دیداری ئولفەت
سەردار جاف
دوور لە دیقەتی زوڵف و چاو، شنەت سوکنایی پەخشەکا
شەوارەی دیداری ترم، لە گوستێکە* چیم دەمێنێ
ھەڵاتووی ئامێزی ئیشقی، تاریکی مۆرانەی جەستە
ئولفەت جەوەنەی پڕ نەبێ، شکستێکە چیم دەمێنێ
چهند شیعرێك له شاعیری گریـكی یـۆرگـۆس سیفیریس
و: نهژاد عزیز سورمێ
ئەوەتا ئێستا مانگێكی نوێ
شەوقی دایەوە
دوورگەی دێرینی جوانی لە باوەشدا
زامدار
خوێنی لەبەر دەڕوا
گەشتێکی ناوخۆ بەرەو خود
د. ئازاد ئهمین باخهوان
سەرەتا شاعیر بیرۆکەکانی بە چەند وێنەیەکی بینراوی بەهێز چێوەبەند دەکات. لەم وێنە هونەرییەدا خۆر هێمای ژیان و وزە و چالاکییە، لە هەمان کاتدا خۆرئاوابوون ئاماژەیە بۆ کۆتایی و نەمان و کپبوون! ئەم بەریەککەوتنە و ماچکردنەی نێوان خۆر و خۆرئاوابوون، ساتێکی پڕ لە بێدەنگی و ئاشتەوایی لەگەڵ فەنا بوون بەرجەستە دەکات! وەک ئەوەی سروشت بە چارەنووسی خۆی ڕازی بێت.
دەریاچە
شەهلا نووری
هاوچەرخی چييە؟ ئەدەبی هاوچەرخ چييە؟
وەرگێران: سەردار جاف
لێرەدا پرسيارێک سەر هەڵدەدات کە ناکرێ خۆمانی لێ قورتار بکەين و گەرەکە بيخەينە ڕوو، ئەويش ئەوەيە چەمکی “هاوچەرخی“ چييە؟ چۆن دەتوانين ئەم “هاوچەرخي” يە عارەبييە دياری بکەين. {بە پێويستی دەزانم بەندە وەک وەرگێڕی ئەم باسە لێرەدا ئەوە بڵێم، ئێمەی کورديش پێويستە پێداگری لە سەر شرۆڤەی دەستەواژەی “هاوچەرخی“ بکەينەوە و خۆ بە ئەدەبی دەورووبەر هەڵنەواسين، کە ئەمە زێتر دەکەوێتە ئەستۆی بيرمەندانی بواری ئەدەبی کوردی و رووبەرووی ببنەوە} تاوەکو بتوانين دەستەواژەی “هاوچەرخی“ مان بگونجێنين.
پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا
رەزا شوان
راستە کە ئامێرەکانی تەکنەلـۆژیا چەکێکی دوو لـوولەن، سوودیان هـەیە و زیانیشیان هەیە، لایەنی ئەرێنی و نەرێنیشیان هـەیە. بەڵام سوودەکانیان زۆرترن لە زیانەکانیان. ئامـێرە تەکنەلـۆژییەکانیش، گیانـلەبەرن نـین، کە لە گـیانـلەبەرێکەوە لەدایک بـووبن. هەر هەموویان زادەی ئەنـدێـشەی داهـێنراو و دروستکراوی دەستی مرۆڤـن، لەلایەن مرۆڤـیشەوە بەرنامەڕێـژ کراون. جـڵەو و کـلیـل و کۆنترۆڵەکانیـشیان، هەر لە دەستی مـرۆڤ دایـە. زیـانـەکـانـیان لە ئەنجـامی بـە خـراپـی بەکـارهـێـنانیـان دایـە. رەنـگە لە سەرەتـاوە منـداڵان زیـانەکانیـان نـەزانـن. بەبـێ تـاوانی بەکاریـان بهـێـنـن.
صفحه1 از440