رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە نێوان ئاسۆیی و ستوونی دا
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوەی پێشتر باسمان کرد پێشەکی یەکی پیویست بوو تا قسە لەسەر هێڵی ئاسۆیی و هێڵی ستوونی بکەین لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا دا، لە راستی دا رۆژهەڵات ئیش لەسەر کومەڵگا دەکا بەشێوەیەکی ئاسۆیی، بەشێوەی گروپ و کومەڵ تیایدا مرۆڤەکان تایبەتمەندیان رەچاو ناکرێ، ڕای گشتی یەک ڕەنگەو زاڵە بەسەر زەینی گشتی دا، ئەگەر زۆرینە بریاری هەر دیاردەیەک بدا، کەس نییە نارەزایەتی دەرببرێ، کەس نابینیەوە دژ بە بریاری باوو سەردەست ناڕەزایی نیشان بدا، لێرەدا لەم جۆرە کومەڵگایانە چەمکی مێگەل بەرهەم دێت کە چەمکی مێگەلیش بەرهەم هات دەستپێشخەری تاک ون ئەبێ، ئایدیای تێکرای ڕەنگەکان بە ڕەنگی پەلکە زیڕینەوە جێگای بەتاڵ ئەبێ، تیایدا کومەڵگا بەلەنگی دەچێتە پێشەوە.
سیاە ـ سفید
فرخ نعمت پور
دوبارە بە عکس روی دیوار خیرە می شوم. راستی مو فرفری کجا رفت؟… راستی از آن سالها چە ماندەاست؟ و خیلی سریع بە این نتیجە می رسم کە هیچی بجز همین عکس سیاە ـ سفید. و بیرون پر از رفقای آلودە بە رنگی است کە دیگر مثل سابق نیستند. یعنی با اینکە رفیق اند، اما دیگر رفیق نیستند! شاید بە این دلیل کە آلبومهایشان پر از عکسهای رنگیە، و خودشان با اینکە سیاە ـ سفید بودند، اما رنگی شدند. و کسی از رفقای سیاە ـ سفید رنگی شدە، در خانە ما را نمی زند تا حداقل با هم پیالەای عرق بزنیم، آرە با هم بە یاد سالهای دور سیاە ـ سفیدی!
شانۆی حەز
دڵکەش قادر
شانۆی ئێمە
خەیاڵێکە نە کۆتایی و نەگەیشتنە سەرەتای دیارە
من نەبووم کە درامای حەزی تۆی خاڵی نەکردبێتەوە
تۆ نەبووی کەسینەمای دڵم نەتخستبێتە سەما،
تۆ لە توێشووی دوو گۆی سەربەمۆرمت خوارد و
خاڵیبوونەوەت فڕێدایە ئاوی کانی منەوە.
چەمکەکانی (گومان و پرسیار و پارادۆکس)
ناڵە حەسەن
ناکرێت بە فلان و فیسار شاعیر بڵێین گەیشتوونەتە (لوتکە) یان لە لوتکەی داهێنان دان، داهێنان لوتکەی نییە، گەیشتنە لوتکە لە داهێنان بوونی نییە چونکە مردن هەیە، مردنیش وەستاندنی پڕۆژەکانی بوون و داهێنانە! بەڵگەش بۆ ئەو قسەیەم گەر (ناڵی و گۆران و شێرکۆ بێکەس) لە ژیان مابان دڵنیام داهێنانی گەورەتریان پێشکەش دەکردین، گەر (شەیکسپیر و دەستۆفسکی و فروغ) لە ژیان بەردەوام بان دڵنیام داهێنانی گەورەتریان دەکرد، بۆیە نە ئەمانە و نەهیچ نووسەر و شاعیرێک ناتوانن بگەنە لوتکە.
رۆژێک پێکەوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەوەی وا منداڵترە، دەستی دەکا بە کەپری چاوەکانی و هەوڵدەدا تا چاو بڕدەکا لە دیمەنەکەی بەردەمی خۆی بڕوانێ. یەکەم جارە دەگاتە ئێرە و لێرەوە سەیری سروشت دەکا. هەموو شتێک چەند کتوپڕ جۆرێکی تری لێدێت. بێکۆتایی وەک رۆحێکی سامناک و لە هەمان کاتدا سەرنجڕاکێش بە دەروونیدا دەچێتەخوارەوە. ئەوی تر دەڵێ چۆنە، ها پێت چۆنە… خۆش نیە… جوان نیە؟ ئەم جارێکی تر چاو بە دیمەنە بێکۆتاییەکەدا دەگێڕێتەوە. ئەوسا بێ ئەوەی جواب بداتەوە تەنیا لێی دەڕوانێ. ئەویش کە وەک بڵێی بۆی گرینگ نەبووە وەڵامی بدەنەوە یان نا، بە دەنگی بەرز دەڵێ مەحشەرە… مەحشەر! من کە قەت لێی تێرنابم! گەر بە من بێت هەر ئا لێرە لەسەر ئەم بڵینداییە خانوویەک درووستدەکەم و، بۆ هەمیشە لێرە دەژیم. چی لەمە خۆشتر!
چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا
رەزا شوان
رەگ و ریشەی ئەدەبی منداڵان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. لە سەرەتای سەردەمی ئەدەبی منـداڵانـدا، کـتێبی تایبـەت بە ئەدەبی منـداڵان نەبـوو. بە پێـشکەوتنی مرۆڤ لە هەمـوو بوارەکانی ژیاندا، ئەدەبی منداڵانیش لە هەموو جیهاندا، گەشەیکردن و پێشکەوت و بـوو بە لـقـێکی سـەرەکی لە ئـەدەبی گـشـتی و بە ئەدەبێـکی تایبـەت بە منداڵان. لە نووسینێکی پێشترمـدا، باسی مێژووی ئەدەبی نووسراوی تازەی منداڵانمان کـردووە کە لە سەدەی حەڤـدەمـدا، بۆ یەکـەم جـار لە وڵاتی فەرەنسادا سـەری هـەڵـدا.
ئیتر قەدەغەیە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حەمامەکە هەر هەمان بوو. لە حەوت رۆژی حەفتەدا شەشی هی پیاوان بوو و، رۆژێکیش بۆ ژنان. چەند خەڵوەت دەهاتە بەرچاو. نە دەنگی قاو و قیژ و، نە تەقە و رەقەی جامۆڵکە و، نە شڵپ و هووڕی بێ پسانەوەی ئاو. تەنیا مشت و ماڵی کیسەکێشەکە جاروبارە کە دەیکێشا بە شانی مشتەرییەکەیدا دەنگی دەدایەوە. منداڵیش نەدەبینرا. کیسەکێشەکە، کە زۆر میهرەبانانە لەگەڵ باوکم دەدوا، هەر دووکمانی شۆرد. پاشان لە نمرەیەکدا ئاومان بە خۆماندا کرد. لە کۆتاییدا حەمامچییەکە دوو فۆتەی بۆ باوکم هێناو، خاولییەکیش بۆ من. فۆتەیەک بە شانیدا و ئەوی تریش بە ناو قەدیدا. من کە یەکەم جار بوو ئەو هەموو جەستە رووتەی پیاوانم دەبینی، لە تەواوی ماوەی حەمامەکەدا تەنیا لەوانم دەڕوانی و زۆر ئاگام لە شتی تر نەبوو. حەمامی پیاوان چەند بێدەنگ و جەستەیشیان چەند تووکناوی و ناشیرین دەینواند!
صفحه10 از402