فەڕۆخ نێعمەتپوور
کۆمەڵە چیرۆکی 'بەرەو رۆژ' لە نووسینی زیندەیاد دکتۆر مارف خەزنەداریش لەم تایبەتمەندییە بێ بەری نیە. زۆربەی چیرۆکەکان بە جوانی ئاوێتەی کێشە کۆمەڵایەتی، چینایەتی و دەروونییەکانی مرۆڤی کورد لە دوواقۆناغەکانی رژێمی پاشایەتی لە عێراق و بەو پێیە لە هەرێمی کوردستانن و وەک ئاوێنەیەکی باڵانمای ئەو سەردەمە خۆیان دەنوێننەوە. دیارە بە رەچاوکردنی ئەوەش کە چیرۆکێک لەم کۆمەڵەیەدا باس لە رووداوێک لە یەکیەتی سۆڤیەت دەکا. دیارە دەبێ پێ لەسەر ئەوە دابگرین کە لەم کۆمەڵەچیرۆکەدا جیاوازییە چینایەتییەکان بەجوانی دەربڕی جۆری جیهانبینیی نووسەرن سەبارەت بە ژیان.