چهند شیعرێكی دی
و: نهژاد عزیز سورمێ
كه مناڵ بووم
پێڵاوی زۆرم له مزگهوتێ دزین
كه گهوره بووم
مزگهوتم نهدیتهوه
ئاواتی سمۆرەی دارەوان
ماجید فاتحی
لە ناخمدا بیرمدەکردەوە ئێمەی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆمان و بە ناوی پێشکەوتن لەبوارەکانی سەنعەت دا خەریکی دروستکردنی شتی وەک ئاپارتمان، شارسازی، کردنی ئاواییەکان بە شار، زەویخۆری و لەناوبردنی دارستانەکان و سەرچاوە سروشتییەکانین. ماڤی گیانلەبەران و ئاژەڵانمان لە ناو بردووە. روومکردە سمۆرەی دارەوان، پێموت خۆم و مرۆڤەکانی وەکوو خۆم بە شەرمەزار دەزانم.
دەقی تەمەن ٣٧
ناڵە حەسەن
ئەی شۆخ
کە هاتمەوە
قژی خاوی تۆ دەکەم بە ڕەشماڵێک
با کور و کچە عاشقەکانی گەڕەکەکەمان
لە ژێریدا عەشق بکەن
چیرۆکێکی راستەقینە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گوتم ئەوەی لێی دەترسای روویدا... لێمگەڕە خەوەکەت بۆ بگێڕمەوە! هەر بەهەمان پێداگرییەوە گوتی نا، بەخوای نایگێڕیتەوە. گوتی بچۆ دەرێ و شوێنێک ببینیەوە و سێ جار تفی پێداکە! گوتم دایکم کە بەیانیان هەڵدەستا هەمیشە خەوەکانی دەگێڕایەوە. گوتم هەموو شەوێکیش خەوی دەبینی! کەمێک لێم مۆڕبووەوە. پرسی دایکت موسوڵمانە؟ گوتم ئەیچۆن، ئەویش موسوڵمانی چاک. ناوچاوی کرایەوە و گوتی مافی خۆیەتی، ئەوە خودای تەباڕەک و تەعالا ئاگای لێیە، ئەوانە دەتوانن باسی خەوەکانیان بکەن... بەڵام تۆ... تۆ نا. بەخودای دونیا کاول دەبیتن!
نیگا خەیاڵییەکانی چاوەکانم
دڵکەش قادر
خوسان، شێتبوونی دواچرکەی ژیانە
لەنێوان گەمارۆدان و هەڵگۆفین
خاڵیکردنەوەی حەزە
لەنێوان دوو بەرداش و
تێکئاڵانی دوو خەیاڵ.
کۆڕی ئەدەبی
رۆژی ١٣ی مانگی یانوار لە شاری 'لیللەسترۆم' ی وڵاتی نۆروێژ کۆڕێک لە لایەن کۆمەڵەی کلتوریی رۆمەریکە بۆ فەڕۆخ نێعمەتپوور سازدرا. لەم کۆڕەدا ناوبراو قسەوباسێکی لەسەر رۆمان پێشکەش کرد کە لێرەدا گوێتان لە فاییلی دەنگی ئەم کۆڕە دەبێ. دیارە بەشێک لە کۆبوونەوەکە بۆ پرسیار و وەڵام تەرخانکرا کە بەداخەوە بە شێوەی دەنگ تۆمار نەکراوە.
كـۆلاژ له تـاراوگهی شیعردا
نەژاد عزیز سورمێ
بۆ من كۆلاژ، دیوهكهی تری شیعر بووه، بۆیه دهبینی له ڕووی تهكنیكی كاركردنیشمهوه پابهندییهكی ڕۆمانسڕهمزی له تابلۆكانمدا دهردهكهون. من له كۆلاژدا ههست به ئازادییهكی ڕههاتر دهكهم، ههست بهو شێتیهتی و بهو وههمانه دهكهم كهپێموایه كهم و زۆر له ههمووماندا ههیه.
صفحه10 از417