەڵکو ئەو لە زەمەنە جوانەکانی پێش راپەرینەوە دەست لەملانی شیعرە، هەر کونج و کەلەبەرێك شك ببات دەیگرێت و خەڵاتێکی خۆی بۆ دەنێرێ و دەیڕازێنێتەوە بە وشەی سازگارو وێنەی شیعریی جوان، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنووسێت، ئەو شیعرانە تەعبیر لە دیدگاو ئەندێشەی ئەم مرۆڤە دەکەن کە لە هەناوی باوەگوڕگوڕەوە لە مێژە خەمەکانی کڵپەیان سەندووە.
بهو ڕێــیانهدا تێـپهڕیم
ئهگهر گوزهرێك به نێو ئهم كۆبهرههمهدا بكهین ، دهبینین شیعری ماوهیهكی دوورودرێژی مێژوویی لهخۆ گرتووه ههر له ساڵی 1975ـهوه ههتا كۆتایی 2022. بهمهیش شیعری چهند سهردهمێكی جیاوازمان بهر چاو دهكهوێت. شاعیر ورد له سهردهمه جباوازهكان ڕاماوه، لهو ڕامان و قووڵبوونهوهیهدا، چهندان وێنهی شیعریی بهرچاو دهكهون، كه له ژینگه و بارودۆخی جیاواز له دایك بوون.
عیشق لەنەوزاد بەندییەوە تا شۆپنهاوەر
لەتیف بێوار
هەر هۆی ئەم دیدگایەشە، کە شاعیر خۆشەویستییەکەی بە توخمەکانی گەردوونەوە دەبەستێتەوەو دەیانکاتە ملوانکەیەك بۆ گەردنی مەعشوقەکەی و گەر رۆژێك لە رۆژان بە یەکگەیشتن پێیدەبەخشێت، ئەو لە هەموو جوانی و دانەبڕان و ئەندێشەیەکدا (ئەو) دەبینێتەوە کە تەواوکەری بەشەکەی تری (من)ی شاعیرە، وشەو وێنەکان زۆر ئاڵۆز نین بەڵام هەموویان پێکەوە میهرەجانێکی ئاڵ و واڵایان سازاندووە کە شاعیر ئەوەی زەینی پەی پێ بردووە کردوویەتییە قوربانیی ڕێی جوانترین شێوازی دەربڕینی ئەو بۆ خستنە رووی هەست و سۆزو فام و دنیابینی خۆی.
صفحه6 از403