جوانی مەرگ لە ئاوێنەی میژوودا
هاوڕێ نەهرۆ
زۆرن ئەو کەسانەی بە جوانی شەهید بوون لەوانە حەمە حەللاق و هاورێیەکانی بە شێوەیەکی تراژیدی، داستانی شەهید بوون تەنانەت بە برینداری بران بۆ سەربازگەی سەلام لە سولەیمانی و کران بە ژیر خوڵەوە، بەڕای من حەمە حەللاق وەک شیوعیەکی کوردی سەربەرز حەللاجی کورد بوو، بۆ هەمیشە یادی گوللە باران کردنی دایکی ( ئایشە گوڵ ) و شەهیدبوونی بەشداری برای و حەمە حەللاق خۆی و هاورێیەکانی لە یادو یادەوەریی کومەڵگای کوردستان دەمێنێتەوە.
گیانبەخـشینی دایکـێک لە پێناوی منـداڵەکەی
رەزا شوان
سەرۆکی تیـمەکە و ئەوانی تری تیـمەکە، ئەم ماڵەیان بەجـێهـێـشت، بۆ ئەوەی خانووە رووخـاوەکانی تر بگەڕێـن. بە هـۆی هەنـدێک هـۆکارەوە، سەرۆکی تیمەکە بە ناچاری گەڕایەوە بۆ خانـووە تەبخـبووەکەی ژنە گەنجە مـردووەکە. جارێکی تریش ئەژنۆکانی دادان و قـۆڵی لـە رێـگەی شەقـە تەسـکەکـانـەوە درێـژکـرد، بـۆ پـشکـنـیـنی رووبـەرە بچـووکەکەی ژێـر تەرمەکە. لە ناکاودا، بە جـۆش و خـرۆشەوە هـاواری کـرد، منـداڵ، منـداڵـێکی سـاوا لەژێـر تەرمـەکە دایە.
شوێنەواری مێژوویی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵانی ساڵ تێپەڕی. ئیستا ئیتر پیاوێکی گەورەساڵ بوو. ریش و سمێڵیشی ماش و برینجی کردبوو. رۆژێ لە مەلەوانگەیەک بەڕووتی لەبەر ئاوێنەیەکدا راوەستابوو. چاوی لە جەستەی خۆی دەکرد، کە لەپڕ نیگای چووە سەر شوێنە ناحەزەکەی خۆی. بە تەعەجوبەوە بینی کە رێک لە هی باوکی دەچێ،… لە قنی رۆژی فۆتەکە. هەر وەک ئەوەی باوکی تووکن و شل و زل. سەرەتا تێکچوو. پاشان بزەیەکی هاتێ. بیری باوکی کەوتەوە کە لەمێژبوو مردبوو. باوکی، دوواساڵەکانی تەمەنی ئەوەندە بێدەسەڵات و داماو بوو، نەبێتەوە. هەر بەو قنەیشەوە مردبوو کە ئەو ساڵانی ساڵ لەوە پێش لای وابوو نەیبوو و کەچی هەیشیبوو! یاخود بەو قنەوە کە ئەم لای وابوو باشتر وابوو باوکی نەیبووایە.
چاپی کتێبى مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا
کتێبەکەم پێکهاتووە لە تووێژینەوە لە ژیان و بەرهەمی وەرگێڕدراوی سی و حەوت زانای مسووڵمان، لە سەردەمەکانی کۆتایی خەلافەتی ڕاشیدیی و خەلافەتەکانی و ئومەویی و عەباسی. لەگەڵ کۆمەلێک دەستنووس و زیاتر لە ١٠٨ پەڕاوێز و ١٣ سەرچاوی عەرەبی و ٨ سەرچاوی فارسی و ٥ سەرچاوەی ئینگلیزی. ٢ سەرچاوەی تورکیم بەکارهێناوە.
چهند شیعرێ له (فازڵ عهززاوی)ـهوه
و: نهژاد عزیز سورمێ
زۆری نەمابوو لە ترسا بمرم
كە هاوسێی ئەمەریكایی تەنیشتم
دڵنیایی كردمەوە و پێی وتم:
مەترسە هەمووی فشەیە
بە لەكاركەوتنی مەكینەیەك
هەرگیز فڕۆكە بەرنابێتەوە
داگیرکردنی یادەوەریی لە رێگای جوانی یەوە
هاوڕێ نەهرۆ
سەبارەت بە گرێی یادەوەریی وەک گریمان سوقرات و مەسیح و فروید و مارکس لە شوێنێک دا کۆبوونەتەوە هەر یەکەیان ئاماژەی بۆ سیمبولێکی تایبەتی کرد بۆ نموونە سوقرات دەستی بۆ سەری برد گوتی ژیان لێرەدایە کەچی مەسیح دەستی بۆ ئاسمان برد و گوتی ژیان لەوی دایە، نورە هاتە سەر فروید دەستی بۆ ئەندامانی زاوزێ برد و گوتی ژیان بریتی یە لەمە، بەڵام مارکس ئەو فەیلەسوفەی کە پێش خۆی فەلسەفە لنگاوقووچ بوو کەچی مارکس هات فەلسەفەی لەسەر پێ یە ڕاستەقینەکانی خۆی ڕاگرت و گوتی ژیان بریتی یە لە گیرفان، مەبەستی توانای دارایی و ئابوریی بوو.
گـرێـتا تـونبـێـرگ چالاکـوانێکی جیهـانی کەشـوهـەوا
رەزا شوان
چالاکییەکانی گرێتا تونبێرگ، لە ساڵی (٢٠١٩) دا، رێـگەی بۆ هـەرزەکـاران و لاوان خۆشکـرد بۆ خۆپیشانـدان لە رۆژێکـدا، کە لە هەمـوو کـێشوەرەکانـدا ئەنجـامی بـدەن. ئەوەبوو لە (١٦٣) دەوڵەدا خـۆپيشاندانی ناڕەزایی بۆ کەشوهەوا کرا. ئەوە یەکەمجار بـوو لە جیهـانـدا، کە منداڵان و لاوان خۆپیشانـدان بکەن و بە کۆمەڵ داوای پارستن و چارەسەرکردنی کەشوهـەوا بکەن. لە زۆربەی خۆپیشانـدانەکانیشدا، وێنەی چالاکوانی کەشـوهـەوا (گـرێتا تـونبـێـرگ) یان بەرزکـردبـوونەوە.
کوردایەتی، بوونێکی بەردەوامی بێ گەیشتن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ناسیونالیزمی کوردی (کوردایەتی)، سەرەرای بەهێزبوونی لە خۆدەربڕین و خۆنیشانداندا، بەڵام لەباری ئایدیۆلۆژییەوە رێگای خۆی نەدۆزیوەتەوە. بۆ وێنە نە لیبرالە، نە ئیسلامییە و نە چەپ. بەگوێرەی رۆژ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی حیزبی کە کاکڵەکەی بنەماڵەیە عەمەل دەکا. تەنانەت بەرنامەی سیاسی دوو هێزی سەرەکیی هەرێم لەگەڵ ئەوەی نیشانی دەدەن کە گوایا خاوەن ئایدیۆلۆژیان، بەڵام ئەمە تەنها رواڵەتە و بەهۆی راستییەکی تاڵتر، واتە بێهێزیی بنەمای کۆمەڵایەتی و ئابووری، ئەوان قەت ناتوانن بەکردەوە ئەم بەرنامانە بەدی بێنن.
صفحه8 از425