دەبم بە پیاو
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەیانی زوو کاتێک باوکم دیسان بە نووکی پێ تێی دەسرەواندم، بە جەستەی ئارەقاویمەوە لەخەو راچڵەکام. لە جیاتی دۆشەکەکە، بینیم لەناو حەوزێکی سووری پڕ لە ئاودا راکشاوم. بەو قەراغانەوە وا نەدەگەیشتنە هیچ شوێنێک. باوکم مڕ و مۆچ گوتی "ئیستا بووی بە پیاو؟" لەکاتێکدا وڕ و گێژ بووم و وەک دوێنێ چاوەکانم هەڵدەگڵۆفین، گوتم: ـ ئەرێ باوکە، دوێنێ کاتژمێر دەی بەیانی بووم بە پیاو!
رەهەنـدی نەتەوەیی و نیشـتمانی لە هـۆنـراوەی منداڵان
رەزا شوان
هۆنراوە و سروودی کوردی، رۆڵێکی گرنگ و کاریگەرییەکی زۆریان لە دروستکردنی کەسانی کوردستان پەروەر و تێکۆشەر و شۆڕشگـێڕی کوردمان هەبـووە و هـەیە. ئەو هـۆنـراوەنووسانەشمان، کە لە ئێستادا هـۆنراوەی کوردستانی بۆ منـداڵان دەنووسن. لە منـداڵـییانـدا، هـۆگـری هـۆنـراوە و سـروودی کـوردی ببـوون.کاریـگەرییـەکی زۆریـان لەسەریان هـەبـووە. یادەوەرییەکانی منـداڵـێیانهـێـناونەتەوە یـاد و بەرچـاوی خۆیان و ژیانی ئەمـڕۆی منداڵانی کوردستان لەبەرچاودەگـرن. بـوونە بە ئیـلهـام و بە هەوێن بۆ نووسینی هـۆنـراوە و سروودەکانیان، بۆ مـنداڵانی نەوەی ئەمڕۆی کوردمان. ئەگەر بە ژیاننامەی زۆربەی هـۆنـراوەنووسانی منـداڵانی کوردمـان بچـینەوە، ئـەو راسـتیـیەمان بـۆ دەردەکەوێـت، کە لە منـداڵییەوە دەستیان بە نووسینی هـۆنـراوەی ئاسان کـردوون.
مرد و جانمرد
آزاد کریمی
داستان تولد ماردوخ یا جانمرد از این قرار است که ئوتوش یا آتش ایزد نگهبان خورشید فرزند شاماش یا چشمه آب روان ایزد نگهبان ماه در برج دوازدهم که نشانی تهشوب ایزد رعد و برق است با کمک انکی ایزد نگهبان کوهپایه ها، انلیل ایزد نگهبان ستون باد و هانه ایزدبانوی نگهبان پاکی آب و نرگال ایزد و دوموزید تحت نظارت آنو و با اراده ی خدای خالق ماردوخ ایزد نگهبان طبیعت جاندار را به دنیا آوردند.
شوناسی گۆڕستان
هاوڕێ نەهرۆ
دیارە ئێمە وەک گریمان قسە دەکەین بەڵام گریمانەکانیش بەشێوەیەک لە شێوەکان پشت بە زانستی کارەبایی و موگناتیسی و لوژیکی دەبەستی، بۆ نموونە لەڕوانگەی ئەم زانستەوە، روح بریتی یە لە تەوژمی کارەبا، هەر یادەوەرییەکی زیندەوەر مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ بگرە رووەکیش یادەوەریی هەیە، ئەم یادەوەریی یە دەکرێ وەک جیهازێکی تەلەفونی دەستی ژمارەی دیاریکراوی بۆ دابنرێ، لەکاتی لە ژیان دایە بەپێ ئەو ژمارەیە کونتاکت و تەماسی ناردن و وەرگرتنی هەیە، ئاکام کایەی تەلەپاتی ئەنجام ئەدا، بەم شێوەیە بەهرەمەند ئەبێ لە زانیاری و وێنەو ئایکونی یادەوەرییەکانی دیکە لەگەڵ یادەوەریی سروشت کە کانگای سیمبولی زانستی و زمانەوانی و فیزیاوی و کیمیاوییە، ئەم روحە کە لای ئێمە پێناسەکەی تەوژمی کارەبایە لە جەستە جیا ئەبێتەوە بەڵام نامرێ.
لەگەڵ دەریا
فەڕۆخ نێعمـەتپوور
پاڵ دەکەومەوە. کۆمپیوترەکەم دەخەمەوە سەر سینگم، بە بێ گوێدانی ئەوەی کە چەرەساتەکە هەڵدەوەرێتە سەر سینگم دەست دەکەم بە خواردنی و، بەلاچاویش لەکاتێکدا یاری شەترەنج دەکەم و جارجارەیش لاچاوێکیشم لە سەر وتاری فەلسەفی و سیاسی و هەروەها چیرۆکە، لە فیلمەکەیش دەڕوانم. 'هیچ' لەو دیو پەنجەرەکەوە دەستێکم لێ رادەوەشێنێ و بزەیەکی تاڵ لێوەکانی دەتەنێ. ئەو دەبێ چاوەڕوان بێ. ئەو دەبێ رەنگە تا چەند کاتژمێرێکی تر لە باڵکۆنەکەوە لە دەریا بڕوانێ.
هەلایل
شەهلا نووری
بۆیە لە دڵەڕاوکێن
دارای چاوی ڕاوچی شەوان!
لەڕۆژدا لەوێ خۆتان دەشارنەوە
لە درزی دارەکان چێژ وەردەگرن بۆ
فێنکی هۆنکی
تیشكه پڕهكان
سەباح رەنجدەر
به دیواری ژوورهكهمهوه وێنهی قالهمهڕهم ههڵواسیوه
چهناگهی خستووهته سهر شمشاڵی
مردنیش دهستی لێ بهرز كردووهتهوه
ژمارهی كونهكانی بیرچووهتهوه
له كامیان شهیتان دهردهكرێ
له كامیشیان خوداوهند دێته ههناسه و ئاوازیهوه
تایبەتمەنـدییەکانی پاڵەوان لە چـیرۆکی منـداڵان
رەزا شوان
منـداڵ بە سـروشتی، بە دوای پاڵـەوانە دڵخـوازەکەیـدا دەگەڕێـت، کە وەک نمـوونەی خـۆیەتی. سـەرسـامی کەسـایەتی و رەفـتارەکـانیـیەتی. لاسـایی کارەکـانی و شـێوازی جـووڵـە و قـسەکـانـیـشی دەکـاتـەوە. تەنـانـەت ئـەگـەر چـیرۆکـەکـان لـە جـیهـانـێکی ئەندێشەیی و فانتازیشدا رووبـدەن. پاڵەوانی چـیرۆک، وەک هـێزێکی پاڵنەری پشـت چـیرۆکەوە کاردەکـات. زۆر جـار منـداڵ پەیـوەنـدیی سـۆزداری، لەگەڵ پاڵـەوانەکـەدا دروسـت دەکـات. پـاڵـەوان لـە چـیـرۆکـێکـەوە بـۆ چـیـرۆکـێکی دیـکە، بـەپـێی ئـەو کۆنتێکست و مانا و مەبەستەی کە چیرۆکەکە هەڵیدەگرێت، رەنگە جیاوازی هەبێت.
صفحه6 از439