بوونخوازیی سەباح ڕەنجدەر
ڕێبوار سیوەیلی
ڕەنجدەر لە چوارچێوەیەکی هاوچەرخدا تیشک دەخاتە سەر توانای شیعر بۆ گەیاندنی ڕاستییە قووڵەکان سەبارەت بە بارودۆخی مرۆڤ. شیعر وەک ئاوێنەیەک کاردەکات، کە ڕەنگدانەوەی ئەو هەست و ئەزموونە ئاڵۆزانەیە کە بوونی مرۆڤی مۆدێرن پێناسە دەکەن. لە جیهانێکدا، کە بە گۆڕانکاری خێرا و زۆریی زانیاری بارگاوی بووە، شیعر و جیهانبینی شاعیرانە كەشێك بۆ بیرکردنەوە و خۆڕاگری پێشکەش دەکات. ڕەنجدەر شیعر وەک ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێگەیشتن لە قووڵترین لایەنەکانی بوونمان دەبینێت، بەم شێوەیە هاوسەنگییەک بۆ (ڕووکەش) و (کاتی)ی لە کولتوری ئەمڕۆدا دابین دەکات.
داڵغەکانی ئیدان ئامێدی
ئازاد کریمی
تێکستەکانی ئیدان ئامێدی، ئەوانەی وا خۆی نووسیون و ئەوانەی وا لە هەڵبەستوانانی دیکەی وەرگرتوون تێمی کۆمەاڵیەتییان هەیە. ئەوەش زۆر گرنگە. هەڵبەستەکانی ئامێدی "باس کردن"ی تێدایە. گێڕانەوەی خوت و خاڵی نین یان وشەی یەکی بە یەکی نین وا لەبەر ڕێتم یان لەبەر پڕکردنەوەی دێڕی نۆتەکان گوترابێتن یان وەک گۆرانیە فۆلکلۆریک ەکان هەر دووبارە بوونەوەیەک ڕیتم نین و مونوتون نین.
ئیبراهیم باڵدار، مامۆستای وهچه جیاجیاكان(*)
نهژاد عزیز سورمێ
بێ زێدهگوتن، خهڵك و خوایهكی زۆر كه ئهمڕۆ به كوردی دهنووسن و دهخوێننهوه و وتار و خوتبان دهدهن، قهرزاری مامۆستا )باڵدار)ن. كهچی ئهسهف پێش چهند ڕۆژێك مامۆستا لهسهردهمێكدا میللهتهكهی پهرلهمان و حكوومهتی ههیه، به غهریبی و بهبێ دهنگی سهر بنێتهوه بێ ئهوهی كهس باسی بكا. بهداخهوه، وادیاره ئێستاشی لهگهڵدا بێ دۆی داده ههر دهڕژێ و پێ ناچێ تا ئهمڕۆش (دارا) دارێكی دیبێ!
سێ هۆنراوەی ئینگلیزی
لە ئینگلیزییەوە: رەزا شوان
باشـتـریـن هـاوڕێـم پەرتـووکە
ئەمـەش نامـۆ نییە بە لامـەوە
وەک دەرگـایـەکی زێـڕیـنـە
دەمـبـاتـە ئـەو خـاکەی پـێـشـتـر نەچـوومـەتـە ئـەوێ
چـیرۆکەکـانی پـەریـیـەکـم بـۆ دەگـێـڕێـتـەوە
داگیرکردن لە نێوان کوردستان و ئەوروپادا
هاوڕێ نەهرۆ
بەهەرحاڵ داگیرکردنی یادەوەریی و دووچاری نامۆ بوون لەلایەن ئەوروپاوە باشترە لە داگیرکردنی نەرینی ڕژێمەکانی وڵاتانی دراوسێی کوردستان، لەبەر ئەوەی رژێمەکانی دەوروبەری کوردستان روڵە خەباتگێڕەکانمان لە سێدارە ئەدەن، زیندانیان دەکەن، شەڕی قڕکردن و جێنۆساید دژمان بەرپا دەکەن.
خانووی رۆحەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پیتەر بە بێ ئەوەی حاڵەتی نیگا و روخساری بگۆڕدرێ، لێم ورد بووەوە و گوتی بەڵام هاوڕێ گیان بە پێچەوانەی قسەکانت رۆح هەیە و هەر ئا لەم شوێنەی وا ئێمە کاری لێدەکەین هەن! بە تەعەجوبەوە لێم رووانی. سەرەتا لام وابوو گاڵتە دەکا. گوتم واز بێنە پیتەر،... واز بێنە! کوڕە رۆحی چی و شتی چی؟ گوتی وەڵڵا بەڕاستمە. گوتی بەتایبەت ئەو خانووەی رووبەڕوومان. ئەوسا ئاماژەی بە بینای بەشی بەڕێوەبەری کرد کە لە هەر هەموو خانووەکانی تر کۆنتر بوو و، یەک تاقە گڵۆپ چییە ژوورەکانی رۆشن نەدەکردەوە. ئەو بینا سپی رەنگەی وا پەنجەرەکانی بە نیگای تاریکەوە، رەش رەش لە ئێمەیانیان دەڕوانی.
هـیرۆ باجەلان
رەزا شوان
ناوی (هـێرۆ قـادر محـەمەد ئەمـین مستەفـا باجـەلان)ە، لە ساڵی (١٩٧٣) لە شاری هـەولـێری پایتـەختی هـەرێـمی باشـووری کوردستان. لە دایـک و باوکـێکی کـورد و کوردسـتان پەروەر لە دایک بـووە. هـێرۆ منـداڵی یەکـەمی (قـادر مستەفـا) و خاتـوو (نەسرین محەمەد عەبدوڵڵا) یە. سێ برای هەیە، ناویان (هەڵـۆ، هەورۆ، بارزان) ن.
هێرۆ لە ئێستادا تەمەنی (٥١) ساڵە. زمانی فەرمیان لە ماڵەوە کوردییە. بەڵام خۆی و بـراکانی ناتـوانـن، بە پیـتی ئـارامی کوردی بخـوێنـنەوە و بنـووسـن. بەڵام هـێرۆ، بە رێنـووسی لاتیـنی کوردی دەتـوانێـت بخـوێـنێـتەوە و بنووسێـت.
خەرمانی چاوەڕوانیمان
دڵکەش قادر
تۆ بێژە
چۆن قابیل لەمەودای دووریمان دەرکەین
ئەی فیردەوسی من
ئەم باخچەیەی سەر سینەم خەریکە لە دووریت وشک بێت
صفحه7 از431