ڕۆژگـاری پـیـاوان
و: نهژاد عزیز سورمێ
ڕووبار شێلووە و وەك شێتان كەفێ دەكا و تیژ تێدەپەڕێ، پردێك هەیە، بەڵام لە گوندییە و بۆ ئێمە نابێ و پێویستە بەهەر جۆرێكیش بێ لێی دوور بكەینەوە. لە خۆمان ڕا نەدی بپەڕینەوە، هەستاین گەڕاینەوە زیاتریش لەبەر ئەوەی چونكە هەردوو یارمەتیدەرەكەمان ڕازی نەبوون بپەڕینەوە، دیار بوو ڕووباریان ترسناك دەهاتە پێش چاو، ئافرەتەكەیش قوڕس بوو و نەیشی دەویست لە خۆڕا خۆی باوێتێ.
بۆچی بوونمان هەیە؟
لە فارسییەوە: موحسین ئەمینزادە
کافکا نیشان دەدات کە پڵینگ خەمی ئازادی لەدەستچووی نییە. ڕەنگە لەبەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەک تێگەیشتنی لە ئازادی نییە و نازانێت چی لەدەست داوە. ڕەنگە ئازادی نەبووبێت تاکو بیری لێبکاتەوە. ئازادیی ئێگزیستانسیالیستی دیارییەک نییە بدرێت بە مرۆڤ، بەڵکو دەبێت کەسەکە خۆی بیدۆزیتەوە. مرۆڤەکان زیاتر سەرسامن بە پڵینگەکە تاکو هونەرمەندەکە. پڵینگیش شتێکە کە ئەوان لێی تێدەگەن، چونکە بوونێک نییە لە دەرەوەی بازنەی بوونی ئەوان. تا کاتێک تێنەگەن کە ئەم ژیانەی ئەوان ژیانیکی ڕاستەقینە نییە، هەرگیز ناتوانن لە هونەرمەندی ناو چیرۆکەکە بگەن.
ئانا پاکـین لە یانـزە ساڵـیدا ئـۆسکاری بەدەست هـێـنا
رەزا شوان
ئانـا پاکـین، لە (٢٤/ گەلاوێـژ/١٩٨٢) لە شاری ویـنـیـپـێگ لە ویـلایەتی مانـیتـۆیـا لە کەنـەدا لەدایکـبووە. بچـووکـترین منـداڵی دایک و باوکـێتی. دوو خـوشک و بـرایەکـن. براکەی ناوی(ئەندرۆ پاکین)ە، بەرهەمهێنەری فـیلـمە. خوشکەکەشی (کاتیا پاکین)ە.
باوکی ناوی (برایان پاکـین)ە. خانەنـشینە. مامۆستای پەروەردەی وەرزشی بـوو، لە قـوتابخـانەیەکی ئامـادەیی کەنـەدا. دایکی نـاوی (مـاری پاکـین)ە، مامـۆسـتای زمـانی ئینگـلیزی بـوو لە نیـوزلەنـدا. ئانا پاکـین ئـەوەی رایگەیانـدووە، کە باپیرانی باوک و دایکی بە رەچەڵەک ئیڕلەندین و بەهـۆی برسێتییەوە، کۆچیان بۆ نیوزلەنـدە کردووە. باوکی بە رەچـەڵـەک هـۆڵـنەدی فـەرەنـسیـیە.
سوفیگەرایی لە نێوان ئاین و هومانیزمدا
هاوڕێ نەهرۆ
نابێ سیمبۆلی ئاینی لە پانتایی خۆی زیاتر بایەخی پێبدرێ، ئەشێ بۆ بەرزکردنەوەی فریکوینسی پەیرەوی هەندی سروت بکرێ بەڵام پروژەی بەرهەمهێنانی سوفیگەرایی لە ئەوروپا لە سەردەمی هومانیزم و گڵوباڵیزم بوونی هەیە و ئیشی لەسەر دەکرێ، فروکەوان و کەشتی یەوان و ئەندامانی ناسا کە دەچنە سەر فەزای دەرەوە هەندێکیان بڕواو باوەڕیان بە سوفیگەرایی سیکۆلارو عەلمانی هەیە، بەڵام ئەگەر فروکە وانێک بە دیوە ئاینیەکەی سوفیگەرا بێت ئەچێ دوعاو پەڕوی موتەفەڕەک هەڵئەواسێ بە کابینەی فروکەکەدا، لەکاتێکدا فروکە وەک دەستکەوت و بەرهەم، بەرهەمی ئەزموونی دەسەڵاتی زانستەو لەسەر شەقامی کهروموگناتیسی ئاسمان بەڕێوە دەچێ، فروکە تەنیا هەڵسانەکەی هەندێ زەحمەتە، هەتا ئەچێتە سەر هێڵی کهروموگناتیسی ئاسمان کە ئاوێزانی ڕاستەڕێ وشەقامی کهروموگناتیسی ئاسمان بوو، ئیدی فروکەوانەکان بە ئاسودەیی لێ دائەنیشن، ئەم دۆخەش لە زانستی فروکەوانی پێ دەڵێن (الارتفاع الذهبي) بەواتای بەرزی زێڕین.
تفەنگێک دەکڕم
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سکی لەبرسانا قۆڕەی دەهات. لە کیسەکەی رووانییەوە کە ئیستاکە بە کەلەکەی خۆیەوە هەڵواسرابوو. بەدەستە خوێناوییەکانییەوە، کە لەبەر لۆمەی هاوڕێکەی رووی نەببوو خاوێنیان بکاتەوە، ژماردنییەوە. ئا، هەشت بوون. داخۆ بەس نەبوو! دەیانتوانی ئیستا دانیشن و بیانبرژێنن و تێری پێ بخۆن. لە هاوڕێکەی رووانییەوە. ئەویش وەک ئەوی بزانێ چ باسە، گوتی دەبێ یەک دوو قشقڕەیەکیش بکوژن، ئەگینا کەمە و تێری پێ ناخۆن. گوتی تازە ئەگەر کۆترێکیشمان بکوشتایە چ باشتر!
ژيانێ لێوانلێو لە گريان
سەردار جاف
کەواتە دەبێت هەميشە لە سۆراغی ئەو گريانە بين کە مەتەڵێکە و هەڵنايەت، دژوار و سەخت و تەنگە، يەکەمين پێپليکانەی ئەم ژيانە ئاوێتە بوونە لە تەک دۆراندۆر دەرباز بوون لە نێوياندا بە باڵا بوونت دەگەيەنێت، مرۆڤ ئەگەر نۆبەرە نەبوو ئەوا هەر لەيەکەم هەناسەدانييەوە ململانێی ئەو ساوايە دەکات پێش خۆی لە دايک بووە ئيرەیی پێ دەبات، جەنگێکی زۆر بچوکی مناڵانەيە لێرەوە بە گوێرەی تەمەن و باڵا بوون جەنگەکان گەورەتر دەبن، ئەمەيش پەيژەيە چۆن تێيدا رزگار دەبێت، شەرێکی قورسە ناتوانێت لە گەڵ يەکێ لە خۆی گەورەتر لەو کاتەدا بجەنگێت، ناچار پێويستی بە سۆزی دۆراندۆرە بەردەوام گريانەکانی پاساوی لاوازی و خۆ خواردنەوەيە دۆراندۆريش لێی حاڵی نين و تێ ناگەن چ ئافاتێ ڕووی تێکردووە.
پرستوهای کوچ
پرستوهای کوچ
آزاد کریمی
این رمان را سال ٢٠٠١ خواندم. در شرایطی پیچیده برای هر دوی ما یعنی من و فرخ نویسنده این
رمان که چند سال پیشتر آن را در جنوب، یعنی کردستان-عراق منتشر کرده بود و توجه نویسندگان
مطرح آن دورە را جلب کرده بود.
بووکە بەمبوڵە
شەهلا نووری
صفحه1 از438