گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە بێدەنگی لە تەنیشتی خۆمدا دانیشتم. دەمزانی رازیکردنم مەحاڵ بوو. خۆم خۆم دەناسی. یان 'خۆم' کە ئەو بوو خۆمی دەناسی. سەرسوڕماو لەوەی کە مرۆڤ دەتوانێ دوو خۆم بێت، لە پەنجەرەکەوە کە وەک دەسماڵی گەردنی شاگردەکە پیس و چڵکن و رۆناوی بوو، لە دەرەوەم رووانی. پۆلێک چۆلەکە سرک سرک دەنووکیان لەو وردەنانانە دەدا وا بە هەر هۆیەک لە پەنای دیواری گاراژەکە کەوتبوون،... دیوارە پیس و چڵکن و رۆناوییەکە دەڵێم. ئەوسا بینیم نەفەرێکی تر سوار بوو. پیرەمێردێک بوو بە بوخچەیەک بە دەستەوە. توند توند گرێی دابوو. مشتە رەگاوی و سیسەکەی وەک پەتی سێدارە لە گرێکە ئاڵابوو. دووای کەمێک چاوگێڕان درێژەی بە رێگادا و لەسەر کورسییەکەی پێش خۆم و خۆم دانیشت.
دهنگێکی نوێخواز لهناو بێدهنگیدا
سامی شۆڕش
توانی شتێکی زۆر گەورە بکات، ئەویش ئەوەیە، بێگومان شێرکۆ و حوسێن عارفیش پێیان کرا، بەڵام جەلال زۆر بەزەقی توانی بیکات، تێکەڵاوکردنی تاقیکردنەوەی تازەگەریەتی لەناو عەرەب لەگەڵ شیعری کوردیدا، چونکە جەلالی میرزا کەریم لەناو رۆشنبیرانی عەرەبدا بوو، زۆر ئاگاداری تاقیکردنەوەکانی ئەوان بوو، زۆر ورد و وردەکار بوو، بەدواى کار و داهێنانیانەوە دەچوو، دەیزانی وردەکارییەکانی تاقیکردنەوەی نوێخوازی لەناو شیعری عەرەبیدا چییە و چی نییە، بۆیە ئەو ئەزموونەی بەشێوەیەکی زۆر کوردییانە دەگواستەوە ناو شیعری نوێی کوردی، ئەوەش تایبەتمەندییەکی جەلالی میرزا کەریم بوو.
گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان
رەزا شوان
لێکـۆڵـینەوەکـان ئەوەیـان سەلـمانـدووە، کە منـداڵانی گـۆشـەگـیر، کە هـاوڕێیـان نییە، هەمیشە هەست بە کەم متمانە بەخـۆبـوون دەکەن. سەرەڕای ئەوەی کە لە داهـاتوودا تووشی ئەقـڵی و سـۆزداری و خەمـۆکی دەبـن. (پـۆل سـوارتـز) دەڵێـت:"زیـاتر لە نیـوەی ئـەو منـداڵانـەی، کە بۆ پـزیـشکی دەروونی دەنـێرێـن، بۆ چارەسەری کێـشەی رەفـتاری سـۆزداری. لەوانەن کە هیچ هـاوڕێیەکیان نییە یا بە زەحمـەت دەتـوانـن تـێکەڵ منـداڵانی هـاوتەمـەنیـان ببـن."
گۆڤار و رۆژنامه
نهژاد عزیز سورمێ
ئهگهر بێینه سهر كرۆكی ناوهرۆكیش ئهوهی لهسهر گۆڤاره، لهسهر ڕۆژنامه نییه و پێچهوانهكهشی ههر ڕاسته به نموونه توێژینهوهی تایبهت به ئهدهب و زمان و مێژوو ئاركیۆلۆژیا و فهلسهفه و كۆمهڵناسی و قانوون و زانستیی دیكه كه زۆرجار دهبینین گۆڤاری تایبهت بهخۆیان دهبێت ئهمه له ڕۆژنامهدا پهسند نییه و ناشكرێ، (مهگهر ههندێ ڕۆژنامه لاپهڕهی تایبهتی بۆ تهرخان بكهن) ئهگهرچی ههندێ لهو بابهتانه ڕهنگه له گۆڤاری سیاسیی گشتیشدا جێگایان بێتهوه، بهڵام لهههمان كاتدا ههندێك لهوانهیش دوورنییه له ڕۆژنامهدا بایهخیان پێ بدرێت بهتایبهتیش له ههندێ ههل و مهرجی پێویستدا.
ئێوارانە ٣٨
سەردار جاف
هەتوانێ لە تەک شنەبايەکی دەم فايخنەوە هەڵیکرد و بوومە پەڕەسێلکە و کوليتەيەکی پيرۆزيم / دەکردە هێلانە و ئەويش لێم ياخی / شەکەتيم لە ريزبەندی پەنا و پەسيوی رێچکە رێدا / بە زەييەکانی ئاوێزانم ببوو / بوخچە ماچێکی رەنگاورەنگی بن سێبەری گەڵاڕچيوەکانی زمستانی پێدامەوە / پەنجەکان ئاوێتەی يەکدين / بە فڕکردنی قاوەوە مژول / نيگاکان لە بەر پەنجەرەی دەرياکەوە پشوو دەدەن / هەروەک چۆن ڤۆڵتێرس چيرۆکەکەی نووسيەوە
ئەزمون و شێعری بێگەرد
ناوی کتێب: ئەزمون و شێعری بێگەرد
بابەت: گوتار و بیروڕای ئەدەبی
نووسەر: سەباح رەنجدەر
لێرە دایبگرە
لە دەرگای نەدا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام رۆژان و ساڵان تێدەپەڕن و، غەفور بەردەوام دەست بە ردێنی سپیدا دێنێ و پرسیارێکی تری لە مامۆستا هەیە سەبارەت بەوەی چۆن چۆنی دەتوانێ رەزایەتی ژنەکەی بۆ ئەم کارە خێرە مسۆگەربکات، بەتایبەت کە ئیستاکە تەواو دڵنیایە لەوەی هۆکاری سەرهەڵدانی ئەشقی ئەو لەیەکەم رۆژەوە بۆ پەروانە مەرگی کتوپڕیی لەتیفی برای بووە کە هەر لە ئەزەلەوە لە بەرنامەی خودادا بووە،... ئەو چارەنووسەی هەر لە کاتی لەدایکبوونییەوە نووسرابوو؛ بەڵام چی بکا کە ناوێرێ باسی بکا. غەفور دڵنیایە بەهۆی دڵ و دەروونی پاک و خواپەرستیی لەڕادەبەدەرییەوە، خوا ئەوەی وەک رزگاردەرێک هەر لەو کاتەوە دەستنیشان کردبوو،... ئا، هەڵیبژاردبوو،... بەڵام چ بکا حەلاوی ژنی قەت قەت لەمە تێناگا... یەعنی نایەوێ تێبگات... قەت قەت!
کوردستان لە هۆنراوەدا
رەزا شوان
زۆرن ئەو هـۆزانڤـانانەی کە هـۆنـراوە و سـروودیان بۆ منداڵانی کوردمان نووسیون و بەسەر کوردستانـدا هـەڵـیانـداوە. هـۆنـراوە و سـروودەکـانیـش زۆرن. بە زۆریـش ئـەم ژانـرە هـۆنـراوەیە دەچـێتە نـاو چـوارچـێوەی سـروودەوە. بەشێکـیش لـەو سروودانەی کـە هـۆزانـڤـانـانی گـەورەکـان، بەسـەر کوردسـتانـدا هـەڵـیان داوە و بـۆ گـەورەکـانیـان نووسـیون، بۆ منـداڵانی هـەراشـیـش گـونجـاون و بـوونـەتە سـروودی قـوتـابخـانەکان.
صفحه11 از394