لەو رۆژەوە کە تۆ ھاتی
رەسوڵ سەفەریانی
با بزانی خوێنخۆری هار
ئێمە وەکو گیای بەهار
پتەوتر و بەهێزتر و چڕتر دەبین
بە کوشتن،
بە پەت، بە بەند، بە سێدار
ئهسڵی مهسهلهكه
نەژاد عزیز سورمێ
پرسیار لهوهدایه، سووننهتی گۆڕانكاریی و شهیدایی بۆ قوربانیدان و ماندوو بوون دهخوازێ بۆ ئهسڵی مهسهلهكه بێ كه نیشتمانێك ههیه لهسهرووی ههموو شتێكهوهیه. ههموو شتێك، ئهو نیشتمانهی ههمیشه به ماندوو بوون و شهیدایی ههژارانهوه ماوه و دهمێنێ ئهگهر چی له (ساتهوهخته شاد)ـهكاندا لهبیر دهكرێن.
دیوی پوزەتیڤی پەیامی ئاینی
هاوڕێ نەهرۆ
لە ڕاستی دا خۆپاکردنەوە بە ئاو مرۆڤ ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوێ لەرووی سایکۆلۆژییەوە کاتێ مروڤ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوی مروڤی خودخواە و ئیگۆئیست لێ دەرناچی هەر بۆیە لە ئاینی مەسیحی دا ئیش لەسەر مروڤی ئیگوئیست و ئیندیفدویل و تاکگەرا دەکا، بەڵام لە ئاینی ئیسلام دا ئێش لەسەر کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەکا بۆ نموونە ژیانی کۆلەکتیڤ لە نێو کۆمەڵگای ئێسلامی باوە. لەوانەیە لەم رووەوە سەرکەوتووترە.
خوێنـدنەوەیەک بۆ رۆمـانی ملـوانکەی ئەفـسونـاوی
رەزا شوان
زمـانی رۆمـانی ملـوانکەی ئەفـسووناوی، زمـانێکی ئەدەبی کـوردی، پەتی و سووک و ئاسـان و شـیرینە، وشـەی بێـگانە و نامـۆی تـێـدا نیـیە، رسـتەکـان کـورتـن و خـوێنـەر هەناسەسوار نابێت. بە وردی پەیـڕەوی شوێنی دروستی خاڵـبەنـدییەکانی کـردوون. بۆ تەکـنیک و شـێوازی داڕشـتنەکەی، گونجـاوە بـۆ قـۆنـاغی هـەرزەکاری. ئـەم هـەمـوو خـاڵ ئەرێنیانە، بۆ بە تـوانـایی و شارەزایی و ئەزمـوونی چەند ساڵەی مامۆستا ئەمین محەمەد لە زمـان و نووسـینی بـواری ئەدەبیاتی منـداڵان و هەرزەکـاران دەگەڕێتەوە.
ئێوارانە ٥٩
سەردار جاف
ئەم ئێوارە هەتاکو دێ
تاريکی خۆی دوا دەخات و
حەشاردانی خۆر ون دەکا
شەوێ لە رۆژانی رابردووی من دەچێ
دوو برا بوون
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەناو بستێک خۆڵەمێشی گەرم و ئاگریندا خەریکی پیاسەم. بنی پێم دەبرژێتەوە. بە دارێکی گۆچان ئاسا خۆڵەمێشەکە وەردەدەم. بە ژنان و کچانی ئاوایی کە لە سەر بانەکان ریزیان بەستووە و، سەیری دیمەنی بەردەمیان دەکەن دەپرسم داخۆ کەسێکیان لێرە نەبینیوە؟ دەڵێم داخۆ هیچ باڵندەیەکی کۆچەری لێرەوە لەم رۆژانەی دوواییدا نەفڕیوە؟ کەس وەڵام ناداتەوە. کوننەپەپوویەک لە تاقە ماڵی رووخاوی پشت ئاواییەوە دەخوێنێ کە وازبێنە گەمژە... ئێرە کۆتایی جیهانی پرسیارە!
خوێندەوەیەک بۆ ڕۆمانی (بەڕێگاوە)
سهروهر حمدامین حاجی
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە من وای بۆ دەچم کەوا نووسەر بەشێکی ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکەی پێشبینی بۆ کردووە ڕوو بدەن، هەر لەبەر ئەمەش بێت ڕۆمانەکەی ناو نابێت بەڕێگاوە، ڕەنگە مەبەستی بێت بڵێت ڕووداوەکان بەڕێگاوەن، یاخود دەشکرێ پێمان بڵێت هەموومان وەک نارسیس لە هەمان ڕێگاین .ڕۆمانەکە وات لێدەکات خۆت لێ ببێت بە نارسیس، یان هەموومان نارسیسێکین و لەو ڕێگایەى ژیان لە ڕێکردن داین.
سێ شیعر له (مەناهل ئەلسەهوی)یهوه(*)
و: نهژاد عزیز سورمێ
هەمیشە زانیومانە
شتێك لە ملدا هەیە
لێی دەترسین
نابێ لە پەتی لوولدراو
نزیك بینەوە
صفحه8 از417