زهوهززهی دهروێـش
له عهرهبییهوه: نهژاد عزیز سورمێ
قسەكانی باپیرم، ئا ئەو قسانەی وای لێ كردم كە خۆم بە ئۆجاغەكەوە بنێم نەبزووم و داوای لێ كردم بە دیار خۆڵەمێشەوە بم! لەگەڵ گەردی بەیانیدا باپیرم لەگەڵ شێخی هاتنەلام دڵی دامەوە، تانەخنكێم و نوقم نەبم و تا دوژمنایەتی كەس نەكەم و لەگەڵ كەس بە داوا نەیێم، هەر بۆ ئەوەی نەوەیەك بۆ باپیرم بەجێ بێڵم پاشان خوای دەكرد سەرم پان دەبووەوە!
ئافرەت وەک هێزی کێشی یادەوەریی
هاوڕێ نەهرۆ
وەک دەڵێن زاناکان زۆربەیان پیاو بوون، ڕەنگە ئەمەش بگەرێتەوە بۆ سیستەمی باتریاکی و باوک سالاری لەلایەکی دیکەوە دەگەرێتەوە بۆ هێزی کێشی یادەوەریی پیاو، وەک پێشتر گوتمان زانیاری و زانست و مەعریفە لەنێو سروشت و گەردوون دایە، تا ئێستا ئەوەی ئاشکرا بووە کە هۆمۆسەکشوەڵەکان، ئەوانەن کە توانای دەرکردنی زانیاری و وردەکاری زانستی یان هەیە لە نێو گەردوون و سروشت، لێرەدا من بەتەواوەتی هۆی ئەم بیرکردنەوەیە نازانم بەڵام ڕەنگە یادەوەریی نیرینە بێ ئاوێتە بوونی لەگەڵ یادەوەریی مێ یەنە، هێزی کێشی یادەوەریی لە رووی فرینکوینسی یەوە بەرزترو باڵاتر بێت، لەوانەیە دژایەتی کردنی ئاین بۆ هۆمۆسەکشوەڵەکان لەو ڕوانگەوە بێ کە ئەوان نهێنی یادەوەریی سروشت و یادەوەریی کەسەکان ئەدزن و ئاشکرای دەکەن و بەشێوەیەکی دی کار لە قەدەری کەسانی دیکە دەکەن، دەسەڵاتی ئاینی نایەوێ پروسەی ژیان لەسەر شەفافیەت و روونی و ترانسپارینت بڕوا بەڕێوە.
رابە
خوناو سماییل
له قهڵهباڵغییهکه دهستێکم له ناو دهستی دایکم بوو، له تیزێکی کراوهی دهرگای ماڵهکهماندا دارتهونهکهی رابه بێ بهن و ریس، بێ هیچ نهخش و نیگارێک، رووت و قووت له دوای نهخۆشیهکهی ئهم دواییهی به لایهک ههڵپهسێردرابوو. هێشتا چاوم لهسهر تیزه کراوهکهی دهرگاکه بوو، که یهک دوو ژنی لایده لاشانێکیان راتهکاندم و پرسیان: ''مهیتی کێیه کیژۆکه؟'' منیش به دهنگێگی زهق و هاوارێک وهڵامم دانهوه و گوتم:: "مهیتی رابهی زڕداکمه!" ئا لهو رۆژهوه رۆحه جوانهکهی ''رابه'' بهشێک له جوانیی بریسکهی چاوهکانمی لهگهڵ جهنازهکهی خۆی بۆ دهڤهری بادینان بارکرد، رۆیی و ماڵئاواییان لێکردم.
چیرۆک بۆ منداڵان
عەلی حەمە رەشید
پێنوسەکەی دیار نەبوو. ئیتر کەوتە بیرکردنەوە وتی باشە ئەو پێنوسەی من دەبێ چی لێهاتبێت! لەم وتووێژەدا بوو لەگەڵ خۆی، لەپڕ دەنگێکی ناسک هاتە بەرگوێی و وتی: لیا لیا دڵتەنگ مەبە، من لێردام. ئەویش تەماشایەکی ئەملاولای خۆی کرد بینی لەسەر ڕەفەی پەرتوکخانەکە لەبەر دەم گۆڤارێکی منداڵاندا وەستا بوو،ئەمیش چوو بۆ لای تا بیهێنێت، بەڵام پێنوسەکە وتی من نایەم هەر بۆخۆم لێرەدا دەبم. لیا وتی ئەی نازانی من پێویستیم بەتۆ هەیە دەمەوێت وێنەی جوانت پێ دروست بکەم .پێنوسەکە وتی: من خۆ هەر بۆ وێنە کێشان دروست نەکراوم.
دەقی تەمەن ٤٢
ناڵە حەسەن
خەیاڵم پڕن لەو شکۆفانەی بەهار بیریان لێدەکاتەوە
ئاوازە سەردولکەییەکانی پەرێزی پشکووتن دەگەنە گوێم
بیری ژێر کەپری هاوینە هێمنە ڕەنگ هێڤیدارییەکانم دەکەمەوە
خۆم و کوپەیەک لە شەڕابی مزر و
دەفتەر و قەڵەمێک و بیرکردنەوەیەکی گەرم و وەرزێک لە میهرەبانی
پڕۆژەی ئاگا
دڵشاد کاوانی
هەموو ئەم پڕۆژەیەش لەسەر شانی برای بەڕێزم سالار عومەر و هۆزان ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت دوو گەنجی خۆنەویست. سەرباری ئەوەی كە توانیویانە دڵی ناسكی گەنجان ڕابگرن. بە دەردەسەریی و دەیان كێشە وگرفتدا تێپەڕین و لێرە و لەوێ پارە و كۆمەك بۆ كتێبیی گەنجان پەیدا بكەن. تەنانەت لە داهاتی كار و كاسبییەی خۆیان مانگانە بڕیك پارە بۆ پڕۆژەكە وەلا دەنێنن و لەسەر دەمی ماڵ و منداڵ و خێزانەكانیان دەگرنەوە. ئەمە رۆحییەتێكە لە بەخشیندا كەم وێنەیە. پڕۆژەی ئاگا تاكە پڕۆژەی ئیسلامییە، كە بە بێ گوێدانە ئایدیا و بۆچوون و یاخود جیاكردنەوەی دەقی ئایینیی و نا ئایینیی، دەرگەیان بۆ بیر و هزری گەنجان واڵاكردووە، بێ بەرامبەر و جیاكاریی دەقەكانیان بۆ بە چاپ دەگەیێنن.
کۆتری فرووزی
شەهلا نووری
كتێبی ڕەخنەیی گرفتی دەق
لە كتێبی گرفتی دەقدا هاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆماننووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.
صفحه1 از436