میشل هوئلبک: پیشگوی انحطاط اروپا
فرید وهابی
آخرین رمان میشل هوئلبک، نویسندۀ پرآوازۀ فرانسوی به اسم "تسلیم*"، قدرت گرفتن یک حزب اسلامی را در فرانسه تصور میکند. این کتاب، وقوع خشونتها و درگیریهای مسلحانه در فرانسه و بلژیک را با لحنی اضطرابآور پیشگویی میکند. اما فراتر از بعد سیاسی، هوئلبک مثل همیشه از فقر معنوی طبقۀ متوسط، فردگرایی بلاهتبار و فقدان هولانگیز عشق سخن میگوید.
تامى وشە / بێ تامیى وشە
محەمەد نەبى
زمان وەک داهێنراوێکى مرۆڤ خزمەت و کۆمەکێکى گەورەى بە مرۆڤ کردووە، وەک ئامرازى سەرەکى دەبینرێت لە پرۆسەى ژیانکردندا؛ بەبێ زمان مرۆڤ توانایى ئەوەى نەدەبوو لێکتێبگات و پەیوەندى پێکەوە بکات و لە هەموو ئاستەکاندا ئاڵوگۆڕ بکات؛ ئەوە زمانە دێت و یاریدەى مرۆڤ دەدات ژیانى خۆى درووست بکات، لێرەوە ستایشکردنى زمان ستایشکردنى بوونە. چونکە هایدیگەر گووتەنى: (زمان، ماڵى بوونە). واتە، بوون لە زماندا نیشتەجێیە. بەڵام مرۆڤ هێندە بوونەوەرێکى ئاڵۆز و فرە رەهەند و پڕ مەودایە، کە زمان بە تەواوى دەرەقەتى نەهێت.
گەڕانەوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جەللاد لە پشت پەنجەرە لێڵەکانەوە لە کاتێکدا لە گەڵ جەستەی ژنێکی سۆزانی کایەی دەکرد، بزەیەک گرتی و سوپاسی خاکی کرد کە دەتوانێ وەها رۆڵی دژبەیەک بگێڕێ. خاکێک کە مرۆڤەکان هەڵکەنێ و لە گەڵ خۆی وەک تۆزی دەم با بیانبا و دوواتریش وەک بەردێک کە لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوار، دیسان بیانهێنێتەوە. جەللاد ئەگەرچی لە سێحری خاک نەدەگەیشت، بەڵام دەیزانی کە بە بێ خاک، گەڕان بە دەوری هەتاودا نەدەکرا و مەحاڵ بوو.
رۆمانى "مایا" حەقیقەتی دەرکەوتنى دواین وەهمى پشت حەقیقەت
بەنگین پیرۆت نورى
ئەوەى لەم رۆمانەدا گرنگە باسکردنى ئادەمە، کاتێک خودا دروستى کرد و فووى ژیانى بە کونە لوتیدا کرد، ئادەم بە دروست کراوەکانى خودا سەرسام نەبو، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئادەم بۆ سەرسام نەبوو؟ ئایا بۆ مرۆڤەکانى دواى خۆى، چ بەخۆى چ بە دروستکراوەکان سەرسامە! ئادەم لەبەرئەوەى سەرسام نەبو پرسیاریشى نەبوو، بەڵام مرۆڤەکانى دواى ئەو نەک پرسیار دەربارەى خولقێنراو دەکەن، کە ئایا ئادەم بە گەورەى دروستکرا یان خودا وا دروستى کرد وەک هەر مرۆڤێک قۆناخەکانى تەمەن ببڕێت؟
دۆستان! فرە خۆشحاڵم
رزگار لوتفی
ئێمەی رۆژهەڵاتی بە گشتی و کورد بە تایبەتی، تا ئاسۆکانمان بەربڵاو نەکەین و نیگامان نەبەینە دەرەوە و لەوێوە خۆمان (نە بۆ دەروونمان) نەبینین ئەستەمە لەم دۆخەی ئێستامان دەرباز بین و لە بەرخۆری رزگارمان بێت؛ واتە دەبێ ژاپۆنیانە لە دەرەوەی هەسارەکەمانەوە بڕوانینە گۆی زەوی و پاشان کیشوەرە(قارە)کەمان و دواتر ناوچەکەو، ئەمجا ژینگەی دەروبەرمان، تا ئەوەی وا هەست نەکەین تەنها ئەم جوغرافیا بچووکەی ئێمە لە جیهاندا هەیە.
لە "ئـــا..س..ن" دا ئاسن هەیە
هاوار محەمە
زێدەڕەویکردن درۆیەک نییە کە شاعیر لەگەڵ خۆیدا بیکات، بۆ نموونە کاتێک یار شاعیر بەجێ دەێڵێت شاعیر زێدەڕەوى لە هەستەکانى خۆیدا بکات، فرمێسکى نە ڕشتبێت و وا نیشان بدات دەریایەک فرمێسکى باراندووە، بەڵکو زێدەڕەویکردن لە شیعردا زێدەڕەوییە لە خودى خەیاڵدا، بەو مانایەى تا خەیاڵ بڕ دەکات شاعیر واقیعەکەى خۆى درێژ دەکاتەوە و تا دوا سنوورى خۆى ڕایدەکێشێت، هەر لەمەشەوە کە شاعیر ئاسن ڕەقتر لە خۆى دەبینێت و ئاویش لە خۆى نەرمتر، یان هەست بە نەرمیى ئاسن و ڕەقێتى ئاو دەکات.
شاکاری بێ نەوایان
یاسین برایم
ناوی پاڵەوانی رۆمانەکە بەدەر لەوەی کە لە ژیانیدا بە چەند ناوێکی نهێنی ژیاوە. دەبینین لەم رۆمانە ناوێکی بە سێ شێوەی جیاواز نووسراوە (ژان واڵژان .ل10، ژان و الژان. ل15، ژان واڵژن. ل17). خوێنەرلەم سێ ناوەی تووشی سەرسورمان دەبێت و چێژی خوێندنەوەی نامینێت و نازانێ کامە ناو دروسترە. ئەو (و) لە نێوان (ژان) و (الژان) هەیە وەکو دوو ناو لە یەک جیاکراوەتەوە، ئەمە دەبوو بە پەیڤی دووەم بنووسرابایە، جارێکی تر هەمان شێوە لە لاپەڕە (18) دووبارە بویتەوە.هەروەها نووسینی وشە بە چەند شێوەیەک وەک (کلیسا_کلێسا .ل19) و (بەلێ _بەڵێ .ل21-22) یاخود بەکارهێنانی پەیڤێکی تر لە یەک لاپەڕەو لە پەرەگرافێکی بچووک وبە سێ شێوەی جوایەز. وەک (گوتی:، کوتی: وتی: .ل22)
وەهمی وجوود (لە وەڵامی کاک عەزیزدا)
فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەک لەم رستانەدا دەردەکەوێ زەین و سەواد و هەستی جوانناسیی کاک عەزیز زیاتر قەڕنی نۆزدەهەمیانەیە. چونکە ئەو نووسەرانەی ئەو ناویان دەبا هی ئەو سەردەمەن (لارنس تەنانەت هی سەدەی هەژدەهەمە!). کەواتە کاک عەزیز زیاتر لە روانگەی رئالیستییەوە (ئەویش ریالیسمی سەدەی نۆزدەوە سەیری رۆمانەکەی منی کردووە). هەڵبەت ئەمەیش جۆرێک لە خوێندنەوەیە. خوێندنەوەیەک کە لە ناو قەبرستانەکانی مێژووەوە سەر هەڵدێنێتەوە و دەیەوێ دیسان وەهمی وجوودی خۆی بسەپێنێتەوە.
صفحه420 از436