چۆن فهناتیکێک دهرمان دهکرێ
لە سویدییەوە رەسوڵ سەفەریانی
شەڕی غەززە جارێکی تر کێشەی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکانی هێناوەتەوە بەرباس. ئەوەیکە سەرچاوە و هۆکارەکانی ئەم شەڕە چین و بۆ شەڕ کۆتایی نایەت، دەکرێ زۆر شت بن. عاموس عوز نووسەری کۆچکردووی ئیسرائیلی لە روانگەیەکی دیکەوە سەیری ئەم کێشەیە دەکا و، هەوڵدەدا بە شیکارییەکی ورد رێگاچارەیەک بۆ ئەم کیشە لەمێژینەیە بدۆزێتەوە. ئەم کتێبە لەوە پێش لە سایتی قەڵەم بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی گرینگیی باباتەکە و شەڕی ئەمجارەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، وامان پێ چاک بوو وەک سایتی قەڵەم هەندێ لە بەشەکانی ئەم کتێبە سەرلەنوێ بڵاوبکەینەوە.
دەرفەت
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چەند رۆژ دوواتر لەهەمان وێستگە سواری هەمان پاس دەبمەوە. ئەمجارە قژزەردێکی چاوشینە. لێی ورد دەبمەوە. بڕواناکەم بۆ جارێکیش لە ژیانیدا بیری لە وەرگێڕانی کتێبێک کردبێتەوە. دڵنیا لەوەی قژزەردە چاوشینەکان، بەتایبەت شۆفیرەکانیان، خەون نابینن و مەترسیی جەڵدەیان لەسەر نیە، سوار دەبم. ئەگەرچی زۆریش گرینگ نیە. کلیساکەی ئەوبەری جادەکە، ئەوەندە ترسناکیش نیە کە سەرەتا دەینواند.
له بیرهوهری ڕۆژنامهنووسێكی عێراقی دا
نهژاد عزیز سورمێ
بهههرحاڵ وهك له بیرهوهرییهكانی سویدیدا خوێندمهوه ناوبراو - میری لیوا جهعفهری عهسكهری »وای نووسیوه" لهسهردهمی دهسهڵاتی نیشتمانیدا دهستی بهسهر زهوییهكی گرانبههای كهناری دیجلهدا گرت له باشترین شوێنی بهغدا له گهڕهكی عیوازییه. ئهو زهوییه دیاره ئهمیری بووه (مڵكی دهوڵهت) میری لیوا عهسكهری دهستی بهسهردا دهگرێ و قهسرێكی گهوره بۆ خۆی لهسهر دروست دهكا كه بهسهر دیجلهدا دهڕوانێ »موبارهكه«، ئهوهشی لهبهری دهمێنێتهوه به نرخێكی له مستهحهق پتر دهفرۆشێتهوه دزهكانی تر!
ئێوارانە ٥٢
سەردار جاف
لە باغی ئيشق تۆراو و تووڕدراوم
ناگەڕێمەوە سەرە رێ
نازانين کەنگێ دێينەوە
ئاشوبێکی وا خوڵقاوە
نە ئەو کراسی خانمێ دەلەرێنێ
نە من ئيتر دەبمە خەرمان بۆ ئەو مانگە
چاپی رۆمانی فڕینی پردەکان
ئەم ڕۆمانە بە شێوە و تەکنیکی جیاواز و تایبەت بە ڕۆماننووس نووسراوەتەوە، ڕۆمانی فڕینی پردەکان، ڕۆمانێکی فرە ڕەهەندی سادیستی، مێژویی سیاسییە، دەروونی و فەلسەفیی عرفانییە، کە تێیدا کوشتن و دەسەڵات و ململانێی مانەوە، پێکهاتەی سەرەکی ڕۆمانەکەیە. هەروەها باس لە دروستبوونی میتۆلۆژیا و ئایینێک دەکات، کە دوای کۆتای هاتنی ئاییەنەکان بەناوی ئەهلی حەق و کتێبی قینات کە لە سێ لەوحەکانی سوور و ڕەش و شین، پێکهاتووە و هێمان بۆ فەلسەفە و سیستەم و دەسەڵات.
ئەندێشەکانی هانا ئارێنت (٤)
موحسین ئەمینزادە
دەشڵێت ڕەنگە حکومەتی تۆتالیتار لەو شوێنانە سەرهەڵبدات کە جەماوەر هەبن کە ئامادەن یان تامەزرۆی کۆکردنەوەی سیاسی خۆیانن. ئێمە پێیان دەڵێین "جەماوەر"، کاتێک ئێمە تەنها لەگەڵ ژمارەکان، بێ هەستی، یان تێکەڵەیەک لەم دووانە ڕووبەڕووین. مرۆڤەکان دەبنە ژمارە. ئیتر تاکه کەس گرنگ نییە. جەماوەر ئەو کەسانەن کە ناتوانن له ناو ڕێکخراوه که لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش جێگیرن- وەک حزب و سەندیکا و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان - سەرنجڕاکێش بن. لە ئەنجامدا زۆرێک لە کەسانێک کە بەلای بزووتنەوە جەماوەرییەکاندا ڕاکێشراون، ئەوانەن که لە بنەڕەتدا بێ هەستن و پێشتر کەسانی سیاسی نەبوون، پێشتر هەرگیز نەچوونەتە سەر سندوقی دەنگدان.
پری دریایی
فرخ نعمت پور
و ناگهان صدای عجیبی بگوشم می رسد. در آن صبح زمستانی. می شناسمش! با اینکە هیچوقت آن را از قبل نشنیدەام، اما بازش می شناسم. صدای پری دریایی. از قصەهای مادر بە یادم ماندەاست، و یا شاید از کتابهای دوران کودکی. البتە از من نخواهید کە چگونگی اش را برایتان تعریف و توصیف کنم.... کە نمی دانم. تنها اینکە می دانم این نغمە یک پری دریایی است. و اینکە یک پری دریایی در میان جنگل در یک صبح زمستانی سرد چکار می کند،... بماند.
مرواریەکانی شیعر، یان قەزوانە پووچەکانی پەخشان
لەتیف بێوار
وای دەبینم دەبوو بۆ تەبایی و گونجانی مانا کە سیفەتێکی ئەرێنی و نەرێنی لە پێش دواکۆپلەدا هێناوە(ئاو/ئاسن) دەبوو لەبری خوێن بۆ نموونە ئەسرینی دانایە نەك (خوێن و قاقای مس) کە هەردووکیان نەرێنین. جگە لەمەش دژبەرییەك هەیە لە نێوان ئاوی ناونیشانەکەو کە توڕەبوونە لێی و ئاوی ناو دەقەکە کە سەرچاوەی دادوەری و پێکهاتەی بەژنی ژنە وەك دەڵێت: لە باران باڵای ژنێک دروست دەکەم بە ویژدانەوە دەبێت ئەوە بڵێین کە زمانی ئەم شیعرە لە هەموو ئەوانی تر تۆکمە ترو وێنەکانی شیعریترن، هەرچەندە هیچ دەقێك بێ کەموکورتی نابێت بەڵام ئێمە بە بەراورد بەوانی تر باسی لێ دەکەین.
صفحه2 از403