ناپلیۆن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆری لێیە، بەڵام بێدەنگییەکی سەیر زاڵە. گەشتیارەکان خەریکی وێنە و فیلم گرتن و هاوکات قسەکردنیشن. وەک بڵێی لێرە دەنگ دەمرێ. پاش کەمێک روانین لە ناپلیۆن، لەسەر پلیکانەکانی ناو هۆڵەکە دادەنیشم، بە پێڵاوەکان بە تەنیشتمەوە. نیگابانە قات لەبەرە شینەکان بە وردی لە من دەڕوانن. تێدەپەڕن. زیاتر از گەورەیی مرۆڤێک (جا چ بە باشی یاخود خراپی)، فەزایەکی قورس بەسەر دۆخەکەدا زاڵە. وەک بڵێی زەمەن تووڕەیە لەوەی یەکێک لە بەخشێنەرانی مانا و رووداو بە مێژوو، لێرە بێدەنگ و بێوەی بۆ هەمیشە راکشاوە و وازی هێناوە. لەگەڵ ئەوەی چەند وێنە و چەند گرتە فیلمێکم گرتووە، بەڵام دەیانسڕمەوە. وێنەکان چەند بەدوور لەوەی لێرە راستەوخۆ دەیبینم و، هەستی پێدەکەم خۆ دەنوێنن!
وێـژە و پەروەردەی منداڵان دوو رووی دراوێکـن
رەزا شـوان
مەبەسـتیشـمان لە وێـژەی منـداڵان، ئـەو وێـژە باشـەیە، کـە هـەمـوو تایـبەتیـمەنـدییـە سەرکـییەکانی وێـژەی منـداڵانی لەخۆگـرتـووبـێـت. چـونکە هـەر نـووسـینـێکی لاواز و کرچ و کاڵ لەژێـر ناوی (بۆ منـداڵان) ناچـێتە خانەی وێـژەی منداڵانەوە. منداڵانیش ئەو نووسینانەی بە دڵیان نەبێت و چـێژ و خۆشییان لێوەرنەگرن، بە وێـژەی خۆیان نازانن.
په‌نـجه‌نمایـێـك بۆ ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری
نه‌ژاد عزیز سورمێ
جێی باسه دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دی و لێكدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی شار له لایه‌ن (سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دیی)ـه‌وه، باوه‌كو زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌دی بوو، زمانی ئه‌ده‌بی و هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خوداوه‌ند و په‌رستگاوه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان ده‌خوێندرا سۆمه‌ری بوو، ئێستاش دیقه‌ت ده‌ده‌ین گه‌لێك وشه‌ی سۆمه‌ری هاتووه‌ته ناو زمانی ئه‌كادیمییه‌وه ته‌نانه‌ت زمانی سۆمه‌ری كاریشی كردووه‌ته سه‌ر ڕێزمانی ئه‌كه‌دی
شێوازی ئیشق و گەورەساڵان
لە عەرەبییەوە: شەهلا نوری
بنەمـاکانی نووسـیـنی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان
رەزا شوان
داڕشـتنی کورتە چـیرۆک: لەوانەیە هەر چیرۆکنووسێک، رێباز و شـێواز خـۆی لە گـێڕانەوە و لە نووسینی چـیرۆکدا هەبێـت. بیر لە شـێواز و لە ستایـلی جیاواز و ناوازە بکەنەوە. گـرنگ ئەوەیە کە بە شێوازێکی سووک و ئاسان و کورت و پوخت، بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی و فەرهەنگی زمانیان چـیرۆکەکانتان دابـڕێژن. بە سەرەتایەکی بەهـێز و سەرنجـڕاکێش دەست بە نووسینی کورتە چـیرۆکەکـانتـان بـکەن. لـە هـەر چـیرۆکـێکـیشدا، سەرەتـا و نـاوەڕاست و کـۆتـایی هـەیە. پێـویـستە دووربکەونەوە لە شێوازی کلاسیکی، تەڵقین ئاسایی و وتاربێژی و پەندێری و رێنمایی راستەوخۆ.
هـهواڵـێـک له بووكـنیـیان نییه
نەژاد عزیز سورمێ
دره‌خت،
گه‌ڕانه‌وه چاخی ته‌وته‌مایه‌تی
دارستان
چڵـی هه‌ڵچووی تـاسان دایده‌پۆشێ
زه‌رده‌په‌ڕ ده‌ستی به‌سه‌ر دادێنێ
سرووشت ده‌رمانی سرووشت ئه‌كا
ئاوازێكی نامۆیـه ڕیتمی داد.
یـۆیـۆن لە دوو ساڵـییەوە کەمـانچە دەژەنێـت
رەزا شـوان
یـۆیـۆن لە تەمەنی (٢) ساڵـییەوە، لە ساڵی (٢٠١٤) دا دایکی ئەکاونتی یوتیوبەکەی بـۆ دروستکـرد. هـەر دایکی ڤـیدیـۆکانی کەمانچـەژەنینەکانی لە ئەکـاونتەکەی یـۆیـۆن بـڵاوکـردەوە. کە بە تەنیا کەمـانچـە دەژەنێـت. ئـەو کـلـیـپانەی ئـەوە نیـشان دەدەن کە چـۆن یـۆیـۆن گەشـە دەکـات و دەبێتە شـارەزای کەمـانچـەکـەی. دایکە میهـرەبـانەکەی گەورەتـرین پاڵـپشت و هـانـدەرێتی، لە هەمـوو راهـێـنانەکان و لە کـۆنسـێرت و فـێستـیڤـاڵە مـوزیکـییەکانیـدا، وەک دایک و هـاوڕێیەکی لەگەڵی دایە.
صفحه3 از449