سروت و سیمبول و ئایکۆنی ژمارە ٤٠
ئەحمەد رەزا
ئەم دوو وێنەیە خاڵی هاوبەش و لێکچوویان هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا هەر یەکەیان لە دۆخێکی جیاوازدان. لێرەدا دوو وێنەی جیاواز لە بارەی ڕوودانی کارەساتەوە هەیە. یەکەمیان ڕوودانی پەڵەو تەنیاییە بێ فریادڕەسەکەی مێروولەیە، کە پێشتریش بە هۆی بۆنکردنی پەڵەوە ئەزانێت بارانی پەڵە ئەیبات و بە ناچاریش لە دەرکی شارەکەدا، یان جێماوە، یان ناچارە، لە هەردوو بارەکەشدا شتێک بە هانایەوە نایەت. لە وێنەی دووەمیشدا کە وێنەی سروتەکەیەو کاتێ گۆرانیبێژێک/ سەرکردەیەک دەنگی ئەنووسێت، باڵندەی چلئاواز پێی ڕائاگات.
سروود وەک فاکتەری دنەدان
سەردار جاف
سروود هاندان و دنەدانە بۆ گەیشتن بە شەهادەت و سەرفیرازی لە پێناو نیشتیمان و نەتەوە و ئایین کەچی لە بەرامبەردا گۆرانی هاندانە دنەدانە بۆ ئەوین و دڵداری و عیشقی خۆشەویستی نێوان دوو رەگەزی لە یەک جودا کە کۆتاییەکەشی گەر بە یەکگەیشتن بێت بە پرۆسەیەکی سیکسی کۆتایی پێ دێت. گۆرانی لە سەردەمی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانیدا پەرە دەسێنێت و لە کاتی جەنگەکاندا مردنی جاڕ دەدرێت، کەچی سروود لە جەنگ و شۆڕش و راپەرین بست بە بست باڵا دەکات و لە ئاشتیدا مردنی جاڕ دەدرێت.
تامەزرۆیی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەناسەی سواردەبێ. کات دەست دەخاتە بینەقاقای. دەیگووشێ. وەک دێوەزمە سوار سینگی دەبێ. گەر هەوای فێنکی دەرەوە هەڵنەمژێ، دەخنکێ. نەک لە ترسی مەرگ، بەڵکو لە حەزی بەردەوامیی خەیاڵ بەپەلە دەرگای باڵکۆنەکە دەکاتەوە و دەچێتە دەرەوە. چەند هەناسەی قووڵ بەپەلەپەل لەسەر یەک هەڵدەمژێ. جەستە بەرەبەرە ئارام دەبێتەوە و، هەناسە ئاسایی. دێوەزمەکە وندەبێ. لە باڵکۆنەکەوە لە دیمەنەکەی بەردەمی دەڕوانێ. تا چاو بڕدەکا هەورێکی روون ئاسمانی داگیرکردووە. سرتە چییە لە هیچ شوێنێکەوە نایەت.
نۆرەی نانەوایی
موحسین ئەمینزادە
کابرای گونک بەدەست کە بێدەنگ نەدەبوو، خەریک بوو قسەبکاتەوە کە پیاوێک بە پەڕۆیەکی سەوزەوە هات و بە سڵاو لە جەماعەت بە دووای ئاخر نەفەر کە من بووم گەڕا. فریای جوابی سڵاوی ئەویش کەوت و، وتی: من ئەوانە نازانم هەر کەس بە نوبەتی خۆی چەندی دەوێت دەیدەمێ، بۆیشم گرنگ نیە هەینی یا رۆژی ترە، گرنگ ئەوەیە هەویرەکەمان تەواو بێت و، نەترشێت.
میمی پاشگر و منی پیاو
ناڵە حەسەن
منی پیاو
خۆم وەک کۆیلەیەک دێتە بەرچاو
کۆیلەی کاڵا و کۆیلەی زەوی و
کۆیلەی شتومەکە بێ گیانەکان
بۆیە ڕقم لە میمی پاشگر و
لە هەموو میمەکانیتر دەبێتەوە
سرانجام دمکراسی شد!
فرخ نعمت پور
دو دو و سە سە با هم در حالیکە هوای سگهایشان را داشتند، می گفتند و می خندیدند. و قشنگ می شنیدم کە از هر چیزی می گفتند بەجز سیاست و امر کشورداری و همە آن پنهانکاریهای زیرکانەای کە در زمان مسئولیتشان بە پیش بردەبودند. در حقیقت آنچە آنها در اینجا بە آن مشغول بودند مسئلە زندگی روزمرە سگها بود، اینکە چە می خورند و چە می نوشند، و موقعی هم کە مریض می شوند چە جوری از آنها پرستاری می کنند. بحث نژاد سگها و تعداد تولەهائی کە قرار بود پس بیاندازند. و واقعا با چە حرارت و ذوق و شوقی از سگها و زندگی عالی کە با آنها داشتند، برای همدیگر تعریف می کردند.
سایکـۆلـۆژیـای وێنـەکـانی منـداڵان
رەزا شـوان
ئەو هـێـلکاری و هـەڵەت و پەڵەتـانەی کە منداڵانی بچـووک دەیـانکـێشـن، لە زانیـاری دەروونناسیدا، هـێمان و مەبەستـێک یا زیاتر دەگەیەنن. نەک وەکو هەندێک کەس ئەو هـێڵکارییانەی منـداڵان، بەبێ مانـا و بە پـڕوپـووچـیان دادەنـێن. پـزیشکان و شـیکارە دەروونییەکان، لە رێی شیکـردنەوەی ئەو هـێـلکارییـانەوە، کە بە بە زاراوەی زانیاری بە (گـرافـۆلـۆژی) ناودەبرێت، واتا لێکدانەوە و شیکردنەوەی وێنەی کێشـراو. لە زۆر رووەوە کـێشەکـان و ملـملانێ و نهـێنیـیە دەروونییەکانی نـاخی منـداڵان شـیـدەکەنەوە.
صفحه6 از402