جەوهەری فەلسەفەی ئیسلامی
دڵشاد کاوانی
سەبارەت بە دەستەواژەی ئیسلام لە زاراوەی "فەلسەفەی ئیسلامی"دا بۆچوونی جیاواز هەیە، هەندێک لە نووسەرانی وەک هێنری کۆربینیش قورئان بە سەرچاوەی سەرەکی فەلسەفەی ئیسلامی دەزانن، دەڵێن کە زۆربەی ئیلهامەکانی لە قورئانەوە وەرگرتووە. یان وەک ئان. لای. ئەو وەک جوولەکە، جولەکەیەک یان مەسیحییەک، هەرچەندە بەرهەمی فەلسەفی عەرەبی بنووسێت، بە فەیلەسووف نازانرێت. لەبەرئەوەی فەلسەفەی ئیسلامی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئیسلامدا هەیە، نەشیاو ناموسوڵمانەکان بخرێتە ناو پۆلی فەلسەفەی ئیسلامییەوە، چونکە ئەوان لە دروستکردنی فەلسەفی خۆیاندا سەرچاوە ئیسلامیەکان بەکارناهێنن.
ئێوارانە ٣٧
سەردار جاف
تەرمێک بووم لە حەپەی سەگوەڕ / مێژوويەک بووم لە هەڵوەرينی ديد و گڕ /کاسە بەتاڵی کەللەسەر / ئەو لە گەڵ ترپە هەنگاوەکانی لەرزين و ترسيدا / لە بن چەکمەی چاوچاوێنی شۆڤێرە بەرەڵاکان هەڵدەهات / بە چەقۆيەکی کولەوە بەربوونەتە وێزەی هەستەکانی و / ترازانی سينەی بۆتە مەرگ و / بە فيڕۆ چوونە بۆ کات
ڕۆژنامهنووسیی وهك...
نهژاد عزیز سورمێ
باس له بهرژهوهندیی نیشتمان دهكرێ، نموونهیهكم لێرهدا دێتهوه بیر له نموونهی ئهو ههواڵانهی ڕۆژنامهنووسێك بێ لهبهرچاوگرتنی ئهو بهرژهوهندیانه ههواڵێكی بڵاوكردهوه لهوهی بهكێشهی (نایجیریا)ی چهندساڵێك لهمهوبهر، كه ڕووكاری داڕشتنی ههواڵهكه لهلایهن ڕۆژنامهنووسێكهوه بوو بههۆی كوژرانی زیاتر له ٢٠٠ كهس و برینداربوونی سهدانی تر. پرسیار لێرهدایه، ئایا ڕۆژنامهنووس له كوێی ویژدان و مهسئوولیهتی ڕۆژنامهنووسیدا ئهو ههموو خهڵكهی بهكوشتن دا؟
ئیسماعیل خهیات
سەباح رەنجدەر
به ناوی دایك و باوكم گهرم دهبمهوه /وێنهیهكی بچووكیانم خسته مهدالیایهكی /شووشهی ڕوونهوه /هێڵی ناو دهستیان دووبارهبووهوه /وهك دوو كهوانهی ڕووبهڕوو حیكمهتێكیان دهستنیشان كرد /دڵت ههڵبگره و له خۆت مهتۆرێ /ڕوونترین شێوازی باڵ له شان ڕوانه
رزگارکردن
رەزا شوان
دوای راگەیـاندنی ڕزگـارکردنی ئەو منـداڵانە، سەرۆکی کۆڵـۆمبـیا (گـوستاڤـۆ پێـترۆ) ئـەو منـداڵانـەی بە "نمـوونەی مـانەوە" وەسفکـرد و پـێـشبینیکـرد کە داسـتانەکەیان "لە مێـژوودا دەمێـنـێـتـەوە" وتیشی:"منـداڵەکان بە تەنیـا بـوون، توانیویانە بە تەنیا بـژیـن.. بە خـۆڕاگـرییان و میهـرەبـانی دارسـتانەکە رزگـاریان بـوو ".
ئێوارانە ٣٦
سەردار جاف
پێکەنينەکانی دوێنێم بە گريانەکانی ئەمڕۆم سڕی / چارۆکەيەک خەمم بۆ هات / لە سندوقی پۆستەکەمدايە / پڕ بوو لە فرمێسک و تاريکی شەهلا / تەنهایی منی پێويست بوو / دەرۆزەکەرێکی دەروازەی دەزووی گرێدانی بووم / شەو منی لە تەليسمی تاريکی ئاڵاند / کەچی گڕوگاڵی گريانێکم بوو / حەسرەتەکانمی بە خۆوە گرێ دابوو
ئاڵای کوردستان
رەزا شوان
گوڵـبژێـرێک لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانـڤـانـانی بواری نووسینی هـۆنـراوە بۆ منـداڵان، دەخـەینـە بەر دیـدی خـوێنـەران، کـە بە شـێوازێـکی سـووک و ئـاسـان و بە زمـانی شـیرینی کوردی بەسەر ئـاڵای کوردستانـدا هـەڵیـانـداوە. هـیوادارم بۆ منـداڵەکـانتـان بیانخوێننەوە. بەشێکی زۆریان شایەنی ئەوەن، کە ئاوازدانەران ئاوازیان بۆ دابنێن و بکـرێـن بە سـروود بۆ منـداڵان. بە تـاک یا بە کـۆمـەڵ منـداڵان بیـان چـڕن.
ئاگر
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە دەرەوە لە دەرگا دەدەن. گەشتی ئیرشادە. پیاوێکی ریشن کە یەکی تر بە چەکەوە لە تەنیشتیدا راوەستاوە، کاغەزێک بە باوکم ئیمزادەکەن. ئەوەیکە کاتێک دەچمە دەرەوە دەبێ جەستەم لەناو ماڵەوەدا بە جێ بێڵم و، تەنیا بۆ خۆم بچم. بە سەرسوڕمانەوە لە خوا دەڕوانم. دەپرسم چۆن؟ خودا بە چاوە پر لە پرسیار و تەژی لە دڵەڕاوکێکانی سەیری بەردەمی خۆی دەکا. پێم وابێ گوتی کە شتێک لە خڵقەتدا هەڵەیە.... ئا هەڵەیە.
صفحه12 از394